13/08/2026
شارێک کە خەباتکارانی وشەی لەپێناو دروشمدا لەبیر کردووە!
گەورەترین گەلەیی لە خەڵک و ناوەندە فەرهەنگییەکانی سلێمانی ئەوەیە: کاتێک مامۆستا و نووسەرە گەورەکانمان ژیاون یان ماڵئاوایی دەکەن، تووشی تەنیاییەکی تاڵ دەبنەوە. تەنیایی مامۆستا حوسێن عارف لە دوا ماڵئاواییدا، ئاوێنەیەک بوو کە پیشانی دا چەندە سلێمانی لە جەوهەری ڕوشنبیریی ڕاستەقینە دوور کەوتووتەوە. کاتی ئەوەیە لەبری لاف لێدان، سلێمانی ڕێز لە سەرمایە زیندووەکانمان بگرێت.