24/05/2026
کوردی - عەرەبی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦، نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیی لە شاندێکی برا جوتیارەکان و نوێنەرانی سەندیکای جوتیارانی هەرێم کرد.
لە دیدارەکەدا، چەندین داواکاریی و پێداویستی پێشکەشکراو لەلایەن شاندەکەوە خرانە ڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:-
بەڕێز/ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەڕێزان / ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەڕێز/ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بەڕێز/ وەزیری کشتوکاڵ
بەڕێز/ وەزیری بازرگانی
بابەت / یاداشتنامە
ئێمەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکیی و کاریگەری ناو پرۆسەی بەرهەمهێنانی (گەنم)، کە پێویستی سەرەکی خۆراکییە لە عێراقدا، نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین و ناڕازین لە دووا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کەمکردنەوەی نرخی وەرگرتنی (١ تەن گەنم) لە (٨٥٠) هەزار دینارەوە بۆ (٧٠٠) هەزار دینار لە سەرانسەری عێڕاقدا. هاوکات کەمکردنەوەی بەشی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە (٧٠٠) هەزار (تەن)ەوە بۆ (٤٠٠) هەزار (تەن) لە کاتێکدا کە لە بری تەنیا (٢٩٢) هەزار (تەن) لەچوارچێوەی (پلانی کشتوکاڵیدا) وەردهگیرێت و (١٠٨) (تەن)یش لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە بۆ جوتیارانی هەرێم بەتایبەت ئەمساڵ کە (گەنم) زیاتر بەرهەمهێنراوە. لەهەمانکاتدا لەجیهاندا بەگشتی نرخی (١ تەن) گەنم بەرزبووەتەوە بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو.
- ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین و داواکارین پێداچوونەوە بە بڕیارەکەتاندا بکەن چونکە:
یەکەم: بۆ کەمکردنەوەی نرخی وەرگرتن لە هەموو عێڕاقدا زیان بە ژیان و بژێوی جوتیارانی هەموو عێڕاق دەگەیەنێت.
دووەم: وەرگرتنی بڕێکی کەم لە بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان جگه لەوەی زیان بە ژیان و گوزەرانی جوتیارانی هەرێم دەگەیەنێت، هاوکات جیاوازی کردنە لە مامەڵەی دەوڵەتی عێراق لە نێوان هاووڵاتیان و بە تایبەت جوتیاران، ئەمەش پێچەوانەی بنەما سەرەکی و بنەڕەتییەکانی دەستووری عێراق و مافی هاووڵاتیبوونی کوردستانی بوونە کە جوتیارانی هەرێم لەقەوارەیەکی دانپێنراوی دەستووریدایە، پێویستە تەواوی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت بەپێی تۆماری هۆبە کشتوکاڵییەکان کە لە سەرەتای ساڵەوە خۆیان تۆمار کردووە وەک شارەکانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
سێیەم: ئەم بڕیارەتان بەگشتی زیان دەگەیەنێت بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی بواری کشتوکاڵی و بە تایبەت گەنم کە پێویستی سەرەکی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستانە، جوتیاران بێ ئومێد دەکات لە کارکردن لەم بوارەدا.
چوارەم: خەرجکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی بەرهەمی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥).
پێنجەم: پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بۆ جوتیارانی هەرێم بە نرخی پاڵپشتی کراو وەک سەرانسەری عێراق.
شەشەم: ئێمە داواکارین لەماوەی (١٥) ڕۆژدا وەڵامی فەرمیمان بدەنەوە و لە هەموو بارێکدا ئێمە بە هەموو ڕێگاکانی یاسایی و سیاسیی و دیموکراتی بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتییەکانمان تا بە مافەکانمان دەگەین.
نووسینگەی هەولێر / ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
___________
عربي:
استقبل مكتب مجلس النواب العراقي في أربيل، اليوم الأحد الموافق ٢٤ أيار ٢٠٢٦، وبحضور عدد من السادة أعضاء مجلس النواب، وفدًا من الأخوة الفلاحين وممثلي نقابة المزارعين في الإقليم. وتناول اللقاء استعراضًا ومناقشةً لعدد من المطالب والاحتياجات المرفوعة من قبلهم، والتي تضمنت ما يلي:-
السيد/ رئيس مجلس النواب العراقي المحترم
السادة/ أعضاء مجلس النواب العراقي المحترمون
السيد/ رئيس مجلس الوزراء العراقي المحترم
السيد/ وزير الزراعة المحترم
السيد/ وزير التجارة المحترم
م: مذكرة احتجاج
نحن مزارعو إقليم كوردستان، وبصفتنا جزءاً رئيسياً وفاعلاً في عملية إنتاج محصول (القمح)، الذي يمثل عصب الأمن الغذائي في العراق، نعرب لكم عن بالغ قلقنا واحتجاجنا على القرار الأخير الصادر عن مجلس الوزراء العراقي القاضي بتخفيض سعر استلام (1 طن من القمح) من (850) ألف دينار إلى (700) ألف دينار في عموم العراق. كذلك نحتج على تقليص حصة مزارعي إقليم كوردستان من (700) ألف (طن) إلى (400) ألف (طن) فقط، في حين أنه سيتم استلام (292) ألف (طن) فقط ضمن (الخطة الزراعية)، و(108) ألف (طن) من خارج الخطة الزراعية؛ وهي كمية ضئيلة جدًا ولا تنصف مزارعي الإقليم، لا سيّما في هذا العام الذي شهد وفرة و زيادة ملحوظة في إنتاج (القمح)، في وقت تشهد فيه أسعار القمح عالميًا ارتفاعًا مقارنة بالسنوات السابقة.
- بناءً على ما تقدّم، فإننا نُعلن عن رفضنا لهذا القرار ونطالبكم بإعادة النظر فيه للأسباب التالية:
أولا: إن تخفيض سعر استلام المحصول في عموم العراق يلحق ضررًا مباشرًا بمعيشة وقوت المزارعين وعوائلهم في كافة المحافظات العراقية.
ثانيا: إن استلام كميات محدودة وضئيلة من إنتاج مزارعي إقليم كوردستان، فضلا عما يسببه من ضرر بمعيشتهم، فإنه يُمثّل تمييزًا في تعامل الدولة العراقية بين مواطنيها، وتحديدًا المزارعين. وهذا يتنافى تماما مع المبادئ الأساسية والدستورية للعراق وحقوق المواطنة، كون إقليم كوردستان كيانًا دستوريًّا معترفًا به.
لذا، يجب استلام كامل محصول مزارعي الإقليم وفقًا لبيانات وسجلات الشُّعَب (أو الوحدات والمراكز) الزراعية التي سُجلت في بداية العام، أسوة ببقية محافظات وسط وجنوب العراق.
ثالثا: إنّ قراركم هذا يضُرّ بشكل عام بالعملية الإنتاجية في القطاع الزراعي، ولا سيّما محصول القمح الذي يعد قوتًا أساسيًّا لسكان العراق وإقليم كوردستان، كما أنه يصيب المزارعين بالإحباط ويدفعهم للعزوف عن العمل في هذا القطاع الحیوي.
رابعا: المطالبة بصرف كافة المستحقات المالية لمحاصيل المزارعين لعامي (2024 - 2025).
خامسا: منح القروض الزراعية لمزارعي الإقليم بأسعار مدعومة، أسوة بما هو معمول به في عموم العراق.
سادسا: نطالب بالردّ الرسميّ على مطالبِنا هذه خلال مدة أقصاها (15) يومًا، وفي كلّ الأحوال، فإننا سنواصل احتجاجاتنا بكافة الطرق القانونية، السياسية، والديمقراطية إلى أن نَنالَ كامل حقوقنا المشروعة.
مكتب أربيل / مجلس النواب
الدائرة الإعلامية