03/06/2026
ئەمڕۆ ٢/٦/٢٠٢٦ سەردانی شاری هەولێر
پاش ئاگاداربوونمان لە كەمبونی بڕی پێویست لە كیسی خوێنی فلتەر Quadruple Blood bag filter تایبەت بە توشبوانی تالاسیمیا
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێرمان كرد بەمەبەستی بەدەست خستنی كیسی خوێنی فلتەر بۆ توشبوانی تالاسیمیا
لەلایەن بەڕێز دكتۆر سانع بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەولێر پێشوازی كرا لە كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی
وەك هەمیشە لوتفیان نواند بە هاوكاری توشبوانی تالاسیمیای سلێمانی دەوروبەری و هەماهەنگی لەگەڵ بانكی خوێنی سلێمانی بڕی ١٠٠٠ هەزار كیسی خوێنی فلتەری پێ بەخشین
لەپای دڵسۆزیان سوپاس و پێزانینی كۆمەڵەی تالاسیمیا بەخشرایە بەڕێزیان