سەڵاوات چنین

سەڵاوات چنین ئەم پەیجە تایبەتە بە پڕۆژەی سەڵاواتدان لەدیداری خۆشەویستﷺ، لەگەڵ دیاری بەخشین بەو ئازیزانەی کەبەشدارن

  🎁   🤲🏻🍃 خۆشەویستان بە بۆنەی تەشریف ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی فەخری کائیناتﷺ، پشتیوان بەخوا پڕۆژەی نۆهەد و سێهە...
16/08/2026


🎁

🤲🏻🍃

خۆشەویستان بە بۆنەی تەشریف ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی فەخری کائیناتﷺ، پشتیوان بەخوا پڕۆژەی نۆهەد و سێهەمین ڕادەگەیەنین، کە لە بەرواری
( چوارشەممە ١٩ / ٨ دەست پێدەکات،
تاوەکو ١٨ / ٩ )، مەرجی بەشداری کردن بۆ ھەر ئازیزێک بەم شێوەیە دەبێت.

یەکەم: لە ھەر ڕۆژێک ( ١٠٠٠ )سەڵاوات
لە دیداری خۆشەویستﷺ بدات. ❤️

دووەم: بۆ ھەر ڕۆژێک
قورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە.🌸

🍃 بۆ ئەو ئازیزانەش کە بەھۆی #عوزرێک ناتوانن قورئانەکە بخوێننەوە،
با بۆ ھەر ڕۆژێک ( ١٠٠ جار ) ئەم زیکرانە بخوێنن: ( أستغفرالله العظيم وأتوب إليه، الحمدلله‌، لا إله إلا الله، سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم،
، لا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم ) 🤲🏻

سێیەم: له‌به‌ر خاتری خودا و ئه‌و یاده‌ پیرۆزه‌, گەردنی ھەموو کەسێک ئازادبکات
(بەتایبەت ئەوانەی ئازارییان داوە) 🥰

چوارەم: ئەم پۆستە شەیربکات و لە کۆمێنت تەنھا پێنج کەس لە ئازیزانی تاگ بکات،
(ئەگەر نەشیتوانی ئاساییە) 🙏🏻

پێنجەم: با لەکۆمێنت بنوسێت ، ھەروەھا ( ١٨ / ٩ ) ( کاتژمێر ٧ی شەو ) پۆستێک دەکەین، ھەر ئازیزێک گەر بەشداری کردبێت، دەبێت دیسان لە کۆمێنت بنوسێت #بەشداربووم تاوەکو ناوی بخەینە ناو تیروپشک و ھیچ کەس مافی نەفەوتێت. 🌼

💙 ئەزیزان بۆ ئەم پڕۆژەیە #پانزە #١٥ خەڵاتی ٔانمان بۆ داناون 💐

🍃 #دۆستان و #ئازیزانتان ئاگادارکەنەوە و
#تاگیان بکەن 🥰💚

پەروەردگار سەرکەوتووتان بکات و خۆی پاداشتتان بداتەوە. یادی لەدایکبوونی حەزرەتی خۆشەویستیشﷺ ھەمیشە بەرز و شکۆداربێ یاخوا 🤲🏻😊🌸

15/08/2026

بە بۆنەی تەشریف هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی بۆنخۆشی دڵان ﷺ پشتیوان بەخودا بەیانی پڕۆژەی تازە پۆست دەکەین کە تێیدا پانزە 15 قەلەم قورئان دەکەینە خەڵات و پێشکەشتانی دەکەین 💚

‎‏‎ ‎ #نۆهه‌د_و_دووهەمین 💐‎‏‎خۆشەویستان ئەو   ئازیزە بوون بە خاوەنی خەڵاتی پڕۆژەی نۆهەد و دووهەمین، یاخوا پیرۆزییان بێت،...
07/05/2026

‎‏‎
‎ #نۆهه‌د_و_دووهەمین 💐

‎‏‎خۆشەویستان ئەو ئازیزە بوون بە خاوەنی خەڵاتی پڕۆژەی نۆهەد و دووهەمین، یاخوا پیرۆزییان بێت، تکایە با نامە بنێرن 🙏🏻💚

Begard Mustafa
Rezheen Hasan
Zainab omar
Dlnya Ebrahim
Hakim Azaa
Rabar Hamid
Gelas Barznji
Gona Hsin
Diman M Saeed
Bahra Shafeq
Naz kamal
Fared Nuri

‎‏‎یاخوا پەروەردگار لە ھەمووتانی قەبووڵ بکات و بتانکات بە خۆشەویستی خۆی و خۆشەویستی حەزرەتی پێغەمبەرگیانﷺ یاخوا ئامین خوایەگیان 🤲🏻💙🌸
‎‏
🍃 ‎صَلَى الله عَلَيكَ يَا سَيِّدِي يَا رَسُولَ الله 🍃

01/05/2026

#پڕۆژه‌ی
🥰

🍃 خۆشەویستان گەر ھەر ئازیزێک لە پڕۆژەی
بەشداری کردووە،
با لە كۆمێنت بنوسێت #بەشداربووم، تاوەکو ئێمەش ناوی بخەینە ناو تیروپشک و خه‌ڵاتی #قه‌له‌م_قورئانتان پێشکەش بکەین 💐

🦋 پەروەردگار لە ھەمووتان قەبوڵ بفەرموێ و بەر شەفاعەتی حەزرەتی خۆشەویستﷺ بکەون 🤲🏻💚

01/04/2026

خۆشەویستان، پڕۆژەی ئەمڕۆ ١ / ٤ دەستی پێکردووە، ناوی خودای لێ بێنن و دەست پێ بکەن ☺️

  💚   🎁 🌱 خۆشەویستانپشتیوان بەخوا پڕۆژەینۆهەد و دووهەمین لە ڕۆژی ( ‌چوارشەممە ١ / ٤ دەست پێدەکاتتا ڕۆژی (هەینی ١ / ٥ کات...
28/03/2026

💚

🎁

🌱 خۆشەویستان
پشتیوان بەخوا پڕۆژەی
نۆهەد و دووهەمین لە ڕۆژی
( ‌چوارشەممە ١ / ٤ دەست پێدەکات
تا ڕۆژی (هەینی ١ / ٥ کاتژمێر ٧ی شەو ) دەخایەنێت، مەرجی بەشداری کردن بۆ ھەر ئازیزێک بەمشێوەیە دەبێت:

یەکەم: لە ھەر ڕۆژێک ( ١٠٠٠ )سەڵاوات
لە دیداری حەزرەتی خۆشەویستﷺ بدات.

دووەم: بۆ ھەر ڕۆژێک (واتە: ) قورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە.

سێیەم: (واتە: شەش ڕۆژ) لەم مانگە بە ڕۆژوو دەبێت و لە ماوەی ئەو مانگەش هەموو ڕۆژێک ئەنجام دەدات.

🍃 بۆ ئەو ئازیزانەش کە بەھۆی #عوزرێک ناتوانن بە ڕۆژووبن و قورئان خوێندن و نوێژی چێشتەنگاو ئەنجام بدەن،
با بۆ ھەر ڕۆژێک ئەم زیکرانە بخوێنن:

-(١٠٠ جار)أستغفرالله العظيم وأتوب إليه.
-(١٠٠ جار) سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم.
-(١٠٠جار) الحمدلله.
-(١٠٠جار) لا إله إلا الله.
-(١٠٠جار) الله أكبر.
-(١٠٠جار) لا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم.

چوارەم: گەردنی ھەموو کەسێک ئازادبکات
(بەتایبەت ئەوانەی ئازارییان داوە) 🥰

پێنجەم: لە کۆمێنت تەنھا پێنج کەس لە ئازیزانی تاگ بکات 🙏🏻

🕊️ هەر ئازیزێک بەشداردەبێت با لەکۆمێنت بنوسێت ، ھەروەھا ( ) ( کاتژمێر ٧ی شەو ) پۆستێک دەکەین، ئەو کەسەی بەشداری کردبێت، با دیسان لە کۆمێنت بنوسێت #بەشداربووم تاوەکو ناوی بخەینە ناو تیروپشک و ھیچ کەس مافی نەفەوتێت.

💙 ئەزیزان بۆ ئەم پڕۆژەیە خەڵاتی ٔانمان بۆ داناون.

🍃 #دۆستان و #ئازیزانتان ئاگادارکەنەوە و #تاگیان بکەن 🙏🏻💚

پەروەردگار پشتیوانتان بێت و خۆی پاداشتتان بداتەوە یاخوا. 🤲🏻

27/03/2026

بسم الله 💚
ئامادەن بۆ پڕۆژەی تازە؟

26/03/2026



خۆشەویستان و هاوڕێیانی ئەم پەیجە، ئێمە ئەم سەکۆیە بە موڵکی خۆمان نازانین، بەڵکو فەزڵی خودا و دڵسۆزیی خێرخوازان و بەشداریی بەردەوامی ئێوە ئاوا ئاوەدانی کردووەتەوە. هەر بۆیە بە پێویستمان زانی دوای سوپاس و پێزانین بۆتان ئەم چەند خاڵە بخەینە ڕوو:

: سەبارەت بە شێوازی دیاریکردنی براوەکان و دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی زیکر و قورئان خوێندن و مەرجەکانی تر:
​زۆر کات پرسیارمان لێ دەکرێت: "چۆن دڵنیا دەبن کە براوەکە بە ڕاستی پڕۆژەکەی ئەنجام داوە؟" یان "ئەی ئەگەر کەسێک بە چەندین ئەژمار (Account) بەشداری بکات(واتە یەک کەسە بەڵام بە چەندین ئەکاونتی تر ناوی خۆی تۆمار کردووە و لە خەڵاتێک زیاتری بۆ دەربچێت ) و مافی کەسانی تر بخوات، هەڵوێستتان بۆ ئەمە چییە؟"
​وەڵامی ئێمە بۆ ئەم گومانانە تەنها یەک ڕاستییە:
ئەگەر مرۆڤێک ئامادە بێت لە پێناو خەڵاتێکدا -کە ئەویش قورئانی پیرۆزە- پەنا بۆ ناڕاستی ببات و حیساب بۆ ئایین و ویژدان و کەسایەتیی خۆی نەکات، ئەوا ئێمە ئەو بابەتە دەسپێرین بە خودا و ویژدانی خۆی.
*​سەبارەت بە حوکمی شەرعیی ئەم جۆرە کارانەش، دوای پرسیار لە زانایانی ئایینی، بەم شێوەیە وەڵامیان داوینەتەوە:
«ئەو جۆرە کەسانە کە بە فێڵ و ناڕاستی ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، گوناهبارن و ئەم کارەیان بە "خیانەت لە ئەمانەت" ئەژمار دەکرێت؛ بەو پێیەش خەڵاتەکە بۆیان حەڕام دەبێت، چونکە مافی کەسانی تریان زەوت کردووە.»

:
پەیڕەوکردنی سیستەمی دادپەروەری لە دابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر شارەکاندا:
بۆ ئەوەی #ئازیزانی زۆرترین ناوچە و شار لێمان سوودمەند بن و هەلی بردنەوەی خەڵات بۆ هەمووان وەک یەک بێت، بڕیارمان داوە لەمەودا خەڵاتەکانی هەر پڕۆژەیەک بە شێوەیەکی هاوسەنگ بەسەر شارە جیاوازەکاندا دابەش بکەین.
​ئامانجمان ئەوەیە هیچ شارێک بێبەش نەبێت و لە هەمان کاتدا هاوسەنگییەک هەبێت لە نێوان پارێزگاکاندا. بۆ نموونە: ئەگەر خەڵاتی پڕۆژەیەک (١٥) قەڵەمی قورئانی پیرۆز بێت، ئەوا بەسەر شارەکاندا (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە و ناوچەکانی تریش) دابەشی دەکەین، بۆ نمونە ( سلێمانی 3 خەڵات، هەولێر 3 خەڵات، دهۆک 3 خەڵات، کەرکووک 3 خەڵات .... هتد)
بە جۆرێک کە هەر شارێک پشکی دیاریکراوی خۆی هەبێت لە تیروپشکەکەدا. تاوەکو هەمووتان پشکی بردنەوەی خەڵاتەکەتان وەک یەک وابێت و هاوسەنگ بێت.

پەروەردگار لێتان ڕازی بێت و بتانکات بەخۆشەویستی خۆی و خۆشەویستی حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ 💚

تاوەکو ئێوەش بەشداربن لەو پڕۆژە پڕ خێرە نەبڕاوەیە بەهیوام ئازیزانتان تاگ بکەن و بۆیان بنێرن 🕊️

؟

سەییدی عالەم حەزرەتی موحەممەد سەڵاوات ﷺ

‎‏‎ ‎ #نۆهه‌د_و_یەکەمین 💐‎‏‎خۆشەویستان ئەو   ئازیزە بوون بە خاوەنی خەڵاتی پڕۆژەی نۆهەد و یەکه‌‌‌‌مین، یاخوا پیرۆزییان بێ...
22/03/2026

‎‏‎
‎ #نۆهه‌د_و_یەکەمین 💐

‎‏‎خۆشەویستان ئەو ئازیزە بوون بە خاوەنی خەڵاتی پڕۆژەی نۆهەد و یەکه‌‌‌‌مین، یاخوا پیرۆزییان بێت، تکایە با نامە بنێرن 🙏🏻💚

دایکا دلینێ
Harez Salih
Tajy Zerin
Ramazan safar mohammad
Mhabat Rojhlat
Kwestan Ali
Nawas Tawke
Gully Gyan
Ni An
Zina Hasan
گەشبین مەحمود
Golden Sun
Masal Ali
Ronahi Roj
Roj Mamezdini

‎‏‎یاخوا پەروەردگار لە ھەمووتانی قەبووڵ بکات و بتانکات بە خۆشەویستی خۆی و خۆشەویستی حەزرەتی پێغەمبەرگیانﷺ یاخوا ئامین خوایەگیان 🤲🏻💙🌸
‎‏
🍃 ‎صَلَى الله عَلَيكَ يَا سَيِّدِي يَا رَسُولَ الله 🍃

21/03/2026

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت ئەزیزان. جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت و ژیانتان پڕ جەژن و دڵتان پڕ لە خێر و خۆشی و بەرەکەت بێت یاخوا. 🍬🍃☺️

هەر بۆ ئاگاداریتان پشتیوان بە خودا بەیانی ئەنجامی تیروپشکەکە ڕادەگەیەنین. کە خەڵاتەکان قەلەم قورئانە 🎁

صلى الله عليك يا سيدي يا رسول الله 💚

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەڵاوات چنین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category