بێگومان له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئاده‌میزاد له‌سه‌ر رووی زه‌وی تاوانیش له‌دایك بوو. هه‌ر له‌یه‌كه‌م تاوانی كوشتنی هابیل له‌لایه‌ن قابیله‌وه مرۆڤ فێری ئه‌نجامدانی تاوان بوو، به‌ڵام دوای په‌شیمان بوونه‌وه‌ی قابیل ئه‌و راستییه‌مان پێ ده‌ڵێت مرۆڤ چه‌ند بتوانێت له‌كاتی توڕه‌بوونیدا دان به‌خۆیدا بگرێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك وه‌ستاوه‌ته‌وه. هه‌موو مرۆڤێكیش هه‌ڵه ده‌كات، به‌ڵام با
شترینیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دان هه‌ڵه‌كه‌یان ده‌نێن و جارێكی تر دووباره‌ی ناكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت (كل بني آدم خطاء، وخير الخطاء التوابون).
مێژووی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1986 كاتێك ئه‌م شوێنه‌ی پێشووی چاكسازی و ئێستای ڕاگیراوان شوێنی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوو هه‌ر بۆیه تا ئێستاش هه‌ر به ناوی محطة ناوبانگی ده‌ركردووه ، به‌ڵام وه‌كو به‌ندیخانه له‌هه‌ولێر بوونی بوو بێت ئه‌وا به‌ر له‌و ساڵانه‌ش بووه، به‌ڵكو بۆ سه‌رده‌مانی پاشایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه ئه‌و كات تا گواستنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئێستای به‌ندیخانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌رای كۆن بوو (شوێنی ئێستا قائیمقامیه‌ت) به‌رامبه‌ر پارێزگا.
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عێراق و ئێران له‌ساڵی 1980 هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ولێر ــــ كه‌ركوك كۆتایی پێ هات. له‌و كات به‌دواوه شوێنی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و وێرانه‌و خراپ بوون رۆیشت، به‌ڵام له‌ساڵی 1986 بۆ یه‌كه‌مجار به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌سه‌رای كۆنه‌وه گوازرایه‌وه بۆ شوێنی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر. له‌و كاته‌دا ئه‌م به‌ندیخانه‌یه ته‌نیا شوێنی به‌ندكراوانی راگیرا‌و بوو كه‌هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌و به‌ندیخانه‌یه به‌ند ده‌كران (ژن، پیاو، نه‌وجه‌وان، خێزانه‌كانی پێشمه‌رگه، نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان) واته ئه‌م به‌ندیخانه‌یه ته‌نیا شوێنی راگیرا‌و بوو. هه‌ر به‌ندیه‌ك گه‌ر سزادرا بووایه گه‌ر پیاو بووایه ده‌نێردرا بۆ به‌ندیخانه‌ی (أبوغریب) له‌به‌غدا، یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی (بادۆش) له موسڵ ده‌كرا، به‌ڵام هه‌رچی ئافره‌ت و نه‌وجه‌وان بوو ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كران، چونكه ته‌نیا له‌به‌غدا چاكسازی نه‌وجه‌وانان هه‌بوو له‌گه‌ڵا چاكسازی ئافره‌تان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ندكراوانی ڕاگیراو وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن، به‌ڵام به‌ندكراوانی سزادراو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رپه‌رشتی چاكسازییه‌كانی ده‌كرد.
ساڵی 1991 كاتێك راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته شكست خواردووی حكومه‌تی عێراق و رژێمی به‌عس راپه‌ڕین، دوای پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێم ستافی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر گۆڕان له‌لایه‌ن ستافێكی كوردی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بردرا، چونكه تا ئه‌و كات له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی عه‌ره‌به‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه به‌ندیخانه ئه‌و كات ته‌نیا (6) هۆڵی هه‌بوو به‌م شێوه‌یه‌ش دابه‌ش كرابوو::
هۆڵه‌كانی ژماره (1، 2، 3) بۆ پیاوان .
هۆڵی ژماره (4) بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان .
هۆڵی ژماره (5) بۆ ئافره‌تان .
هۆڵی ژماره (6) بۆ نه‌وجه‌وانان .
له‌ساڵی 1999 ـــ 2000 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وكات كۆبۆوه، له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی به‌ندكراوان و بچووكی به‌ندیخانه بڕیاردرا چه‌ند هۆڵێكی تر بۆ به‌ندكراوان دروست بكرێت له‌گه‌ڵ چێشتخانه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌دوای ئه‌مه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ست كرا به‌دروست كردنی 3 هۆڵی تر بۆ به‌ندیخانه. ئه‌مه هه‌ر سێ هۆڵی ژماره (7، 8، 9)بۆ ڕاگیراوان دروست كرا. به‌ڵام ئه‌وه جێی تێبینی بوو دوای دروست كردنی چاكسازی ئافره‌تان له‌ساڵی 1996 به‌ندكراوانی ئافره‌تان گواسترانه‌وه بۆ ئه‌و چاكسازیه. دووباره له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی به‌ندكراوان بڕیاردرا دوو هۆڵی تر دروست بكرێت ئه‌وانیش هۆڵی ژماره (11،12)، هه‌روه‌ها بینایه‌ی به‌شی به‌ڕێوه‌بردنیش دروست كرا . دواتر له‌دوای ساڵی 2002 (10) هۆڵی تر بۆ به‌ندیخانه دروست كرا له‌گه‌ڵ دوو كۆگای بۆ كه‌لوپه‌كانی به‌ندیخانه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه نه‌مابوو بۆیه له‌م به‌ندیخانه‌یه‌دا به‌ندكراوانی ڕاگیراو و سزادراوان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كران. له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌ندیخانه‌ی هه‌ولێر له‌ژێرچاودێری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه به ڕاگیراو و سزادراوان، به‌ڵام له‌ساڵی 2008 دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/عێراق بڕیاردرا كه به‌ندكراوانی سزادراو وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رپه‌رشتی بكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ستاف و كارمه‌ندی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌شی به‌ندكراوانی ڕاگیراویش هه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی بكات. له‌دوای ساڵی (2008)ه‌وه كاتێك بڕیاردرا كه سزادراوان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار دابنرێت هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ڕاگیراوان له‌یه‌ك فه‌رمانگه‌دا بوون به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری به شێوه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كرا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سزادراوان وه‌ك زیادكردنی هۆڵ بۆ سزادراوان له كۆتایدا گه‌یشته (15) هۆڵ و دانانی ستافێكی تایبه‌ت به چاكسازی هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تر، به‌ڕێوه‌به‌رێكی تایبه‌ت و پۆلێك له توێژه‌رانی ماندوونه‌ناس كه جێ په‌نجه‌یان دیاربوو له بوژاندنه‌وه و شیاندنه‌وه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی سزادراوان وه چاره‌سه‌ر كردنی كێشه خێزانیه‌كان و تایبه‌تیه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه پێشتر به ڕوونی به دیار ده‌كه‌وت و كۆمه‌لێك كاری تر ......... هتد ، وه پۆلێك له یاسایی و كارمه‌ندی هێزی جێ به‌جێ كار ..... هتد.
به‌هۆی بوونی ئه‌و ستافه نوێیه چاكسازییه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی ئه‌م ستافه وه به تایبه‌ت توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵسا به شاندكردنی پۆلێك له توێژه‌ران به چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و عه‌ره‌بی و به‌شداریكردنی له چه‌ندین خولی به‌هێز كردن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی سزادراون چه‌ندین جۆری تر، تیایدا كۆمه‌ڵێك زانیاری به‌سوود كۆكرایه‌وه و تواندراوه له نێوانیان چه‌ند كارێك له چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سزادراوان ، هه‌ندێ له‌و كارانه ده‌خه‌ینه ڕوو :-
1- ڕێكخستنی سیسته‌می خۆراك و دانانی لێژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هۆڵی سزادراوان.
2- پۆلین كردنی سزادراوان له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه .
3- ڕێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئازادبوونی به مه‌رج .
4- ڕه‌خساندنی بواری وه‌رزشی بۆ سزادراوان وه‌ك كردنه‌وه‌ی خوله وه‌رزشیه‌كان له ناوخۆ و بانگێشكردنی تیپه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ نێو چاكسازی .
5- كردنه‌وه‌ی خوله پیشه‌یه‌كان و فێركردن وه‌ك خۆشنوسی و به‌رگدروویی و كۆمپیوته‌ر و شه‌تره‌نج و كردنه‌وه‌ی پێشانگای تایبه‌ت به كاری ده‌ستی سزادراوان .
6- كردنه‌وه‌ی سیمینار و وۆرك شۆپ له‌لایه‌ن توێژه‌ران و كه‌سانی پسپۆر له‌بواری ڕۆشنبیری و مه‌عریفی و چاكسازی بۆ گه‌شه‌پێدانی توانست و شیاندنه‌وه‌ی سزادراوان .
7- كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی پێشوازی سزادراوان كه مه‌به‌ست تیایدا پێشوازی كردنه له گشت سزادراوێك .
8- ڕه‌زامه‌ندی دان به مۆڵه‌تی ماڵه‌وه كه تیایدا سزادراو مافی چونه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌پێی ڕێنمایه‌كانی چاكسازی .
9- كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاكسازی گه‌وران بۆ سزادراوان به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه ته‌نها له دوو قوتابی ده‌ستی پێكرد تا گه‌یشته نزیكه‌ی (160) قوتابی هه‌روه‌ها له نێوانیاندا قوتابی گه‌یشتۆته قۆناغی په‌یمانگا و زانكۆ و ماجستێر وه به‌رده‌وام بوون له خوێندن دوای ئازادبوونیان.
10- بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی تایبه‌ت به چاكسازی .
له‌به‌ر نه‌بوونی جێگای تایبه‌ت به سزادراوان بۆیه سزادراوان و ڕاگیراوان له‌م به‌ندیخانه‌یه كۆكراونه‌وه هه‌ر له‌و كاته‌وه حكومه‌ت بڕیاری دا به دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به سزادراوان به‌مه‌به‌ستی په‌یره‌و كردنی سیسته‌می چاكسازی بۆیه له ساڵی ( 2010 ) به‌ردی بناغه‌ی باڵه‌خانه‌ی چاكسازی گه‌وران له هه‌ولێر دانرا كه ئه‌و كات به‌ڕێز ( ئاسۆس نجیب ) وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی كه‌م و كوری كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر و نه‌بوونی بووجه‌ی ته‌رخانكراو درێژه‌ی كێشا تا ساڵی (2014) ئینجا ته‌واو كرا، دواتر كاتێكی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت وه‌ك پێداویستی هۆڵه‌كانی سزادراوان و قوتابخانه و كارگێڕی و ته‌واوی ده‌زگا و چێشتخانه و هۆڵی وه‌رزشی ..... هتد ، دواجار له سه‌ره‌تای ساڵی (2015)ه‌وه باڵه‌خانه‌كه به‌ته‌واوی ئاماده‌كرابوو هه‌رچه‌نده كه‌مێك كه‌موكوری هه‌بوو بۆیه بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی سزادراوان له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر به خۆشحالیه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به هاوكاری پۆلیسی فریاكه‌وتن پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بوو به بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیاتر له ئه‌ركی خۆیان و مادوونه‌ناسانه ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرته ئه‌ستۆ . شایەنى باسە لە ساڵى (2008)ەوە (دیدەوان محمد صۆفى) وەک یەکەم بەڕێوەبەر دەست بەکاربووە و تا ئستا خزمەتى بە چاکسازى گەیاندوە کۆمەڵێک گۆڕانکارى ڕوویداوە ناوبراو هەردەم پاڵپشتى کارە باشەکان بووە بەردەوام پشتگیرى لە ستافى چاکسازى کردووە لە گشت بەشەکان.
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.