01/06/2026
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ٦ـی ٢٠٢٦ شاندێکی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرسان و هەڤاڵانی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
هەروەها شاندەکە سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی کرد و لەلایەن بەرپرس و هەڤاڵانی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە ماوەی ئەم سەردانانەدا جەخت لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی.
لقی ٢٢ـی گەرمیان (پ.د.ك)