ماڵی كتێب

ماڵی كتێب مالێك بۆ هەموو كتێبێك.ماڵێك بۆ هەموو خوێنەرێك.
ماڵێك بۆ سیاسیەكان بۆ ئیماندارەكان بۆ ئەدەب دۆستان
مالێك بۆ هیج كەس مالێك بۆ هەموو كەس

ه‌په‌له‌............ .،،،،،،،،،،،،،،،،،،به‌په‌له‌............ .،،،،،،،،،،،،،،،،،،به‌په‌له‌............ به‌په‌له‌...........
28/07/2013

ه‌په‌له‌............ .،،،،،،،،،،،،،،،،،،به‌په‌له‌............ .،،،،،،،،،،،،،،،،،،به‌په‌له‌............ به‌په‌له‌............ .،،،،،،،،،،،،،،،،،،
به‌ کوێرای چاوی دوژمن مــــــــــــــــــــــــــام جــــــــــــــــــه‌لال ماوه‌ نوێترین ڤیدیۆشی بڵاوو بوه‌وه‌ بۆ بینی ڤیدیۆکه‌ گرته‌ لێره‌ بکه‌ .....
http://www.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fge.tt%2Fapi%2F1%2Ffiles%2F6U5M46n%2F0%2Fblob%3Fdownload&h=RAQGrOQLN

21/06/2013

وه‌فا گه‌ر بوو له‌ لای دڵداری من بوو
كه‌وا به‌م ته‌رحه‌ تا سه‌ر یاری من بوو

كه‌ هه‌وری نه‌گبه‌تی رووی ماهی گرتم
ئیتر نۆری شه‌وانی تاری من بوو

به‌ بێ كه‌سی مامه‌وه‌ بێ ناز و بێ یار
شه‌و و رۆژ ناڵه‌ و هاواری من بوو..،!

كه‌ طالع وه‌رگه‌را لێم بوو به‌ دوشمن
ئه‌وه‌ی هه‌م هام صوحبه‌ت و غه‌مخواری من بوو

کوردی

دڵم نایێ كه‌ جێت بێڵم برۆم بێ تۆ به‌ ڕێگاداسه‌ری خۆم هه‌ڵگرم وه‌ك شێت به‌ كێو و ده‌شت و صه‌حراداده‌ڵێم ناكه‌م هه‌ڵێم راك...
19/06/2013

دڵم نایێ كه‌ جێت بێڵم برۆم بێ تۆ به‌ ڕێگادا
سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم وه‌ك شێت به‌ كێو و ده‌شت و صه‌حرادا

ده‌ڵێم ناكه‌م هه‌ڵێم راكه‌م ؟ عیلاجی ده‌ردی سه‌ودا كه‌م
كه‌ مه‌ندی تۆم له‌ ئه‌ستۆدایه‌ سا چیبكه‌م ؟ به‌رم نادا

كوردى

ڕووی هه‌ر له‌من ده‌پۆشێ وا حاڵیه‌ جـــوبریلهه‌ر خاسه‌ بۆ من و ئه‌و ئایه‌ی حیجابی هێناسالم
19/06/2013

ڕووی هه‌ر له‌من ده‌پۆشێ وا حاڵیه‌ جـــوبریل
هه‌ر خاسه‌ بۆ من و ئه‌و ئایه‌ی حیجابی هێنا

سالم

19/06/2013

لەهەر جێیەک ماڵێ بۆ تۆ تەسک بوو، دایکەنە لەپێت.. با ئەمە پرەنسێپ بێت؛ دایکەنە لە دڵت.. بەڵام ماڵەکە بۆ من بووە جەهەنمێکی بچووک.. لە ناو بالیفێکدا کە تەواوی جێدەستی تۆیە، قوڵپەقوڵپێتی دۆزەخێکی بچووک.. هەموو شتەکانت لە جێی خویانن؛ فڵچەی ددانەکەت.. کرێمی دەست و کرێمی چاو و کرێمی نازانم کوێت.. شووشەی عەترەکانت.. مۆمدان و قابلەمە و پەرداخەکانت.. ئاخر بۆ چرکەیەک بە بیرتا نەهات کە ئەمە حوکمدانە.. حوکمی کەسێک بە سەد ساڵ تەنیایی.. خۆ دەزانم لەبەرانبەر تۆدا من مەسیح نەبووم "ئەگەر بووم بە کوژراوی"!.. لەبەرانبەر هەموو ئەوانەی لە دڵمدا بوو سەبارەت بە تۆ.. شتێکم نەوت.. قسەیەکم لەزار نەترازا.. من لە ناوخۆمدا ئیشم دەکرد و ڕۆژبەڕۆژ وەک وەستایەکی خراپ لە بەیانیەوە یەک نەفەس کارم دەکرد و ئێوارە دیوارەکەم دەڕوخا.. بەسەر خۆمدا دەڕوخا.. وەکو تر من دەستوپلی نامە نوسینم نییە، هەروەک و چۆن باشیش نازانم قسە بکەم، بەتایبەت تر بۆ دۆستێ کە تێمنەگات "ئینجا من بەکەڵکی چی دێم..!".
ئەوە پرسیارێکی مەکربازانەی کچانە نییە بەتەنیا، پرسیارێکی وجودییە بۆ من.. بە ڕاست من بە کەڵکی چی دێم..؟! من خۆشم خەجاڵەتی لای تۆ و لای خۆشمم کە وەڵامێکی باشم پێ نییە بۆ ئەو پرسیارە.. بەڵام لانی کەم ئەوەتا تا ئێستا بانکێکی خوێنم کە دڵی کەسم نەشکاندووە تەقەزای خوێنی کردبی، بەڵام ئەوانەی تەشریفیان هێناوە چەقۆی خۆیان وەشاندووە و ڕۆشتوون.. دواهەمینیان هەر ئاوهایە؛ من بە چەقۆیەکەوە تا مشتوو لەم سنگە لاغرەمدا کە نووقمە و سوور بووە، دوای جەلادەکەم دەکەوم و ئەو هەر هەڵدێ.. چونکە دیسان تێناگات من چیم دەوێت.. تێناگات کە من دەمم دەلەرزێ خوێن پەڕیوەتە قوڕگم.. قسەم بۆ ناکرێ.. قسەم بیرچۆتەوە.. لە دڵمدا دەمەوێ پێی بڵێم "ئازیز.. ئەڕۆی ئۆغر.. بەس چەقۆکەت لە برینەکەمدا دەربێنە.. مــــــــــــردم....!" لینجاوی سوور لەدەرگای برینەکەوە دێتە دەرێ هەر دەستم بە سنگی چەپمەوەیە.. دوای دەکەوم، لەتر دەدەم.. خوێن شوێنپێکانی سووور کردووە.. هاوسەنگی خۆمم بۆ ناگیرێ.. ئاخر ئازارەکە زۆر زۆر زۆرە "زۆرێکی تریش".. دەکەوم و دوو کەس ئەملاو لام دەگرن، بەرزم دەکەنەوە جلەکانیان شینی کاڵە.. پیایاندا هەڵدەڕوانم نایانناسم.. بە زمانێک قسە دەکەن کە من کەمی لێ تێدەگەم، ئەو لە دوامەوە دەگری.. وردە وردە دەنگی گریانەکەی دوور دەکەوێتەوە.. وەک نوزەیەک بەئەستەم ئەڵێی لە دنیایەکی ترەوە دێت.. درەنگ تێدەگەم کە من لەچ نەخۆشخانەیەک بووم!!.. بەتەنیا دەمبەنە ژوورێکی چوڵ و سارد کە دەرگاکەی بە کۆد دەکرێتەوە..
من دەنووم.. نازانم چەندێ.. هەڵدەستم هەمووشتێ قورس و خاوە لەبەرچاوم، لەسەر بلوسەکەمەوە هەر یەکێک لەوانەی تۆ ملوانەکەیت گەورە کردووە، دەست دەخەمە سەر دڵم، جێگا چەقۆیەک دڕاوە.. هیچ خوێنی لە ئارادا نییە.. بە قورسی هەڵدەستم و دەمەوێ بڕۆمەوە بۆ ژوورە تەنیاکەم لە هاڵۆنباری.. خۆم کۆ دەکەمەوە.. لە دەرگاکە دەنەوم ناکرێتەوە.. دەرگاکەیان لەو دیوەوە بە کۆدێ لێ داخستووم.. کۆدێ.. کە من لە دڵی خۆمدا دەڵێم هەبێ و نەبێ؛ ناوی تۆیە..

توانا ئەمین
2009 کۆتایی
Stockholm

18/06/2013

له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕانه‌ چاوشارکێمان ده‌کرد
که‌ منداڵبووین
ئێستا هه‌ندێکیان پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵه‌
هه‌یانه‌ رۆژانه‌ له‌ژنه‌که‌ی ده‌دات
تیاشیاندایه‌ جه‌رده‌یه‌، پیاوکوژه‌.
هه‌یانه‌ شه‌هیدبوون
هه‌واڵی هه‌ندێکیان نازانم
هه‌شیانه‌ ناهێڵێ
منداڵه‌کانی له‌کۆڵان
وه‌کو خۆی چاوشارکێ بکه‌ن !
ده‌بینی ؟
ده‌بینی چاوه‌که‌م
گه‌وره‌بوون چ به‌ڵایه‌که‌ ؟!

کەژاڵ ئەحمەد
"بچوکێ حه‌یف گه‌وره‌بوو"

ئاه ... خۆزگه‌ ئاو فرۆشه‌کانگوڵفرۆش بوونایه‌بۆئه‌وه‌ی بتوانم بژیم.ئاه ... خۆزگه‌ دڵفرۆشه‌کانشه‌ڕفرۆش بوونایه‌بۆئه‌وه‌ی چ...
18/06/2013

ئاه ... خۆزگه‌ ئاو فرۆشه‌کان
گوڵفرۆش بوونایه‌
بۆئه‌وه‌ی بتوانم بژیم.
ئاه ... خۆزگه‌ دڵفرۆشه‌کان
شه‌ڕفرۆش بوونایه‌
بۆئه‌وه‌ی چیدی باوه‌ڕیان پێنه‌که‌م.
به‌ڕاست من ماڵێکم هه‌یه‌ له‌نێو مانگ
گۆڕێکم هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێی کاکێشان.
دارێکم هه‌یه‌ له‌وێنده‌ر
هێند دووره‌ دارا نایبینێ
ئازار له‌نینۆکی ده‌تکێت و ره‌گه‌کانی نه‌وتاوین.

کەژاڵ ئەحمەد - له‌ قه‌سیده‌ی (بازنه‌کانی گوڵ)ه‌وه‌

کوشتن لەپێناوی خۆشەویستیدا..!..وه‌ختێك قابیل ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌باته‌وه ‌‌و لەسەر خۆشکەکەی هابیلی برای ده‌كوژێت، هێشتا ئه‌مه...
18/06/2013

کوشتن لەپێناوی خۆشەویستیدا..!
..وه‌ختێك قابیل ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌باته‌وه ‌‌و لەسەر خۆشکەکەی هابیلی برای ده‌كوژێت، هێشتا ئه‌مه‌ دوا خاڵی ئاسووده‌گیی قابیل نییه‌، ئه‌و ده‌بێت ئه‌م جه‌سته‌ كوژراو‌ و خوێناوییه‌ بسڕێته‌وه‌ و لەبەرچاوی خۆی ونی بكات، به‌ خاتری ئه‌وه‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ برایه‌تی.. نـــا.. هیچ قەلەڕەشێکی حیزیش لەگۆڕێ نییە، ئه‌وه‌ ئه‌و ڕقه‌ هێجگار گه‌وره‌ و وه‌حشیانه‌یه‌ی قابیله‌ كه‌ ده‌خوازێت ئه‌م جه‌سته‌یه‌ به ‌كوژراوییش له‌ دونیا بكاته‌ ده‌ره‌وه‌... لێره‌وه‌ ئه‌و ڕاستییە دێرینە‌مان یاد دەکەوێتەوە؛ کە شاردنه‌وه‌ی مردوو، بێ حورمه‌تیكردنه‌ به‌ خودی مردووه‌كه‌ نه‌ك ڕێزگرتنی.. وه‌ختێك له‌ گۆڕی ده‌نێین، پێی ده‌ڵێین؛ ئیتر تۆ ده‌بێت له‌ شوێنێكی نزمتر له‌ ئێمه‌وه‌ سه‌یری شته‌كان بكه‌یت، کە دایده‌پۆشین، ده‌مانه‌وێت پێی بڵێین ئیتر چاوی تۆ نابێت به‌ هیچ گه‌ردنێكدا بڕوانێت، ئیدی ته‌واو.. لێوی تۆ جارێكی تر تامی ماچ ناكات.. ته‌واو.. ده‌ستی تۆ له‌وه‌ كورتتره‌ بهێڵین بگاته‌ هیچ پرچێك.. ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌و مه‌نه‌لۆگانه‌ی ناو نه‌ستی قابیلن، وه‌ختێك سه‌رقاڵی شاردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هابیلی برایه‌تی..

تـوانـا ئەمین
بەشێک لە وتاری عەشق پرۆسەیەک بۆ جەلادبوون
2003

به‌ندی دیواری ته‌نهاییم،نه‌خشه‌ی وێرانستانی ئازادی ده‌خوێنمه‌وه‌،له‌ بێخۆیی هه‌ڵدێم،له‌ بێتۆیی هه‌ڵدێمئه‌زم به‌ندی و ئه‌...
18/06/2013

به‌ندی دیواری ته‌نهاییم،
نه‌خشه‌ی وێرانستانی ئازادی ده‌خوێنمه‌وه‌،
له‌ بێخۆیی هه‌ڵدێم،
له‌ بێتۆیی هه‌ڵدێم
ئه‌زم به‌ندی و ئه‌زم هاونشینی به‌ندیوان.

فه‌رهاد شاكه‌لی
به‌شێك له‌ شیعری"ده‌شت"

بە حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتامەگەر عومرێ دووبارەم پێ عەطا کەیگوتت: 'نالی'! ئەتۆ بمرە ئەمن دێمخودا کەی بێ، خودا کەی بێ...
27/03/2013

بە حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا
مەگەر عومرێ دووبارەم پێ عەطا کەی

گوتت: 'نالی'! ئەتۆ بمرە ئەمن دێم
خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!

به‌یانی بوو وه‌ك ئێستاجوانترین سات بۆ ونبوون:تۆ له‌ چاوه‌ڕوانیی مندامنیش له‌ سۆراخی هیچداRafiq Sabir
27/03/2013

به‌یانی بوو وه‌ك ئێستا
جوانترین سات بۆ ونبوون:
تۆ له‌ چاوه‌ڕوانیی مندا
منیش له‌ سۆراخی هیچدا

Rafiq Sabir

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ماڵی كتێب posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category