بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر
(1)

ئەم پەیجە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی و زانیاری و ئاگاداری و کار و چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر و ئەو شارەوانیانەی کە پەیوەستن پێوەی.

وردبینی و دابەشکردنی کارتی زەوی دەستیپێکرد ئاگاداری فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە دەکەینەوە، ئەوانەی نا...
03/06/2026

وردبینی و دابەشکردنی کارتی زەوی دەستیپێکرد

ئاگاداری فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە دەکەینەوە، ئەوانەی ناویان لە لیستی بڵاو کراوە هەیە، رۆژی یەکشەمە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە بکەن بە مەبەستی وردبینی و وەرگرتنی کارتی زەوی

https://drive.google.com/file/d/1L_GPZSbsVYg0VjeKKmoPKAtdJg0fMnFY/view?usp=drivesdk

03/06/2026

چاوەڕوانبن.. کەمێکی دیکە

بەسەرکردنەوەی فەرمانبەران ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی، مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ه...
31/05/2026

بەسەرکردنەوەی فەرمانبەران

ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی، مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، سەرجەم بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و فەرمانبەرانی بەسەرکردەوە و جەژنە پیرۆزەی ئاراستەکردن.

جەژنی قوربانتان پیرۆز..بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی شاری هەولێر دەکەین، هیواخوازین ...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز..

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی شاری هەولێر دەکەین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و خزمەتی زیاتر بۆ خەڵکی شارەکەمان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر

چ شوێنێکی دیکە پێویستی بە لابردنی سەگ هەیە؟تیمی هەڵگرتنەوەی سەگی بێلانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە ...
25/05/2026

چ شوێنێکی دیکە پێویستی بە لابردنی سەگ هەیە؟

تیمی هەڵگرتنەوەی سەگی بێلانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە ماوەی یەک مانگی کارکردنی ( 749) سەگی بێلانەی ڕەوانەی شێلتەر کردووە.

شاوێس.. قیڕتاوکردن و چاکردنەوەی شەقامەکانسەرۆکایەتی شارەوانی شاوێس، دەستیکرد بە قیرتاوکردنی و چاکردنی چەند شەقامێک و نۆژ...
24/05/2026

شاوێس.. قیڕتاوکردن و چاکردنەوەی شەقامەکان

سەرۆکایەتی شارەوانی شاوێس، دەستیکرد بە قیرتاوکردنی و چاکردنی چەند شەقامێک و نۆژەنکردنەوەیان لە گوندی شاوێس، پڕۆژەکە بەگوژمەی 57.000.000 دینار بۆ قوناغى یەکەم و 97.000.000 بۆ قۆناغی دووەم، کارەکان لەسەر بوودجەی 15% داهاتی شارەوانی جێبەجێدەکرێت.

کەسنەزان.. خزمەتگوزاری بەردەوام سەرۆکایەتی شارەوانی کەسنەزان، دەستیکرد بە قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی 11ی ئازار، ...
24/05/2026

کەسنەزان.. خزمەتگوزاری بەردەوام

سەرۆکایەتی شارەوانی کەسنەزان، دەستیکرد بە قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی 11ی ئازار، گوژمەی پڕۆژەکە (95،366،750) دینارە و لەسەر بودجەی سەتا 15ی شارەوانییەکان جێبەجێکراوە.

گەڕەکێکی نوێ ئاوەدان دەکرێتەوە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی پیرزین، تیمی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی...
23/05/2026

گەڕەکێکی نوێ ئاوەدان دەکرێتەوە

لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی پیرزین، تیمی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، دەستیکرد بە کردنەوەی سەرەبلۆک و شەقامەکانی گەڕەکی ئاڤا.

  لە چوارچێوەی کەمپەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە سنووری  کۆی 37 سەرۆکایەتی شارەوانی، دەستکرا بە هە...
22/05/2026



لە چوارچێوەی کەمپەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە سنووری کۆی 37 سەرۆکایەتی شارەوانی، دەستکرا بە هەڵمەتی پاککردنەوەی سنوورەکان.
هەڵمەتی ژینگە بەردەوامە..

هەڵمەتی ژینگەیی سەرتاسەری بەردەوام دەبێت لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز سەرۆکی حکومەت، بۆ پاراستنی ژینگە و هۆشیاری هاوڵاتیان، کۆب...
21/05/2026

هەڵمەتی ژینگەیی سەرتاسەری بەردەوام دەبێت

لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز سەرۆکی حکومەت، بۆ پاراستنی ژینگە و هۆشیاری هاوڵاتیان، کۆبوونەوەی سەرتاسەری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە ئامادەبوونی مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، کۆبوونەوەی تایبەت بە پاککردنەوەی سەرتاسەری ژینگە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بەرێوەچوو، لەکۆبوونەوەکە، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرایەوە و هەمووان پێی پابەندکران.

Address

Irbil
0094

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر:

Share