31/08/2025
پارتی و یەکێتی،نمونەی ئەمریکا و ئیسرائیل!
بە ئاهێکی سەرد و هەناسەیەکی پارتی و یەکێتی نمونەی فەزاحەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلن،بە درێژایی مێژوو لەهەر کون و قوژبنێکی ئەم دنیایە کوشتاریەک هەبووبێ و دروست بووبێ ڕاستەوخۆ ئەمریکا دەستێکی باڵای تێداهەبووە و هاوشێوەی پارتی لەو کوردستانە هەر کارێکی پیس و مرۆڤ کوژی و نائینسانی و تیرۆر و تیرۆر کاری هەبێ ڕاستەوخۆ پارتی پشکی شێری بەر ئەکەوی تێیدا،بەڵام لەهەمان کاتدا بەبەرچاوی دنیادا ئیسرائیلی سەر بە ئەمریکا و دروستبووی ژێر دەستەو پەروەردەی ئەمریکا،لەمڕۆدا بەبەرچاوی دنیادا پاکتاوی ئینسانیەتی دەکا و مرۆجایەتی بە ئەنواع چەکی دڕندانە و نائینسانیانە دەکوژێ و لەناویان دەبا،ڕێک وەک یەکێتی کە پەروەردە و ژێردەستەی پارتیە و لە ٦٦ خیانەتی کوردایەتی و کوردبوونی خۆی بە کەشکەشانی فەلەکدا هەڵواسی،ئەوەی یەکێتی لە ئیسرائیل جیادەکاتەوە تەنیاو ئەوەیە ئیسرائیل دەست بۆ غەیری دوژمنی نەتەوەکەی نابا،بەڵام یەکێتی بەپێچەوانەوە بەبەرچاوی دنیاوە بە تانک و دڕۆن و دەبابەوە دەیان گەنجی هاوشاری و هاوزمانی خۆی لەناو بینایەک بەو پەڕی دڕاندانە و بێڕحمانە کووشت و بێسەروشوێنی کردن،ڕێک ئەمڕۆ ٢٩ ساڵە هەرکاتیک باسی مانگی ئاب کرابێ هەرتاکێکی کورد بیری راستەوخۆی بۆ خیانەتی گەورەی ٣١ ئاب چوەو ئەو یادە قێزەونە لەناو مێشکی هەر تاکێکدا چەسپیوە،بەلام مخابن لەم ساڵەوە هەرکاتیک باسی مانگی ئاب بکرێ بەر لەوەی بیرمان بۆی ٣١ ئاب بچێ دەکەوینەوە یادی ٢١ ئابی سلێمانی و لالەزار،وەک چۆن لەهەر تاوانێکی ئیسرائیلدا یەکسەر ئەڵێین نەفرەت لە ئەمریکای زلهێز،بۆ هەتا هەتایە لەمێژووی کورددا پارتی و یەکێتی وەک دوو کابوس و پەروەردەی دەستەی مەلا مەستەفای بارزان و ئیبراهیم ئەحمەد لەمێژوودا وەک دڕندەترین دڕندەی پەروەردەی سیاسی هەژمار ئەکرێن و ئەو ناوانە لە زهن و فکری هەرتاکێکدا بە قێزەونی ئەمینێنەوە...
نەفرەت لە پارتی باوک و یەکێتی کوڕ.
هێدی ئەنوەر
مانگی شومی خیانەتە گەورەکانی کورد لە کورد.