28/03/2026
چەند ڕێنمایی و تێبینیەکی گرنگ بۆ بەشداربووانی خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی
سبەی یەكشەممە ڕێكەوتی 2026/3/29 خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین دەستپێدەکات، تکایە بەر لە دەستپێکردنی خ*لەکان ئەم ڕێنمایی و تێبینیانەی خوارەوە بەووردی بخوێننەوە:
- هەموو بەشداربووان پێویستە داخلی گروپەکانی وەتسئەپی خۆیان بووبن لە ڕێگای ئەو لینکانەی لە پۆستەکانی پێشوو بڵاوکرانەوە، چونکە لەمەودا هەموو ڕێنماییەکان لە گروپەکانی وەتسئەپ بڵاودەکرێنەوە. هەر بەڕێزێكیش تاكو ئێستا داخلی گروپی خۆی نەبووە پێویستە بەزووترین كات داخلی گروپەكەی بێت.
- بەشداربووانی گروپەكانی A, B, C, D, E, F, G, H, I ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی 2026/3/29 خ*لەکەیان دەست پێدەکات.
- بەشداربووانی گروپەکانی (J, K) ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2026/3/30 خ*لەکەیان دەست پێدەکات.
- گروپەکانی بەیانیان (ناوپۆل و ئۆنلاین) کاتژمێر 9ی بەیانی وانەکانیان دەست پێدەکات.
- گروپەکانی ئێواران (ناوپۆل و ئۆنلاین) کاتژمێر 4ی ئێوارە وانەکانیان دەست پێدەکات.
- بەشداربووان پێویستە داخلی وێبسایتی ئیمپێریال بن لە ڕێگای ئەو Username و Passwordەی کە لە گروپەکانی وەتسئەپ بەدەستیان دەگات. لینکی وێبسایتی ئیمپێریال:
https://student.imperial-english.com/
- بەشداربووانی گروپەکانی ناوپۆل پێویستە لاپتۆپ و ئینتەرنێتی تایبەت بەخۆیان بهێنن بۆ ناو پۆڵ.
- بەشداربووانی گروپەکانی ئۆنلاین پێویستە لاپتۆپ و ئینتەرنێتێکی باشیان لە ماڵەوە هەبێت.
تێبینیەکان:
- بەهۆی بارودۆخی جەنگی ناوچەكە و بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەر بەڕێزێك دەتوانێت لە گروپی ناوپۆلەوە خۆی بگوازێتەوە بۆ گروپی ئۆنلاین بەشێوەی ئارەزوومەندانە. جا هەر بەڕێزێك بەنیازە گروپەكەی بكاتە ئۆنلاین پێویستە بەیانی رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2026/3/29 سەردانی سەنتەر بكات.
- ئەو بەڕێزانەی ناویان لە هیچ گروپێک نەهاتۆتەوە، تکایە رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2026/3/29 کاتژمێر 10 بۆ 1ی نیوەڕۆ سەردانی سەنتەری زمان بکەن بۆ بەدواداچوون.
بەهیوای سەرکەوتن
سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2026/3/28
https://student.imperial-english.com/?fbclid=IwdGRjcAOg385jbGNrA6Dfy2V4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkDDM1MDY4NTUzMTcyOAABHr4AsuTovwqgnOwK8H3rDlcO-JLPttcpPB2i8WHhUpxHFuYxBUlIUPqfnXMn_aem_kRTgNbRLS632-qVfq7EWGw