كتێبخانه گشتییه‌كان دامه‌زراوى رۆشنبیرى و په‌روه‌رده‌یى و فێركارى و زانیارین كه خاوه‌نى بنه‌ماو چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و پڕۆگرامى و خزمه‌تگوزاریى بێ به‌رامبه‌رى خۆیانن، هه‌رگیز ناتوانرێ واز له كتێبخانه‌ى گشتیى بهێنرێت، یان فه‌رامۆش بكرێت و وه‌ك دامه‌زراوێكى بێ بایه‌خ سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ پێبخرێت و له رێزى دامه‌زراوه گرنگه‌كاندا دابنرێت.
رۆڵى كتێبخانه‌ى گشتى به ته‌نیا بۆ خزمه‌تى گروپێك
ى دیاریكراو و چالاكییه‌كى سنووردار نییه، به‌ڵكو به ئاڕاسته‌ى هه‌موو كۆمه‌ڵگایه به ژن و پیاو یان ته‌نانه‌ت منداڵیشیانه‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌بێت هه‌مه‌جۆرو جیاواز بێت، تاوه‌كو له‌گه‌لأ پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌بڕوات و له‌گه‌لأ ره‌وتى گه‌شه‌كردنه‌كانى جیهاندا بێت، هه‌ر له پێشكه‌وتنه ته‌كنیكى و ئه‌لیكترۆنییه نوێیه‌كانه‌وه له بوارى كتێبخانه‌كاندا كه بریتییه له سیستمێكى كتێبخانه‌یى كۆمپیوته‌رى، تا ده‌گات به ده‌سته‌به‌ركردنى ئینته‌رنێت و ئامێره‌كانى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى و ته‌كنیكه نوێیه‌كانى تر له كتێبخانه‌ى گشتى ده‌كه‌نه سه‌نته‌رێكى فێربوون و رۆشنبیرى و مه‌عریفى، كه بایه‌خى له قوتابخانه، یان په‌روه‌رده‌ى مالأ كه‌متر نییه بۆ سوودمه‌ندانى.
له‌سه‌ر كتێبخانه‌ى گشتى پێویسته كۆشش و خزمه‌تگوزاریى خۆى له‌گه‌لأ دامه‌زراوه رۆشنبیرى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تر یه‌كخات به مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى هه‌موو تواناكان بۆ خزمه‌تى سوودمه‌ندان و گه‌شه‌كردنى رۆشنبیرییان.
ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت، كه رۆڵى پسپۆڕى كتێبخانه و زانیارییه‌كان چه‌نده كاریگه‌ره له پرۆسه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى و بواره‌كانى مه‌عریفه‌دا و پێویسته شاره‌زایى ته‌واوى هه‌بێت له خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌وتووه‌كاندا و له ره‌وته ته‌كنه‌لۆجییه نوێیه‌كاندا تاوه‌كو بتوانێت له گه‌شه‌پێكردنى رۆشنبیریى كۆمه‌ڵگادا به‌باشترین شێوه رۆڵى خۆى ببینێت.
بایه‌خى كتێبخانه‌و سه‌نته‌رى زانیارییه‌كان به سوودمه‌ندانه‌وه گه‌یاندنى په‌یامى خۆیان و هێنانه‌دیى ئامانجیانه له بوارى كاركردنیاندا، چونكه مه‌به‌ست له كاركردنى ئه‌وان خزمه‌تى سوودمه‌ندان و دابینكردنى پێویستییه‌كانى ئه‌وانه له زانیارییه‌كان بۆ تێركردنى ئاره‌زووه‌كانیان و پێویستییه‌كانیان.
كه‌واته ئه‌ركى كتێبخانه‌كان و سه‌نته‌رى زانیارییه‌كانه كه هه‌موو توانا‌و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ تا له سایه‌ى سه‌رده‌مى ده‌سته‌به‌ركردنى زانیارییه‌كاندا پێویستیى سوودمه‌ندان بهێنه دى و هاوكات میتۆد‌و كه‌ره‌سته‌كان بخه‌نه خزمه‌تى دامه‌زراوى زانیارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به هه‌رچییه‌ك بیانه‌وێت به‌وردى و كه‌مترین ماوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتیه‌كان، له ساڵی 2006 دامه‌زرا، به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (11984) له 29/10/2006 و فه‌رمانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ژماره (6826) له 2/11/2006.
ژمارەی کتێبخانە گشتییەکان لە شار‌و شارۆچکەکان گەیشتە 92 کتێبخانە.
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.