بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر, Government Organization, عراق, Irbil.

19/02/2026
12/01/2026

ئاگاداریەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاوڵاتیان و هەموو ئەو کرێ گرتانە ئاگادار دەکاتەوە کە داشکاندنی ڕێژەی (٢٠٪) لە سەدا بیست یان بۆ کراوە لە کرێی خۆڵ و خاشاک و ڕسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و کرێچیەکانی سەرۆکایەتیمان، لە ڕۆژی پێنجەشەممە ٢٠٢٦/١/٢٩ دوا وادە دەبێت بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی (٢٠٪) دوای ئەو ماوە دیاریکراوە، هیچ داشکاندنێک ئەنجام نادرێت، بۆیە پێویستە قەرزە کەڵە بووەکان و مامەڵەکانتان پێش ئەو وادەیە جێبەجێ بکەن و سوودمەندبن لە داشکاندنەکە .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەشئەنجام دانی پشکنین لە کاتی پشووی سەری ساڵلەبەر زۆری پشووی سەری ساڵ و وەستانی دەوامی فەرمی فەر...
26/12/2025

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش

ئەنجام دانی پشکنین لە کاتی پشووی سەری ساڵ

لەبەر زۆری پشووی سەری ساڵ و وەستانی دەوامی فەرمی فەرمانبەران بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پشکنینی خانووی ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێ کارەکانی خانوو ئەنجام بدەن کارەکانیان نەوەستێ لە کاتی پشووی سەری ساڵ ناو و ژمارەی ڕووپێوەکان بڵاو دەکاتەوە .

پشکنینی گەڕەکی سەربەستی 32 پاڕک و 8 ی توڕەق

ڕووپێو ( حیکمەت عبدالجبار ) 07515039377
ڕووپێو ( زێدان عبدالستار ) 07503868027

پشکنینی گەڕەکەکانی شادی و بەهاری کۆن و نوێ و ڕزگاری و کوردستان و نەورۆز

ڕووپێو ( سداد محمد ) 07504514918
ڕووپێو ( محمد عمر ) 07504924373



پشکنینی باغلومنارە و گوندەکان

ڕووپێو ( کامەران حمە ڕەشید ) 07504463677
ڕووپێو ( محمد عثمان ) 07504776174

ڕاگەیاندنی شارەوانی شەش- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەشکاروچاڵاکیەکانبەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بازاڕەکان هۆبەی لادانی زێدەڕۆیی شارەوانیمان بە هاوکاری هۆ...
16/12/2025

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش

کاروچاڵاکیەکان

بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بازاڕەکان هۆبەی لادانی زێدەڕۆیی شارەوانیمان بە هاوکاری هۆبەی گەراج و پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە ڕێکخستنەوەی بازاڕی سپی لە گەڕەکی شادی ئەمەش لە پێناو سەلامەتی سەرو ماڵی دوکاندارانی ئەم بازاڕەیە لە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو .

ڕاگەیاندنی شارەوانی شەش _ هەولێر

ئامادەکاریەکان چڕتر دەکرێنەوە کەندو ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی لە سنوری مامزاوەو گومرگ و گوتدی سوێری خاوێنکرانەوەو ڕێڕەوەکان...
07/12/2025

ئامادەکاریەکان چڕتر دەکرێنەوە کەندو ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی لە سنوری مامزاوەو گومرگ و گوتدی سوێری خاوێنکرانەوەو ڕێڕەوەکانیش فراوانتر کران ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کۆبوونەوەی ئاو و ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە شوێنە لاوازەکان ...
هەڵمەتەکەش لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش ئەنجامدرا .

ڕاگەیاندنی _ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش

ئەمرۆ هەینی لە گوندی نازماوە ...لەسەر داهاتی ١٥٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەی خزمەتگوزاری شەقام دەگەیەنرێتە گوندی...
05/12/2025

ئەمرۆ هەینی لە گوندی نازماوە ...

لەسەر داهاتی ١٥٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەی خزمەتگوزاری شەقام دەگەیەنرێتە گوندی ناوبراو ...

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥-١٢-٢٠٢٥ ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە یاوەری ئەندازیار تریفە نجاة عصاف بەڕێوەبەری شارەوانیمان و سەرپەرشتیار ،لەگەڵ ئەندازیارانی جێبەجێکاری پرۆژە ، پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکریت کردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندی نازماوەی بەسەرکردەوە.

پڕۆژەکە بەگوژمەی (٤٦٠) چوار سەدو شەست ملیۆن دینار لەسەر داهاتی ١٥٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە بریتی یە لە دروستکردنی شەقام بەدرێژی (١٥٠٠)م لەگەڵ قیرتاوکردن و کۆنکریت کردنی ژمارەیەک شەقام بە ڕووبەری (١٧٫٠٠٠)م٢ .

ڕاگەیاندنی _ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەشکاروچاڵاکیەکانئەمڕۆ تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیمان بە هاوکاری کارگە...
01/10/2025

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش

کاروچاڵاکیەکان

ئەمڕۆ تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیمان بە هاوکاری کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵسان بە چاککردنەوە و قیڕتاو کردنی شکست و چاڵەکانی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی ( کوردستان ) وە ئەم هەڵمەتە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت .

ڕاگەیاندنی شارەوانی شەش - هەولێر

Address

عراق
Irbil

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:30
Wednesday 08:30 - 14:30
Thursday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 14:30

Telephone

+9647504633918

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share