03/06/2026
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٦/٣ خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێری کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە و مامۆستا و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، خاتوو کوێستان پیرۆزبایی لە منداڵانی خانەی کچان و خانەی کوڕانی بێ سەرپەرشت کرد کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ بە ئەنجامێکی زۆر باش قۆناغەکانی خوێندنیان تەواو کردووە و سەرکەوتووانە دەرچوون. ژمارەی ئەو قوتابییانە ٣٣ قوتابی بووە، کە ٢٥ قوتابی کوڕ و ٨ قوتابی کچن. هەروەها ١ قوتابی لە خانەکان خوێندنی پەیمانگای تەواو کردووە و ١ قوتابی دیکەش لە کۆلێژ وەرگیراوە لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی.
شایەنی باسە ئەم خانانە لەلایەن و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرپەرشتی و پشتیوانی دەکرێن، وە هەمیشە گرنگی تایبەتی بە پەروەردە، فێربوون و دابینکردنی ژیانێکی گونجاو بۆ منداڵان دەدرێت.