03/06/2026
حالەتێکی تووشبووی پارێزگای نەینەوا بە تای خوێنبەربوون لەشاری دهۆک دەستنیشانکرا ...
حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی دانیشتووی گوندی دووگرێ لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای سنجار لە پارێزگای نەینەوا تەمەن (47) ساڵ دوای چەندینجار سەردانی نەخۆشخانە، دواتر ڕوو لەشاری دهۆک دەکات و لەلایەن تەندروستی دهۆک دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستیشانکراو و پشتڕاستکراوە.
ناوبراو پیشەی شوانە، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانە لەشاری دهۆک و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە لەشاری دهۆک خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی ناجێگیرە.
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی،
لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی ڕابردوو، دەرەنجام هیچ حالەتێکی پشتڕاستکراوە نەبووە تەنها یەک حالەت لەناوەڕاستی عێراق ڕوو لەشاری سلێمانی کردبوو بۆ چارەسەر و بەتەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوو.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ...
وەزارەتی تەندروستی
3 حوزەیران 2026