03/06/2026
چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.
پەیامێک لەسەرۆک بارزانییەوە
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی