03/06/2026
سەرکەوتنێکی تر پیرۆزە لە تەواوی منداڵانی بێ سەرپەرشت
ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیرانی /2026/، خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێری کرد، لەلایەن بەڕێز شێخ زەیتۆ تۆفیق بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، پێشوازی لێ کرا.
ئامانجی سەردانەکەی بەڕێز وەزیر بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە و مامۆستا و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان بوو.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، خاتوو کوێستان پیرۆزبایی لە منداڵانی خانەی کچان و خانەی کوڕانی بێ سەرپەرشت کرد کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ بە ئەنجامێکی زۆر باش قۆناغەکانی خوێندنیان تەواو کردووە و سەرکەوتووانە دەرچوون.
ژمارەی ئەو قوتابییانە ٣٣ قوتابی بووە، کە ٢٥ قوتابی کوڕ و ٨ قوتابی کچن. هەروەها ١ قوتابی لە خانەکان خوێندنی پەیمانگای تەواو کردووە و ١ قوتابی دیکەش لە کۆلێژ وەرگیراوە لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی.