رووكه شي شيعر

رووكه شي شيعر شيعرى جوان
هةستى ناسكى شاعيرة بةهادارةكان لةم بةيجة ب?

هه رده ميك له كوليك مةنيشة يا بؤ من يا بؤ ئةو بة هةميشة
ئةودلةى تؤ تةنها دليكة بؤ دوانة هةردليك نيوان زةمين و ئاسمانة

28/05/2024

......

دێرێك شیعری ئەو شاعیرە مەزن و كورد پەروەرانەمان پێشكەش بكەن...
18/07/2017

دێرێك شیعری ئەو شاعیرە مەزن و كورد پەروەرانەمان پێشكەش بكەن...

13/07/2017

سەرم تاکەی سیرەی سەرین
بکاتە دوا روومای ئەوین
لیوم لەنگەر لەودیو سەنگەر
سیولەسەر سینەی سەڕین
سال بە چەپلەی چرکە چۆپان
بەدەورێ دەوای پیوەریکی
کاسە کۆن کاویژ بەسئ
ترپەی شوین پئ ناز لە نو
چۆپان چاوی لە چۆپی
گاوانی دئ ناوەستئ
تا سەر لەچۆپئ سەراو ژوور
ئاوات بەروو دین دۆل و دەف
بە دەوری لئوی دەوران
چەشنی دەورانی گلاس
تۆزێ تەون و دەوری
دەوای دیوانەی رێ
ڕاوەدووی شوین پئ
بە چاو گەلیک چڕ بووتەوە
تابیت و بئ گەر نەوەستئ
لە هەمان شوین لەدەست
گۆنا بەتاو بسک بالا
دەورانی دەور تا چەند
چۆن بئ هەر بروا بئ
تا ژین هەیە کەناوەستئ
چی ئەبئ بیم بەتۆ بلیم
لای من لای تۆ سەر رەهیلە
لای من و تۆ کات ژمیرە

ئەرسەلان

17/06/2017

ناوی شاعیرێكم پێ بڵێ
من شیعرێكی ئەو شاعیرەت بۆ دا ئەنێم

بەشداربن
شیعری كلاسیكی كوردی

ئەورووپا هەندەرانلای من پارویکەلە ژەمی رۆحم لە چەند ساتیکی سات لە یاسا ئەرێ ریگەم ئەدەن تەنها جاریک لە ئارامی بەیار بلیم...
05/06/2017

ئەورووپا هەندەران
لای من پارویکە
لە ژەمی رۆحم لە چەند ساتیکی
سات لە یاسا
ئەرێ ریگەم ئەدەن
تەنها جاریک لە ئارامی
بەیار بلیم
بیرەوەریەکانمان چی بوو
ئیستاش ئیمەی بە چی گەیاند
ئەگەر بە سوالیش بئ
سواڵ ئەکەم یا ئەکەومە کیوان
تۆ ئەکەمە پەرستگای
ژووان .......ژووان
بەبئ ماچیش هەر
رازین زەبالەی دەرگای
چ دادیک بە پئ ی یاسا
مافم ئەدا بە گیو و
گەردانیش رازیم
وەک سەگ بژیم بە پەلکە نان
ماف....!
مافوریش نیە پچم سەیری کەم
بلیم سلاو یار
ببورە مەزرگات لەکوێ
هەلداوە
منیش لیرە وەک سەگ ئەژیم
ماڵم لئ بۆتە
کۆت و زیندان
زەمین لیرە برینە
یا بەرگ
یا ئاوریک تاو دا گریان
گریان
ئاخ .......
خۆزگە...!
خانوو لای تۆ بەچەندە
لیرە منیش شیت و
سەر گەردان

پەیجی فەرمی ئەرسەلان شیخانی

31/05/2017
گەر بە سەر باڵی پەپوولەرێ بکەم شوین پئ جیناهیلم کورەوەری لەبالیتەنک و ناسک جئ نەمینئسەیرە  گولرازوائەزانی وەکوجاراندیم و...
29/05/2017

گەر بە سەر باڵی پەپوولە
رێ بکەم
شوین پئ جیناهیلم
کورەوەری لەبالی
تەنک و ناسک
جئ نەمینئ
سەیرە گولراز
وائەزانی وەکوجاران
دیم و دەستت ئەگرم
بۆ نیو شار
دەوارانیکی
کورت بکەین
تائێستا لەتۆ وابئ
گەربییەوە چرنووک
داویم وا ئەترسی
چەند بئ ئازار دەرکەوتم
لیت هەرنەهاتی
بلئ ی سلاو
گولرازی من
گولراز گولراز

پەیجی فەرمی ئەرسەلان شیخانی

24/05/2017

کۆنە یاری پەیمان شکین
گەر پیرۆزگای ئەوینی تۆ
هیندەی ئاسمان وزەمین
پیرۆز نەبا
سەد هەزارجار
شیرین لەهەنگ
زیاتر لەوە شیرین نەبئ
چۆن سەری بەرزم
نەوی ئەکەم
بۆ ئەوکەسەی
نازناوی تۆی هەلگرتبئ
بیخەمە ژیر پیلاوی کئ
مامۆستایەک چۆن مامۆستا
هەزارانی وەک و ئەو
نرخی تەلئ زولفی
تۆیان نەبئ
بەلام ئاخ چی بکەم
پیرۆزی تۆ پیلاویکیش
پیرۆز ئەکا
مەگەر نامن بۆ
سوژدەش سەری بەرزم
نەوی ناکەم چیت کرد
لەمن چیما لەتۆ
ببمە گالتەجاری هەرزەیەکی
ئاوەز پەڕۆ
دەبا وابئ سەری بەرزم
لەتۆ دایە
لیرە لەژیر خاکم بنین
گەرتۆ هەبی سەری بەرزم
تاکوتا ژیان
نەوی نابئ
گولڕازی من

پەیجی فەرمی ئەرسەلان شیخانی

23/05/2017

ئافرەتئ ئافات بئ بۆمن
ژنئ جن بئ لەمن
کیژئ گیژم کا
کوا لەکوی
ئیوە مافی
چۆرێ ئەوینتان دا
من نابینم لەئیوەدا
جگە لە ئاگر
سوتینەرن بئ بەزەیی
پەیکەریکی بەرزدیارن
لە لای منیش
لەخوار نەوی
چۆڕێ مافی من چەندە
خاتوو ڤینۆسی دڕندە
خۆ دەمیکە دەمم دوری
ئارامم گرت
ووتم نەوەک
ئەمرۆ نا
سپیدەی دئ
لە دەرگام دا
بلئ فەرموو مافت چەندە
هەلی گرە چەندت ئەوئ
ئەوسا منیش
ئەلیم تەنیا با وەکو تاو
گزنگی خۆی لەمن
هەلکا تەنها
ئەم مافەم داوایە
مافی ئیوەش هیندە
زۆرە داواش ئەکەن
ئەلین مافمان ئەوئ
هیشتا مافی زۆرمان ماوە
نەفرەت لەمافئ لە ئیوەبئ
تەندور ە یا دۆزەخی
خوداش ئەوەی دایناوە
وەک ئەو نەبئ
مافی ژن و ئافرەت


پەیجی فەرمی ئەرسەلان شیخانی

22/05/2017

تاوی رۆشن
بۆ رۆشنایی
نیو بینایی
گەورەو بچوک
چاو بئ لەکوئ
تاو هەلاتی ئەمڕۆتان
لئ پیرۆز بیت
بەختەوەر بن
هەمووتان
یەکەم جار تۆ
کەچاوت لەسەریەتی
ئیستا بەختیار بژی
شادومان بە هاوزوبانم

20/05/2017

شیعرو ووشە خۆیی نەک خوازرو

Company

23/04/2017

چرا

ژوور تاریک
پەردەم هەڵدایەوە
شەقام تاریک
تەنانەت مانگیش
ئاسۆی خۆی ون کردبو
ئەوشەو لە ئاسمان
چرایەکم بینی
چرای ماڵی هاوسێمان
داڵغەم لێی دابو
بە داڵغەییش مامەوە
"فینچ"ی ناو لانەکەیشم
خۆی بە سەرنجم هەڵواسیبو
لە نێو سەرنجو داڵغەدا
منی بە ئاگا هێنایەوە
کچ، كچی هاوسێمانم بینی
ئەویش لە دوا ئێستگەی خەیاڵی
بە چڕی ڕوخساری منی ئەنۆڕی!
داڵغەی لێداو
بە داڵغەییش مایەوە
بۆم بو بە ئەستێرەی شەوانە
ژوورەکەمی ڕوناک ئەکردەوە
ئیتر ئەم سەرنجو داڵغانەمان
یەکیان گرتو پێکەوە لکان
بون بە پردێک
بۆ گوزەرگەمان!
كچ، کچی هاوسێمان..

سەلیم جەمال / لە یادەوەری مناڵی

Address

Irbil
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رووكه شي شيعر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share