شوێنه وارى گه رميان

شوێنه وارى گه رميان shwenawar garmyan
Archaeology Garmean

سەردانی کردنی هاوڵاتیان و میوانەکان لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بۆ قەڵای شێروانە (مۆزەخانەی کەلەپووری گەرمیان )
29/05/2026

سەردانی کردنی هاوڵاتیان و میوانەکان لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بۆ قەڵای شێروانە (مۆزەخانەی کەلەپووری گەرمیان )

26/05/2026
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ پارێزگه‌ و ئیداره‌...
19/05/2026

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/5/2026 ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌دواداچوونی ئیشوكاری فه‌رمانگه‌كان و پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری كه‌رتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پلانی نوێ كرا بۆ بایه‌خدانی زیاتر به‌ سێكته‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ر جۆره‌ پاڵپشتی و هاوكارییه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرایه‌وه‌.

18/5 پیرۆزە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەکانڕۆژی ١٨/٥ی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەیە، بەم بۆنەیەوە ڕێزو پێزانینى خۆمان ئاڕا...
17/05/2026

18/5
پیرۆزە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەکان

ڕۆژی ١٨/٥ی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەیە، بەم بۆنەیەوە ڕێزو پێزانینى خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کارمەندان و پسپۆڕانی بواری مۆزەخانە دەکەین، کە بە دڵسۆزی و هەوڵێکی بەردەوام کار بۆ پاراستن، تۆمارکردن، ڕێکخستن و ناساندنی میراتی مێژوویی و کولتووری دەکەن.

سوپاس و پێزانینبەناوی بەڕێوەبەرایەتی شۆێنەوار و کەلەپوری گەرمیانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان دەکەین کەلە...
14/05/2026

سوپاس و پێزانین
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی شۆێنەوار و کەلەپوری گەرمیانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان دەکەین کەلە خوارەوە ناویان هاتووە، بە بۆنەی پێشنیارکردنی پڕۆژەی (بە گەشت و گوزارکردنی ناوچە شوێنەوارییەکانی باشوری کوردستان، قەڵای مەحمود پاشای جاف بە نموونە)، لە چوارچێوەی یەکەمین دیداری (زانست و کۆمەڵگە)، لە زانکۆی سلێمانی.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک.
*بەڕێزان
سەرپەرشتیاری گشتی و ژینگە ـ د. ژینۆ خالد مەحمود
سەرپەرشتیاری شوێنەواری ـ پ.د. دڵشاد عەزیز زاموا
سەرپەرشتیاری زانستی ـ م.پەیوەند مەحمود محەمەد
هاوکاری پێگەی شوێنەوارەکە ـ محەمەد عەلی کەریم
* خاوەنی پڕۆژە
هاوناز مستەفا حەمەغەریب
*خوێندکارانی بەشداربوو
ئەژین موزەفەر فەتاح
نیگا یەحیا حەمەساڵەح

کونسوڵی گشتی چین لە هەریم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.ئەمڕۆ دوای سەردانەکەی بۆ ئیدارەی گەرمیان و پێشوازی لێکردنی لە لای...
11/05/2026

کونسوڵی گشتی چین لە هەریم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
ئەمڕۆ دوای سەردانەکەی بۆ ئیدارەی گەرمیان و پێشوازی لێکردنی لە لایەن سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان قایمقایەکانی قەزای کەلار و کفری و ڕزگاری و بەڕیوەبەرە گشتیەکانی پەروەردە و وەبەرهێنان و بەریوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز (صالح محمد)، سەر لە ئێوارە کونسڵی گشتی و ابو کاروان سکرتێری گشتی حزبی شیوعی کوردستان و وەفدی یاوەریان سەردانی هەردوو مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان و مۆزەخانەی کەلەپوری گەرمیان (قەڵای شێروانە)یان کرد، لە لایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پێشوازی لێکرا، شایانی باسکردنە کونسوڵ بەگرنگی و بایەخێکی زۆرەوە لە مۆزەخانە و شوێنەوارەکانی ناوچەکەی دەیڕوانی.

Address

Kalar

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:00
Tuesday 08:30 - 13:18
Wednesday 08:30 - 13:00
Thursday 08:30 - 13:00
Sunday 08:30 - 13:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شوێنه وارى گه رميان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to شوێنه وارى گه رميان:

Share