بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆری پاراستنی كۆمه‌لایه‌تی كه?

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکاتەوە کە  سودمەندن ...
01/02/2026

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکاتەوە کە سودمەندن و هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن لە بەڕێوەبەرایەتیمان ناویان لە ناو ئەم لیستەدا هەیە ، سەرپەشتیاری خاوەن پێداویستیەتایبەتەکە فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردوەتەوە لە زووترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری من.

پێداویستیەکان:-
پێویستە هەرکەس سەردان دەکات کۆپیەکی ئەم بەڵگەنامانە بە ڕەنگاو ڕەنگ لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
١-کارتی نیشتمانی
٢-کارتی زانیاری
٣-ناسنامەی خاوەن پێداویستی تایبەت
٤-وێنەیەکی معامەلات
٥-پاسپۆرت (ئەگەر هەیبێت)

ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتیمان/ لای سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ، تەنیشت ڕەوزەی پەپولە

ڕاگەیاندنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

پرسەنامەی بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان بەبۆنەی كۆچی دوایی دایکی (جمعە علی ڕەمەزان) فەرمانبەر لەبەڕێوە...
16/02/2025

پرسەنامەی بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان بەبۆنەی كۆچی دوایی دایکی (جمعە علی ڕەمەزان) فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتیمان .

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی فەرمانبەر(جمعە علی ڕەمەزان) فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیمان پێ گەشت بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان دەكەین و داواكارین خودای گەورە رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكارەكەی ببەخشێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

پرسەنامەی بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان بەبۆنەی كۆچی دوایی دایکی (خالد عبداللَّه محی الدین) فەرمانبەر ...
16/02/2025

پرسەنامەی بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان بەبۆنەی كۆچی دوایی دایکی (خالد عبداللَّه محی الدین) فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتیمان .

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی فەرمانبەر(خالد عبداللَّه محی الدین) فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیمان پێ گەشت بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان دەكەین و داواكارین خودای گەورە رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكارەكەی ببەخشێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

17/10/2024

ئاگاداری

ئاگاداری سەرجەم كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیانی تایبەتی گەرمیان دەكەینەوە ئەوانەی بایۆمەتری یوپی ئێنیان نیە تكایە سبەینی ڕۆژی هەینی سەردانی لیژنەكەمان بكەن لەتۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان بۆ وەرگرتنی یوپی ئێنەكەیان بەپێچەوانەوە كەمئەندام خۆی بەرپرسیارە تكایە ئاگاداربن بەتایبەتی ئەوانەی مانگی پێشووموچەكانیان ڕاگیرابو.

ب.تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان

ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئەو خاوەن پێداویستیانەی مووچەیان هەیە لە بەرێوەبەرا...
10/10/2024

ئاگاداری

بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئەو خاوەن پێداویستیانەی مووچەیان هەیە لە بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان، ئاگادار دەکەینەوە کە بایۆمەتریان یاخود کۆدی UPN نیە.

ڕۆژی هەینی و شەممە لیژنەی بایۆمەتری و کۆدی UPN لەکاتژمێری ٨ی بەیانیەوە تاوەکو ٦ی ئێوارە لەبەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی تکایە دادەنیشن تکایە ئاگاداربن.

پێویستیەکان:
1- کارتی نیشتیمانی
2- پێناسەی تایبەت بە کەم ئەندام ی وخاوەن پێداویستی تایبەت.

ناونیشان/ بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان، تەنیشت باخچەی ساوایانی پەپوولە.

ئــاگاداری ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستیەتایبەت و كەمئەندامانەی  سنوری گەرمیان ئاگادار دەکەینەوە کە لەڕابردوودا با...
29/08/2024

ئــاگاداری

ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستیەتایبەت و كەمئەندامانەی سنوری گەرمیان ئاگادار دەکەینەوە کە لەڕابردوودا بایۆمەتریان نەکردووە، یاخود ئەوانەی کە باوک یاخود کەسێکیان لەجیاتیان بایۆمەتریان کردووە تکایە یەک شمەی داهاتوو ڕێکەوتی ١ی ئەیلول، سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان ، بەرێوەبەرایەتیەکانی چاودێری و کۆمەڵایەتی کفری و خانەقین بکەن بەمەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی بایۆمەتری بۆ ئەوەی کۆدی بایۆمەتریان بۆ بکرێت.

1- پێویستە کەسەکان خۆیاندا ئامادەبن وە کارتی نیشتیمانی و ناسنامەی کەمئەندامیان پێبێت.

2- هەرخاوەن پێداویستیەک بەدەم ئەم بانگەوازەوە نەیەت هاوکاریەکەی ڕادەگیرێت و ئەم بڕیارە لەسەر ڕاسپاردەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئەمڕۆ شەمە ڕێكەوتی ٦ی١ی٢٠٢٤ كۆبونەوەی لیژنەی بینینی كەمئەندامانی سنوری گەرمیان لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆم...
06/01/2024

ئەمڕۆ شەمە ڕێكەوتی ٦ی١ی٢٠٢٤ كۆبونەوەی لیژنەی بینینی كەمئەندامانی سنوری گەرمیان لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان بەڕێوە چوو
كۆبونەوەكە بەسەر پەرەشتی بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بەئامادەبونی سەرۆكی لیژنەكانی بینینی كەمئەندامان لەقەزایی كەلار و قەزایی كفری و قەزایی خانقین و ناحیەیی ڕزگاری ئامانج لە كۆبونەوەكە چۆنێتی بینینی كەمئەندامان و پڕكردنەوەیی فۆرمی بەرحەیاتی بۆیان لەلایەن لیژنەكانەوە هەرلەكۆبونەوەكەشدا نوێنەری ڕێكخراوەكانی كەمئەندامان بەشداربون لەكۆبونەوەكەدا داوامان لێكردن هاوكاری لیژنەكانمان بكەن لەئاگاداركردنەوەیی كەم ئەندامان بۆئەوەی بێن فۆرمی بەرحەیاتی پڕبكەنەوە لەنەهاتنی كەم ئەندام خۆی بەرپرسیار دەبێت لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا كۆنگرەی ڕۆژنامەوانییمان ئەنجامدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربونی كەمئەندامانی سنوری گەرمیان لەپرۆسەكە و بەشداریكردنیان..

ئـــــاگــاداریبەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، سەرجەم  خاوەن پێداویستی تایبەت/کەم ئەندامانی...
05/01/2024

ئـــــاگــاداری

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، سەرجەم خاوەن پێداویستی تایبەت/کەم ئەندامانی سنوری گەرمیان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەوانەی سودمەندن مانگانە موچە وەردەگرن لە بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

تکایە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا سەردانی لیژنەکان بکەن بـــۆ پرکردنەوەی فۆرمی بینین و چاوپێکەوتنی (بەرحەیاتی) لەگەڵ خودی کەم ئەندامەکە لەسەر داوای دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق.
هەركەمئەندامێك لەو ماوەیەی دیاری كراوە سەردان نەكات ئەوا بەرپرسیار دەبێت لە ڕاگرتنی هاوکارییەکەی.

شوێنی لیژنەکان لەسنوری گەرمیان بەم شێوەیە دابەشكراوە

١-شاری کەلار (بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان)، سەرجادەی شەهیدان، تەنیشت باخچەی ساوایانی پەپوولە .

٢--ناحیەی ڕزگاری (سەنتەری پاراستنی منداڵانی رزگاری) ، تەنیشت فەرمانگەی کارەبایی رزگاری

٣-قەزای کفری (بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کفری)، پشت بانکی کفری.

٤-قەزای خانەقین (بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی خانەقین).

تێبینی//

*ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٧ی ١ی ٢٠٢٤ لیژنەکان دەستبەکاردەبن لە کاتژمێر ٩ی سەر لەبەیانی بۆ ١ی پاش نیوەڕۆ.

*هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت تــوانای نیە سەردانی لیژنەکان بکات ئەوە وارسی کەسەکە، یاخود وەکیلەکەی دەتوانن سەردانی لیژنەکان بکات لەرێگەی ڤیدۆچاتەوە ڕاستەوخۆ ئەندامانی لیژنە کەسەکە دەبینن و فۆرمەکەی بۆ پر دەکرێتەوە ئەم پرۆسەیەش لەلایەن وەکیل یاخود وارسی کەسەوە ئەنجامدەدرێت.

‌* پێویستە خودی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەم پێداویستیانەی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

١-وێنەیەکی بچووکی مامەڵە، ئەگەر وەکیلی هەبوو، وێنەیەکی بچووکی وەكیلەکەی.
٢-کارتی نیشتیمانی، یاخود پێناسی باری شارستانی .
٣-فــــــۆرمی خۆراک.
٤-کارتی زانیاری.
٥-پێناسی کەم ئەندامی و پسوڵەی وەرگرتنی مووچەکەی.
تکایە کۆی پێویستیەکان لەسەر یەک لاپەرەی ئەی فۆر کۆپی بکرێت.

كاری فەرمانبەرانمان لەڕۆژانی پشویش بەردەوامە٠
29/12/2023

كاری فەرمانبەرانمان لەڕۆژانی پشویش بەردەوامە٠

لەگەرمیان بە چالاکی جیاواز ڕۆژی جیهانی کەم ئەندامان بەرزنرخێنرا بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆم...
03/12/2023

لەگەرمیان بە چالاکی جیاواز ڕۆژی جیهانی کەم ئەندامان بەرزنرخێنرا

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان و بە هاوکاری قوتابخانەی ئانای ناحکومی ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و پەرلەمانتار و نوێنەری کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت، پێشانگایەکی هونەری و پیشەیی و کاری دەستی بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجام درا .

پاشان لە هۆڵی ڕۆشنبیری گەرمیان کورتە فلیم لەسەر ئاڵەنگارییەکانی ڕۆژانەی بەردەم خاوەن پێداویستی تایبەتەکان نمایشکرا ، دواتر سیڤی و ژیاننامەی سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە بەشداری پێشانگاکەیان کرد نمایشکرا بۆ ناساندنی ژیان و بەهرەکانیان بە ئامادەبووان .

03/12/2023

کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیانی تایبەت شایستەی ڕێزن نەک بەزەیی.

3ی12 ڕۆژی کەمئەندامان پیرۆزبێ لەتەواوی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

سڵاح حسن
بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

ئاگاداری ئاگاداری ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە دەکەینەوە بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەی لای خوارەوە بەمەبەس...
24/07/2023

ئاگاداری
ئاگاداری ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە دەکەینەوە بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەی لای خوارەوە بەمەبەستی ناردنیان بۆ لیژنەی پزیشکی گەر نا مافیان ئەفوتێت لەگەڵ ڕێزدا ...
ژمارەی مۆبایل 07725277084

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share