02/09/2026
دوێنی سێ شەممە ڕێکەوتی (١/٩/٢٠٢٦)
یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمی واژوو کردنی (سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سێ لایەنی) کرد لە شاری هەولێر کە ئەم سەکۆیە سێ لایەنەیە (وەزارەتی کار ، سەندیکای کرێکاران و خاوەنکاران کە پێک هاتووە لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان و ژورەکانی بازرگانی و پیشەسازی) بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO)
دامەزراندنی ئەم سەکۆیە کارێکی زۆر پێویست و گرنگە بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەشی نێوان حکومەت و کرێکاران و خاوەنکاران .
دەسەڵاتێکی زۆری هەیە لە هەموارکردنەوە و پێداچوونەوەی یاساو ڕێنماییەکانی کارپێکراو .
دووای ئەوەی لە حکومەتی فیدڕاڵ دامەزراوە و ئەنجامی باشی هەبووە . . هیوا دارین کە لە هەرێمی کوردستانیش ئەنجامی باشی خێرای هەبێت
لە ڕێوڕەسمەکە زۆر لایەن بەشداریان تیا کرد کە نوێنەری حکومەتی فیدڕاڵیش ئامادەبوو .
هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم سەکۆیە دەخوازین
- لێرەوە داوا لە هەموو لقەکانی یەکێتی بەڵێندەران و هەموو بەڵێندەرانی بەڕێز دەکەین لەگەڵ خەڵکانی شارەزا سەرنج و پێشنیارمان بۆ ڕەوانە بکەن .
ئەندازیاری ڕاوێژکار
ڕزگار جمال کریم
سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان
website : kcu-iq.com
Facebook : kcu.highboard