08/07/2026
کردنەوەی خولی کارگێڕی و دارایی..
لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ( ٨ ی تەموزی ٢٠٢٦) خولێکی ڕاهێنانمان بۆ هەڤاڵانی بەرپرسی کارگێڕی و دارایی بەشەکانی مەکتەب سیاسی و کادرانیان ڕێکخست.
ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و توانای پیشەیی کادرە پەیوەندیدارەکانە لە بواری کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەی هەموو پرۆسە کارگێڕی و داراییەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوو، سیستەماتیک و هاوتەریب لەگەڵ ستاندارد و بنەما نوێ و سەردەمییەکانی دارایی و ژمێریاری لە سەرجەم ئۆرگانەکان جێبەجێ بکرێن.
زاگرۆس فەتاح
٨ی تەموزی ٢٠٢٦