نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian

نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian لاپەڕەی فەرمی نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان

09/03/2026

ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی (ڕێککەوتنی 11ی ئادار) لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئاداری 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لەو پشووەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئاداری 2026)یش کراوەتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

کەسایەتی و نووسەر و ڕووناکبیری دیاری کورد کاک شێخ محەمەد شاکەلی (خاڵی هەردوو کارمەندی نوسینگەکەمان حمزە حسن عبدالقادر و ...
22/01/2026

کەسایەتی و نووسەر و ڕووناکبیری دیاری کورد
کاک شێخ محەمەد شاکەلی (خاڵی هەردوو کارمەندی نوسینگەکەمان حمزە حسن عبدالقادر و سعدی محمود عبدالقادر) کۆچی دوایی کرد

🔹شێخ محەمەد کوڕی شێخ ئەحمەدی شاکەل
ساڵی ١٩٣٩ لە کەلاری کۆن لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لەکەلاری کۆن تەواو کردوەەو
لە کاروانی ژیانیدا کەسایەتیەکی ئازا و دیار و بەرچاو بووەو لە خەباتی شۆڕشگێڕی و سیاسیشدا جێدەستی دیارە
کاک شێخ محەمەد یەکەمین کەسانێکە کەلەبارەی کەلار و گەرمیانەوە بەرهەم و بڵاوکراوەی بەرچاوی هەیە و کەسایەتییەکی مونەوەر و دیاری دەڤەرەکە و لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک گەرمیانە

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە بەهەشتی بەرین جێگای بێت

انا للە وانا الیە راجعون

23/12/2025

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت

لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ئاگاداری داوا لەم هاوڵاتیانە دەکەین کە ناویان هاتووە ، سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار  بکەن بۆ تەواو کردنی مامەڵەکانیان...
23/12/2025

ئاگاداری
داوا لەم هاوڵاتیانە دەکەین کە ناویان هاتووە ، سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار بکەن بۆ تەواو کردنی مامەڵەکانیان لەم رۆژەدا تاکو ٢٠٢٥/١٢/٢٤
لەدوای ئەو بەروارە ناچارین بە هۆکاری جەردی ساڵانە لەگەڵ بەغداد مامەڵەکانیان بسڕینەوە ئەو کات دەبێت سەر لەنوێ ی مامەڵە بکەنەوە لە ساڵی داهاتوودا
نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار

بەناوی سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی نوسینگەکەمانەوە  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  (سالار محمود ف*ج)  کارمەندی پاسپۆرت...
27/08/2025

بەناوی سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی نوسینگەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی (سالار محمود ف*ج) کارمەندی پاسپۆرتی گەرمیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی (محمد محمود ف*ج) کە دەکاتە برای بەڕێزیان داواکارین لە خوای گەورە کۆچکروو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت

هەڵویستی جوان شایەنی دەست خۆشی و پێزانینە..دەست خۆشی لە کارمەندمان مفوض.. نوزاد دەکەین کە ئەمڕۆ هەڵوێستێکی جوانی نواند ل...
13/07/2025

هەڵویستی جوان شایەنی دەست خۆشی و پێزانینە..دەست خۆشی لە کارمەندمان مفوض.. نوزاد دەکەین کە ئەمڕۆ هەڵوێستێکی جوانی نواند لە گەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانی لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان .ئامادەیی دەربڕی بەپێدانی موچەی تەواوی هەرکارمەندێک کە پێویستی هەبێت تاوەکو موچە دێت . بەناوی بەڕێوەبەرو ئەفسەرو کارامەندانەوە دەست خۆشی لێدەکەین بۆ ئەو هەڵوێستە جوانەی نمونەی زۆربێت.

ئەنفال برینێكی گەورەی نەتەوەكەی ئێمەیەو بۆ هەمیشە لە یادمان دەمێنێتەوەرۆژی ١٤-٤ی هەموو ساڵێک یادی یەکێک لە مەرگەساتەکان ...
13/04/2025

ئەنفال برینێكی گەورەی نەتەوەكەی ئێمەیەو بۆ هەمیشە لە یادمان دەمێنێتەوە

رۆژی ١٤-٤ی هەموو ساڵێک یادی یەکێک لە مەرگەساتەکان و دڕندانەترین رووداوەکانی دژ بە میللەتەکەمان دەکەینەوە، یادی قڕکردن و بێسەروشوێن بوون و زیندە بەچاڵکردنی (١٨٢)هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد دەکەینەوە کە لە ساڵی ١٩٨٨دا لەلایەن حزبی بەعسی لەناوچوو دژ بە نەتەوەکەمان ئەنجام درا.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی گەرمیان

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی گەرمیانەوە بۆ کوردانی تاراوگە  ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عیراق و ه...
07/04/2025

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی گەرمیانەوە بۆ کوردانی تاراوگە


ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە " صورە قیدی ئەلیکترۆنی" ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە (صورة قیدی الكتروني) ڕاگیراوە، هەروەها جارێکی تر ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، کە تەنها بە(کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، وە پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (٢٠ بۆ ٣٠) ڕۆژی پێ دەچێت .

07/02/2025

چاوپێکەوتنی مقدم (ریاض محمد احمد) بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان سەبارەت بەکارو چالاکیەکانی رۆژانەی نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان.

لەپاش چەند سال خزمەت کردن لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان ئەمڕۆ کاك( محمد مصطفی محمود) خانەنشین بوو ماڵئاوایی لێ کردین لەبە...
30/01/2025

لەپاش چەند سال خزمەت کردن لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان ئەمڕۆ کاك( محمد مصطفی محمود) خانەنشین بوو ماڵئاوایی لێ کردین لەبەرواری 30/1/2025 هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازین

ئاگاداری( 515 ) پاسپۆرتی جۆری  ( A ) سیستەمی کۆن لە کۆگای نووسینگەکەماندایەو تا ئێستا خاوەنەکانیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەو...
20/01/2025

ئاگاداری
( 515 ) پاسپۆرتی جۆری ( A ) سیستەمی کۆن لە کۆگای نووسینگەکەماندایەو تا ئێستا خاوەنەکانیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی وە لە ئێستادا بە هۆی کەوتنەکاری سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی ژمارەی ئەو کۆمپیوتەرانەی پاسپۆرتی کۆنمان پێ دەدایەوە بە هاوڵاتی لە پێنج کۆمپیوتەرەوە کەم کراوەتەوە بۆ یەک کۆمپیوتەر و ئەگەری ڕاوەستانی ئەوەش هەیەو بەمەش ڕەنگە ئەم پاسپۆرتانە بگەڕێنرێتەوە بۆ سلێمانی یان هەولێر وە یان بەغداد و دواتر ناچاربن بۆ وەرگرتنەوەی سەردانی یەكێ لەو سێ شوێنە بکەن بۆیە داواکارین لەو هاوڵاتیانەی ناوەکانیان لای خوارەوە هاتووە بە زووترین کات سەردانمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانتان
تێبینی//
١- هەندێک لەم پاسپۆرتانە ماوەکەیان بە سەرچووەو هەندێک پێیان وایە چیتر بەکاریان نایە بەڵام بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی نوێ سیستەمەکە رێگا نادات معامەلەکە داخل سیستەم بێت تا کۆنەکە وەرنەگریتەوە .
٢- باشتر وایە هاوڵاتیان ئەم ئاگادارکردنەوەی بەجدی وەر بگرن لە بەرئەوەی پێشتر گەرانەوەی پاسپۆرت بۆ هەولێر ڕوویداوەو لە کاتی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەر گرتنەوەی پاسپۆرتەکەی لە نوسینگەکەمان نووسراوی بۆ کراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان لە سلێمانی و پاشان لەوێشەوە بۆ هەولێر دواتر هەر بە نوسراو نێردراوەتەوە بۆ سلێمانی و دواتر بۆ لای ئێمە بۆ غلق کردنی پاسپۆرتەکەی....
٣- هەموو ئەو بەڕێزانەی پێشتر سەردانی نوسینگەکەمانیان کرووە پاسپۆرتی هەموویان تەواو کراوە..
٤- داواکارین هەر بەڕێزێک خزم و کەس وکاری یان هاورێی ناوی لە ناو ئەم لیستەدا هەیە لای خۆیەوە ئاگاداری بکاتەوە سەردانی نوسینگەکەمان بکات ۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەی...

Address

Kalar

Telephone

07721586360

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان Passporty Garmian posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share