11/06/2026
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادگاکانى دەرەوەي شاری بەسەرکردەوە.
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ 2026/6/11 به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بەياوەرى جێگري سەرۆک و سەرۆکى دادگاى تاوانى هەولێر ( زرار محمود ) سەردانی دادگای به‌رایی شەقلاوەو سۆران و چۆمانی كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوه‌ر و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایانە پێشوازی كرا، سه‌رۆكی دادگا سه‌ردانی یه‌كه به یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی دادگای كرد لەگه‌ل فه‌رمانبه‌ران و هاولاتیان دوا و له کێشە و گرفتەکانی کۆلیەوەو چارەسەری گرفتەکانی بەردەم دادگای کرد .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر