Dr. Hemin Hawrami

Dr. Hemin Hawrami جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان- خولی پێنجەم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ.د.ک

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانجەماوەری كۆڵنەدەر، خانەوادەی س...
16/08/2026

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان

جەماوەری كۆڵنەدەر، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی دامەزراندنی پارتیمان دەکەینەوە، ئەو پارتەی داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە، ئەو یادەى کە وێستگەیەکی هەرە گرنگی خەباتی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان و کاروانێکی نەسرەوتووی تێکۆشانی سیاسییە بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و بنەماکانی دیموکراسی، هەروەها بیرهێنانەوەی خەباتێکى تەمەن هەشتا ساڵەی وەرچەرخان و قوربانیدان و ئەزموون و سەرچاوەی سروشی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیشە.

ئەو بۆنەیە تەنیا بیرەوەرییەکی ڕاگوزەری دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بەرجەستەکردنی ئیرادەی ئازادیخوازانە بۆ ڕەتكردنەوەی پیلانى دوژمنان و زوڵم و زۆرداریی لەسەر ڕێبازی حەکیمانەی "بارزانیی نەمر" کە ئەوسا زەمینەیەکی سەردەمیانەی بۆ چەمکی كوردایەتی داڕشت و بە پەیڕەوکردنی بەها شۆڕشگێڕییەکان، پەرەی بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورستان دا. خەباتی هەمەلایەنەی پارتیمان لە شۆڕشەكانی ئەیلوول، گوڵان، ڕێککەوتننامەی ١١ی ئادار و ڕاپەڕینی ١٩٩١، گەواهی ئەوەن كە هێزێكی پێشەنگی پشتئەستوور بە جەماوەر و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە و هەمیشە بە كولتووری دایالۆگ هەوڵی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان داوە.

لە یادی هەشتاساڵەى دامەزراندنى پارتیماندا جەخت لەسەرئەوە دەکەینەوە، کە وەفاداریی بۆ مێژووی پارتی و قوربانیدانی تێکۆشەرەکانی تەنیا بیرهێنانەوە نییە، بەڵکوو ئەزموونی ئەو رابردوو و مێژووە، بەرپرسیاریەتییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە لەهەمبەر ئێستا و ئایندە لە رێگای پاراستنی دەستکەوتەکانمان و دوورخستنەوەى هەرێمى کوردستان لەو ئاڵۆزىیە سیاسی و گرژى و شەڕ و پێکدادانانەى دەوروبەرمان، هەروەها پاراستنى کوردستان و ڕێگاگرتن لەوەى ببێتە شوێنێک بۆ کاریگەرى خستنەسەر ئەمنیەتى دراوسێکانمان و ڕێزگرتنى دوولایەنەى بەرژەوەندییەکان و، بەهێزکردنی پێگەی دەستووریی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان وەکو ئەرکێکی مێژوویی و پێکهێنانی کابینەی دەیەم و حکوومەتێکی بەهێز، هەروەها بەهێزکردنی یەکڕیزیی و رێزگرتن لە فرەیی پێکهاتەکان و پتەوکردنی سەقامگیریی و ئاشتەوایی لە هەرێم. خەڵکى خۆڕاگر و پشوودرێژى هەرێمى کوردستان لەو ساڵانەى ڕابردوو سەلماندویانە خۆشەویستى نیشتمان و گەلەکەیان لەسەرووى هەموو بابەتێکى دیکەوەیە، بۆیە بە ئەرکى خۆمانى دەزانین بەوپەڕى تواناوە کار بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکان بکەین بە ئاراستەى دابینکردنى ئاسایش و پێداویستییەکانى ژیانێکى سەرفرازانە.

لەیادى (١٦)ى ئابدا، دەستى دۆستایەتى و پێکەوەکارکردن بۆ تەواوى لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پڕۆسەى سیاسیى عێراق درێژدەکەین، ئەرکى هەموومانە بە جیاوازى بیر و بۆچوونى سیاسى، بڕواى ئاینى و مەزهەبییەوە پێکەوە هەوڵبدەین عێڕاق بۆ هەمووان بێت و دورى بخەینەوە لە تێوەگلان لە شەڕ و ئاژاوەى ناوچەکە و، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بە بەرپرسیاریەتییەوە شێوازێکى حوکمڕانى دروست و سەردەمیانە بگرنە بەر، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندى خەڵکى عێراقە، هەروەکو بە ئاشکرا وتومانە عێراق توشى کێشەى زۆر کراوە، ڕەوا نیە چیتر لەو بازنەیە بسووڕێتەوە، چونکە خەڵکى عێراق هیچى دیکە بەرگەى ئەو هەموو نەهامەتیانە ناگرێت، ئەمەش بەرپرسیاریەتى ئەخلاقى، نیشتمانى و ئاینییە.

بەو بۆنە مێژووییە قوربانیدانی تێکۆشەران و پێشمەرگە و شەهیدەکان بەرز دەنرخێنین و ئەوانەی گیانیان لە پێناو ماف و ئازادی و سەروەری نەتەوە و خاک وگەلەکەمان بەخشی، هەروەها تێکۆشان و کۆڵنەدانی نەوە لەدوای نەوەکانی رێگای پارتایەتی و رێبازی بارزانیی نەمر.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا، پەیمان بۆ گەلی کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزانی) دووپات دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی ڕەسەنی کوردایەتی بەردەوام بین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان.

سڵاو بۆ دامەزرێنەر و ڕابەری ڕێبازی کوردایەتی (مستەفا بارزانیی نەمر) و کاکە (ئیدریسی هەمیشە لەیاد) و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

سوپاس و پێزانین بۆ کادیران، ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان، هەروەها گەرمترین پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەین.

سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمانە، بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئابى ٢٠٢٦

پێشوازی لە کونسولی گشتی کۆریارۆژی چوارشەمە ۱۲ ی ۸ لە پیرمام پێشوازیمان لە بەرێز ئیوون گیون شیم کونسولی نوێی کۆریای باشور...
13/08/2026

پێشوازی لە کونسولی گشتی کۆریا

رۆژی چوارشەمە ۱۲ ی ۸ لە پیرمام پێشوازیمان لە بەرێز ئیوون گیون شیم کونسولی نوێی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گەرمی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونمان لێکرد و هیوای سەرکەوتنمان لەکارەکانیدا بۆ خواست. قۆناغەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشور هەر لە قۆناغی هاتنی هێزەکانی زەیتون لە ۲٠٠٤ تا ئەم دواییانە گفتوگۆیان لەبارەوە کراو پێشکەوتنەکان لە هەموو ئاستەکان تاوتوێکران.
گفتوگۆکردن لە سەر رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابوری هەریمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەمان بوو

سەردانی لقی ۱٤ ی موصل و دیداریکی ورد لەگەل هەڤاڵانلەچوارچێوەی کار وبەرنامە و پلانەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی،رۆژی ...
11/08/2026

سەردانی لقی ۱٤ ی موصل و دیداریکی ورد لەگەل هەڤاڵان

لەچوارچێوەی کار وبەرنامە و پلانەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی،رۆژی دوو شەمە ۱٠ ی ۸ لەگەل هەڤاڵان یاریدەدەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش و یاریدەدەر و بەرپرسی رێکخستنی مەکتەبی ریکخستنی پارێزگای نەینەوا،سەردانی لقی ۱٤ ی موصل مان کرد.
لە دیداریکدا کە هەڤاڵان کارگێرانی لق و بەرپرس و کارگێری رێکخستنی ناوچەکان و بەرپرس و کارگێڕانی رێکخراوەکانی سنوری لق ئامادەی بوون،بە وردی لەسەر بارودۆخی کاری ریکخستنەکان لەسنوری لق بە چەندین خاڵ بەرچاو روونی پێویستیان پێدرا. دەستخۆشیمان لێ کردن بۆ ئەو ئەنجامە گەورەی کە وەک یەکەمی سەر ئاستی تەواوی نەینەوا پارتیمان لە دوا هەڵبژاردندا نزیکەی ۲٠٠ هەزار دەنگی بەدەست هێناوە،سوپاسی هەڤاڵانمان کرد کە پێکەوە لەگەل لقی ۱۷ ی شنگال و مەکتەبی ریکخستنی نەینەوا،توانیان ئەو ئەنجامە گەورە بەدەست بهێنن.
دواتر لەسەر گرنگی و بایەخی ناوچە کوردستانییەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا و ئەرکی پارتی لە بەرپرسیارێتیە نیشتیمانییەکان و پێکەوە ژیان و مسۆگەرتر پاراستنی ناسنامەی کوردستانییانەی ئەو ناوچانە و پلان و روانگەی پارتی لەو سۆنگەیەوە،شیکاری پێویستیان ئاراستە کرا.
لەبەشێکی دیدارەکەدا،ژمارەیەک لە هەڤاڵان بە پرسیار و سەرنج و پێشنیار دیدارەکەیان دەوڵەمەندتت کرد و وەڵامی پێویست درانەوە.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکاتڕۆژی یەکشەممە 9ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی ...
10/08/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 9ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هۆڵی ڤێیر کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر کرد.

لەو دیدارە دا بەڕێز کونسوڵی گشتیی بریتانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری سەرۆک بارزانی و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان. هەروەها کونسوڵی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشاندا.

هەر لەودیدارە دا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی بریتانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند لە پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.

دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون. پەیوەست بەم باسە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بەڕێز عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆرباش دایە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە.

بارودۆخی سیاسی و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.

لە دیداری کونسولی بەریتانیا:هەڵوێست و سیاسەتی پارتیمان دووپاتکردەوە کە دەبێت چەقبەستوویی سیاسی کۆتایی پێبهێنریت و پەرلەم...
05/08/2026

لە دیداری کونسولی بەریتانیا:
هەڵوێست و سیاسەتی پارتیمان دووپاتکردەوە کە دەبێت چەقبەستوویی سیاسی کۆتایی پێبهێنریت و پەرلەمان کرا بێتەوە

رۆژی سێشەمە ٤ ی ۸ ی ۲٠۲٦ لە پیرمام، پێشوازیمان لە هۆڵی ڤەێر کونسولی گشتی بەریتانیا کرد.سەرەتا بە بۆنەی دەستبەکاربوونیەوە، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە کارەکانیدا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، سیاسەت و هەڵوێستی پارتی لەسەر دۆخی ناوخۆیی کوردستان و هۆکارەکانی چەقبەستوویی و تێروانینی پارتی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە روونکردەوە و جەختمان لەوە کردەوە کە کلیلی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پرۆسەیەکی هاوتەریبی گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوامی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و کاراکردنی پەرلەمان و پێکهینانی کابینەی دەیەمە لە سەر بنەمای ئەو ریککەوتنە سیاسیەی نێوان پارتی و یەکیتی کە لە مانگی ئایاری ۲٠۲٥ ئیمزا کراوە.
دواتر لەسەر رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق و ناوچەکە و دۆخی نەشەر نە ئاشتی و لێکەوتەکانی ،شیکردنەوەو بیرو ڕای پێویستمان ئاڵوگۆڕ کرد.

پێشوازی لە کونسولی گشتی هۆڵەندارۆژی  یەک شەمە  ۲ ی ۸ ی ۲٠۲٦ لە پیرمام پێشوازیمان لە بەڕێز  ئەدریان ئایسڵستاین کونسولی گش...
03/08/2026

پێشوازی لە کونسولی گشتی هۆڵەندا

رۆژی یەک شەمە ۲ ی ۸ ی ۲٠۲٦ لە پیرمام پێشوازیمان لە بەڕێز ئەدریان ئایسڵستاین کونسولی گشتی هۆلەندا لە هەریمی کوردستان کرد.
دوایین هەڵوێست و بۆچوونی پارتی دیموکراتی کوردستانمان لە سەر پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستە روو.جەختمان لە هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی کردەوە کە هەمیشە لەگەل گفتوگۆ و کاری هاوبەش و دیالۆگی سیاسیداین و هیوامان ئەوەیە هەموو لایەک بە دەم دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانییەوە بێن و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بهێنریت و رێز لەئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بگیریت و چیتر رێگری لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی کابینەی دەیەم نەکرێت.
لەبارەی هاوکیشە ئەمنی و سیاسیەکانی ناوچەکەوە ،دووپاتمان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هیچ کات بەشێک نەبووە لەکێشەکان وهەوڵمانداوە هەمیشە بەشێک بین لەچارەسەر و چارەسەری سەربازی بۆ هیچ کیشەو گرفتیک بە چارەسەری دروست نازانین و لەگەل ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیانین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكاتڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ب...
02/08/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كە بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن و ناساندنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، سەرەتا بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ئەو كارەساتەی بە یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا لە هەولێر لەگەڵی هاوكار و هەماهەنگ بوونە و كاركردنی لە هەرێمی كوردستان بە ئەزموونێكی دەوڵەمەند لەقەڵەم دا.

بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن و جەختیشی لە بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەكەی لە كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، بەخێرهاتنی بەڕێز كریستیان ئولفكە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیاشی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا. هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی تیرۆریستاندا پشتیوانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان بوونە و خوازیاری قووڵكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان بوو.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها گۆڕانكاری و گرژییەكانی ناوچەكە و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و توندڕۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و دۆخی كورد لە سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

31/07/2026

سەردانی زاخۆ و دیداری هەڤاڵانی لقی ۸

سەردانی زاخۆ و دیداری هەڤاڵانی لقی ۸ ی پارتیمانلە درێژەی جێبەجێکردنی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاس...
31/07/2026

سەردانی زاخۆ و دیداری هەڤاڵانی لقی ۸ ی پارتیمان

لە درێژەی جێبەجێکردنی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی،لەگەل هەڤالان یاریدەدەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ریکخستن و یاریدەدەر و بەرپرسی ریکخستنی مەکتەبی ریکخستنی پارێزگای دهۆک، رۆژی پێنچ شەمە ۳٠ ی ۷ لە زاخۆی دەلال سەردانی لقی ۸ ی پارتیمان کرد. لە دیدارێکدا کە هەڤاڵان کارگێرانی لق و بەرپرس و کارگێڕی رێکخستنی ناوچەکان و بەرپرس و کارگێڕانی رێکخراوەکان ئامادە بوون ، بە وردی خاڵەکانی پەیوەست بە کاری ئۆرگانەکان، هەڵسەنگاندنی کاری رێکخستن لە سنوری ئۆرگانەکانی لقی ۸، کارو پلان و بەرنامە جێبەجیکراوەکان لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتی و ئەو پێشکەوتن و سەرکەوتنانەی لە کاری ریکخستن و هەلبژاردنەکان لەم سنورە هاتوونەتە دی ، شیکرانەوە.
بۆ کاری ئایندە، بەرچاوروونی ئەرکی ریکخستن بۆ هەڤاڵان شیکرایەوە. سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە،روانگە و هەڵوێستی پارتیمان بۆ هەڤاڵان روونکردەوەو وەڵامی پرسیار و سەرنج و تێبینیی و پێشنیارەکانیانمان دانەوە.

بەسەرکردنەوەی لقی یەک و دیدارێکی فراوانوەک بەشێک لە جێبەجێکردنی بەرنامە مەیدانییەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی ، لەگە...
30/07/2026

بەسەرکردنەوەی لقی یەک و دیدارێکی فراوان

وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی بەرنامە مەیدانییەکانی بەشی رێکخستنی مەکتەبی سیاسی ، لەگەل هەڤاڵان یاریدەدەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ریکخستن و یاریدەدەری مەکتەبی ریکخستنی پارێزگای دهۆک و بەرپرسی ریکخستن، سەردانی لقی یەکی پارتیمان لە دهۆک کرد.
وێڕای پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای نوێی لقی یەک، لە دیدارێکدا کە هەڤاڵان بەرپرس و کارگێڕانی لقی یەک و بەرپرس کارگێرانی رێکخستنی ناوچەکان و بەرپرس و کارگێرانی ریکخراوەکان ئامادەبوون، بە وردی دوایین بەرنامە و پلانی کار و هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکانی رابردوو و زیاتر گەشەپێدان و پێشخستنی رێکخستنەکانمان و دەستکەوت و سەرکەوتنە دیار و بەرچاوەکانی لقی یەک لە هەڵبژاردنە یەک لە دوای یەکەکان خستە روو.
دواتر پوختەیەکمان لەسەر دوایین هەڵوێستی سیاسی پارتی لە سەر کۆی هاوکێشە ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمایەتییەکان بۆ هەڤاڵان شیکردەوە و وەڵامی پرسیار و تێبینی و سەرنجەکانمان دانەوە

Address

Kurdistan Region
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Hemin Hawrami posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Dr. Hemin Hawrami:

Shortcuts

Share