01/06/2026
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی مەی ٢٠٢٦، نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لە بریتانیا بە بۆنەی جەژنی ٣٠ گوڵان رۆژی دامەزرانی PAK کۆڕێکی بەڕێوەبرد.
کۆڕەکە بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و ساتێک ڕاوەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان، راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ٣٠ گوڵان لەلایەن هەڤاڵ مەنسوور تاباک، بەرپرسی کۆمیتەی PAK لە بریتانیا، خوێندرایەوە.
ناوەڕۆکی ڕێوڕەسمەکە پێکهاتبوو لە پانێلێکی سەرەکی کە لەلایەن هەڤاڵان سەید وەفا ڕۆستەمزادە، ئارارات عەزیزی و ئالان حەمیدی پێشکەش کرا. لەو پانێلەدا بە شێوەیەکی ورد و تێر و تەسەل باس لە سێ تەوەری سەرەکی کرا، کە بریتی بوون لە مێژووی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان، پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی و دۆخی سیاسی و نەتەوەیی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە بەشێکیتری کۆڕەکەدا هونەرمەند بەرهەم شەمامی سروودێکی نەتەوەیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە کۆتاییدا، ژمارەیەک لە بەشداربووان و نوێنەرانی لایەنە کوردستانییەکان پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتی بریتانیا
٣١ی مەی ٢٠٢٦