23/02/2026
بە ناوی کورد و کوردستان
خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەری کوردستان؛
بەڕێز ؛ ناوەندی دیالۆگی حیزبەکانی کوردستانی بن دەستی ئێران
هەروەک دەزانن، یەکڕیزی و کۆدەنگی سیاسی لە هەرفۆرم و چوارچێوەیەکدا، خەون و ئاواتی کوردستانیان بووە وهەوڵی لێ نەبراوانە دراوە بۆ وەدیهێنانیلە دەیان ساڵی ڕابردوو تاکوو ئەم چرکە ساتە.
خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی هەوێنی سەرەکی و پێناسەی بزاڤی ڕزگاریخوازانەمان بووە. بەڵام دوای تێپەڕینی پێنج دەیە خەبات و تێکۆشان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی نەبوونی یەکڕیزی، دەرفەت و هەلی زێرینی زۆرمان لەدەست داوە. لەو ماوەیەدا دەتوانرا حکومەتی دیفاکتۆ، پەرڵەمانی تاراوگە و دەیان هەنگاوی گرنگی تربەدی بکرێت.بەم پێیە دروست بوونی ناوەندی دیالۆگ چوار حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند پرسیاری لۆژیکی و گرینگ و تێ بینی هێناوەیە ئاراوە کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەین بۆ بیر و رای گشتی تێکۆشەران و ماف پەروەرانی کوردستان بە گشتی و نەوەی داهاتوو و بۆ مێژووبە تایبەتی.
ئایا دروستبوونی «ناوەندی هاوکاری» و دواتر «ناوەندی دیالۆگ» بەمەبەستی خزمەتکردن بە پرسی کورد بووە یان بۆ پەراوێزخستنی هێزە رەسەن و نەتەوەییەکانی ڕؤژهەڵات و پێشێلکردنی ئەو دێموکراسیەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانخەباتی بۆ دەکن و سەدان شەهید و قوربانییان بۆداوە؟
هۆکاری بەشدار نەبوونی هێزەکانی تری ڕۆژهەڵات چییە؟
بۆچی پلۆرالیزم و فرەچەشنی پێشێل کراوە؟
ئایا ئەم جۆرە ناوەندانە تەنیا حیزب گەلێک دەتوانن تێیدا بەشدار بن کە چەکداریان هەیە؟
پارتی وڵاتپارێرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ڕاکێشانی گرووپێکی نامۆی دەستکردی دەستمۆی پارچەیەکی تری کوردستان بۆ ئەم ناوەندە هەڵەیەکی سیاسیی کوشەندەیە. دڵنیاین و خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم ڕێكخراوە دەستکرد و دەستەمۆیە درەنگ یان زوو، بەرۆکی یەک بە یەکی حیزبەکانی ناوەندی دیالۆگ دەگرێ و کارەسات و چەرمەسەری تووشی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. هەروەها بەدوور نییە،بە نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بیانوویەک نەبەن چەشنی رۆژئاڤای کوردستان پەل کێش کردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ((ئامرازی ئازەرییەکان)).
لە لایەکیتریش ناوەندی دیالۆگ زۆر بەگشتی و بە بێ ڕەچاو کرنی نەخشە ڕێگەی گونجاو و هەروەها ناروونی ولێلی لەمەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چۆنیەتی سیاسەت کردن و دیپلۆماسی ئەم ڕیککەتننامەیان واژوو کردۆوە و راگەیندراوی ئەم رێککەوتنە دەرخەری ڕاستی تێبینی و رەخنە و هاوکات پریسرانەی ئاماژەیان پێکراوە.
پارتی وڵاتپارێرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئەم ناوەندە بەم شێوازە ناتوانێ نوێنەری ڕۆژهەلاتی کوردستان بێت و پێویستە ناوەندی دیالۆگ روو لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکان، وڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.
ناوەندی ڕامیاری
پارتی ولاتپارێزانی کوردستان