پەیمانگەى کۆمپویتەرى هەولێر- حکومى – پەیمانگەیەکى زانست بەخشە لە بوارى تەکنەلۆژیاى زانیارى و زانستى کۆمپیوتەر. لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستاى ڕاهێنراو و بە تواناى شارى هەولێر وانەکان دەوترێنەوە, فێرخواز کاتێک بڕوانامە بەدەست دەهێنێت دەتوانێت لە زۆر شونى تایبەتمەند بە زانستى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا کاربکات. ئامانجى سەرەکى ئەم پەیمانگەیە پێگەیاندنى فێرخوازە بە
زانست و تەکنەلۆژیاى سەردەم.
***************
ئەم پەیمانگەیە لە ساڵی 2006 دامەزراوە لەلایەن کۆمپانیایەکى نەمساوى لە ژێر بڕیارو ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمى کوردستان. مەبەست لە دامەزراندنى ئەم پەیمانگەیە بۆ زیادکردن و بە ئەکادیمى کردنى هێزى کارە لە بازارەکانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیاى زانیارى.
پەیمانگەكەمان لە ژێر ڕێنمایى و بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی پۆلى نۆیەمی بنەڕەتی بە چەند مەرجێكی دیاریكراو و سنووردار.
ماوەی خوێندن لە پەیمانگەیە پێنچ ساڵە, فێرخواز دواى دەرچوونى لە قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوى پێ دەبەخشرێت لەلایەن وەزارەتى پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان.
فێرخوازانى یەکەم و دووەم و سێ یەم لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان وەردەگیرێن و دەتوانن پەرە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەى بە کالۆریۆس بەدەست بهێنن, ئەمە جگە لەوەى فێرخوازەکانى تریش دەتوانن لە زانکۆ ئەهلیەکانى ناوەوە و دەرەوە هەرێم بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن.
بابەتەکانی خوێندن لە قۆناغەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) بەو شێوەیەی خوارەوە دابەش دەبێت و دەخوێندرێت ، وانەکان لە سەرجەم قۆناغەکان بە شێوەی ئەکادیمی بڕیاری لەسەر دراوە کە تێیدا قوتابی پلە بە پلە وانەکان لە قۆناغەکان وەردەگرێت و شارەزای لەو بابەتانە پەیدا دەکات کە دەیخوێنێت.
***************
قۆناغی یەکەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
ماف
عرەبی
ئاین
وەرزش
.Information technology
.Operating system windows
.Internet-communication Technology
.Microsoft office word
***************
قۆناغی دووەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
عرەبی
ئاین
وەرزش
.Adobe Photoshop
.Data base - Access
.Power point
.Spreadsheets - Excel
***************
قۆناغی سێیەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
ئاین
عرەبی
وەرزش
.Workstation Administration
.Kali Linux
.Visual basic
.Cisco system
.Html
****************
لە دوای قۆناغی سێیەمەوە خوێندنی بابەتەکانی کۆمپیوتەر دەست پێدەکات و دەخوێندرێن کە ئەویش لە قۆناغی چوارەوە دابەش دەبێت بۆ سێ بەشی جیاواز وەک: (نێتۆرک، پڕۆگرام ، وێب دیزاین) قوتابی ئەو بەشەی کە حەزی لێیەتی هەڵی دەبژێرێت و دەیخوێنێت و لە قۆناغی (چوارەم) وانەکانی (عرەبی ، فیزیا ، کوردی ) کۆتایی پێدێت و ناخوێندرێت و لە قۆناغی (پێنجەم) یش بە هەمان شێوە وانەکانی (عرەبی ، فیزیا ، بیرکاری ، کوردی) کۆتایی دێت.
****************
بەشەکان پێکدێن لە:
١- ڕایەڵە- Net work
یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر بەشی ڕایەڵە (نێتۆرک) کە لە قۆناغی چوارەمەوە قوتابی دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری دروستکردن و بەڕێوەبردنی ڕایەڵەو کارکردن لەسەر ڕەقە کاڵاکانی ڕایەڵە، دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە دروستکردن و دیزاینکردنی جۆرەکانی بەڕێوەبردنی ڕایەڵە وەردەگرێت.
****************
٢- پڕۆگرامسازی Program
یەکێک لە بەشەکانی تری پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر بەشی (پڕۆگرام) کە لە قۆناغی چوارەمەوە قوتابی دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری پڕۆگرامسازی و دروستکردنی پڕۆگرام ، دروستکردن و بەڕێوەبردنی بنکەی (داتابەیس) دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە پڕۆگرامسازی و دروستکردنی پڕۆگرام وەردەگرێت.
***************
٣- وێب داڕشتن Web Design
یەکێک لە بەشەکانی تری پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر بەشی (وێب دیزاین) کە لە قۆناغی چوارەمەوە قوتابی دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری دیزاین کردن و داڕشتنی وێبسایت دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە بواری دیزاین کردن و دروستکردنی وێبسایت وەردەگرێت.