Nabaz Abdulhamid

Nabaz Abdulhamid The official page of Nabaz Abdulhamid, mayor of Erbil.
الصفحة الرسمية لقائم مقام أربيل

لاپەرەی فەرمی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە فەیسبوک.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 9.9.2026 ، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیمان لە سه‌ماحه‌تی سەید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕە...
09/09/2026

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 9.9.2026 ، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیمان لە سه‌ماحه‌تی سەید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠٢٦/٩/٣)، بەشدار بووین لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی کەمپینی نیشتمانیی «ئاڵاکەمان» لە هەولێر، کە لەل...
03/09/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠٢٦/٩/٣)، بەشدار بووین لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی کەمپینی نیشتمانیی «ئاڵاکەمان» لە هەولێر، کە لەلایەن دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن ڕێکخرابوو، کەمپینەکە لە سلێمانییەوە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ لە هەولێر کۆتایی پێهات.

ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە، نوێکردنەوە و بەرزڕاگرتنی شکۆی ئاڵای کوردستان بوو وەک هێمای یەکڕیزی، ناسنامەی هاوبەش و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان.

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندی هەولێر بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات پێغەمبەر (محمد) ﷺ.ب...
24/08/2026

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندی هەولێر بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات پێغەمبەر (محمد) ﷺ.

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

​بە بۆنەی هاتنەوەی یادی پڕشکۆی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان و سەروەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات حەزرەتی (محمد) ﷺ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.

​لە یادی ئەم بۆنە پیرۆزەدا، لە یەزدانی مەزن داواکارین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان، و هەروەھا لەم یادە بەرز و پیرۆزەدا، دووپاتی سەر ڕێبازی پڕ لە سەروەری پێغەمبەرمان ﷺ دەکەینەوە لەسەر بنەماکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی، براوەیی و ئاشتیخوازی کە هەمیشە چرای ڕێنوێنی مرۆڤایەتی بوون.

​دووبارە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن

نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
قایمقامی قەزای عەنکاوا بە وەکالەت

٢٠٢٦/٨/٢٤
١١/ربيع الأول/١٤٤٨

22/08/2026

مژدەیەک بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان!
📌پڕۆژەیەکی ستراتیجیی نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاریی هاتوچۆ..
📌پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری، کە دەبێتە بەستەرێکی گرنگ و سەرەکی لەنێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی هەولێر.
📌تێچوو: 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار
📌ڕووبەر: 182 هەزار مەتر دووجا
📌درێژی: 10 کیلۆمەتر

هەولێر ...ئامادەکارییەکانی یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر ( د.خ ) دەستپێکردئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، بە مەبەستى ئامادەکار...
20/08/2026

هەولێر ...
ئامادەکارییەکانی یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر ( د.خ ) دەستپێکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕێورەسمى ڕۆژى لە دایكبوونی پێشەوای ئیسلام، حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندی، تەیب زرار، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاوقافى هەولێر، د.دلۆڤان محمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بەڕێوەبەرانی ئاوقافی ناوەندی و ئاوقافی دەوروبەر، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی پۆلیس و هاتووچۆی هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندیی هەولێر بەبۆنەی 16ـی ئاببەبۆنەی 16ـی ئاب، یادی (80) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی ...
15/08/2026

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندیی هەولێر بەبۆنەی 16ـی ئاب

بەبۆنەی 16ـی ئاب، یادی (80) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، و لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک " مەسعود بارزانی " گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی، سەرجەم کادیر، لایەنگران و دڵسۆزانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەکەین.

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرچەرخانێکی مێژوویی و نەتەوەییە بوو، کە تێیدا ئیرادەی گەلی کوردستان لە دەوری سەرکردایەتییەکی حەکیم و دڵسۆز کۆبووەوە بۆ بەرگریکردن لە ناسنامە، خاک و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.

لە ماوەی هەشت دەیەی ڕابردوودا، پارتی هەمیشە قەڵغانی پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مەکۆی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکان بووە.

لە خوای گەورە داواکارین تەمەنی جەنابی " سەرۆک بارزانی " درێژ بکات بۆ بەردەوامبوون لە ڕابەرایەتیکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەرەو کەناری ئارامی، و پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمیشە بەهێز و پێشەنگ لە ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.

سەربەرزی و شکۆمەندی بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.

نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و قەزای عەنکاوا بەوەکالەت
15ـی ئابی 2026

14/08/2026

🌿 بەردەوامین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شارى هەولێر – قۆناغی دووەم

لە چوارچێوەی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە و فراوانکردنی ڕووبەری سەوزايى ، کاركردن له قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شارى هەولێر بەردەوامە.

کۆمپانیای جێبەجێکار: Doski Holding

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژە: کاروان مێسكى

# شارى هەولێر

Address

Erbil , Azadi
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nabaz Abdulhamid posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Nabaz Abdulhamid:

Shortcuts

Share