25/02/2026
ماستەرنامەیەک لەسەر ڕۆڵی سیاسی و ڕوناکبیری د.کەمال فوئاد
ئەمڕۆ مامۆستا ئامانج هەرتەلی ماستەرنامەکەی لەژێر ناونیشانی ( کەمال فوئاد ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕوناکبیری لە ١٩٣٢- ٢٠١٤)، پێشکەشی سەنتەری توێژینەوەو کتێبخانەی پەرلەمانی کوردستان کرد. مامۆستا ئامانج بەشێکی ماستەرنامەکەی بۆ ڕۆڵی خوالێخۆشبوو لەبەڕێوەبردنی پەرلەمان و کارەکانی لەپەرلەمانی کوردستان تەرخان کردووە، کەداتای زۆر گرنگی لەسەر کارەکانی دکتۆر کەمال و پەرلەمانی کوردستان تێدایە. زۆر سوپاس بۆ مامۆستا ئامانج بۆ پێشکەشکردنی ماستەر نامەکەی بە پەرلەمان.