بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر و ڕادیۆی یەکسانی

لە جیهانی دیجیتاڵیدا، هەمیشە ئاگاداری کەسوکار و خێزانت بە، ئەوان بپارێزە لە توندوتیژی ئەلیکترۆنی. #هەینیتان پیرۆز و بەهی...
12/06/2026

لە جیهانی دیجیتاڵیدا، هەمیشە ئاگاداری کەسوکار و خێزانت بە، ئەوان بپارێزە لە توندوتیژی ئەلیکترۆنی.

#هەینیتان پیرۆز و بەهیوای پشوویەکی خۆش بۆ ئێوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر
​ #کوردستان

11/06/2026

ئاشتەوایی خێزانی؛
چۆن کێشەکان نەکەینە هۆکاری هەڵوەشانەوە؟

​"هەموو خێزانێک ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە، بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە چۆن چارەسەری دەکەین؟
لە 'بەیانی باش کوردستان' ( جێگر رشید) بەڕێوەبەری رادیۆ و سۆشیال میدیای یەکسانی باسی ئەو کلیلە بەهێزانە دەکات کە کۆڵەکەکانی خێزانەکەت لە داڕمان دەپارێزن.
کێشەکان کۆتایی جیهان نین، ئەگەر ڕێگای دروستی گفتوگۆ بزانیت!"

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

11/06/2026

بەرنامەی کارامەییەکانی #خێزان

مێوان / م. محمد گۆمەشینی
ئەندامی لێژنەی ئاشتەوایی خێزانی

پێشکەشکار / پەیڕەو ئەنوەر

رادیۆ و سۆشیال میدیای یەکسانی لەسەر شەپۆڵی 101.9
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

قوتابخانەکانمان لە سنوری ناحیەی دارەشەکران لە دژی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەهێز دەکەین! ​کاتێک پەروەردە و یاسا یەکدەگرن، ژی...
09/06/2026

قوتابخانەکانمان لە سنوری ناحیەی دارەشەکران لە دژی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەهێز دەکەین!

​کاتێک پەروەردە و یاسا یەکدەگرن، ژینگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکانمان دروست دەبێت!

​ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانماندا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای پیرمام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هەڵمەتێکی هۆشیاریی بەهێزی بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی لە سنوری ناحیەی دارەشەکران ڕێکخست.

لەم چالاکییەدا، عقیدی پۆلیس (سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەندین نموونەی زیندووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
هاوکات پەیڕەو ئەنوەر / بەرپرسی هۆبەی راهێنان و هۆشیاری و توێژینەوە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بە وردی ڕوونکرانەوە بۆ پاراستنی نەوەکانمان لە مەترسییەکانی جیهانی دیجیتاڵی.

​📞 بێدەنگ مەبە و ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوە ببەرەوە! ئەگەر تۆ یان قوتابییەکەتان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بوونەوە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ٢٤ کاتژمێریی ئێمەوە بکەن (١١٩)؛ ئێمە هەمیشە پاڵپشتیتان دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

قوتابخانەکانمان لە سنوری ناحیەی بەستۆڕە لە دژی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەهێز دەکەین! ​کاتێک پەروەردە و یاسا یەکدەگرن، ژینگە...
08/06/2026

قوتابخانەکانمان لە سنوری ناحیەی بەستۆڕە لە دژی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەهێز دەکەین!

​کاتێک پەروەردە و یاسا یەکدەگرن، ژینگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکانمان دروست دەبێت!

​ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانماندا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای پیرمام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هەڵمەتێکی هۆشیاریی بەهێزی بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی لە سنوری ناحیەی بەستۆڕە ڕێکخست.
لەم چالاکییەدا، عقیدی پۆلیس (سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەندین نموونەی زیندووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
هاوکات پەیڕەو ئەنوەر / بەرپرسی هۆبەی راهێنان و هۆشیاری و توێژینەوە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بە وردی ڕوونکرانەوە بۆ پاراستنی نەوەکانمان لە مەترسییەکانی جیهانی دیجیتاڵی.

​📞 بێدەنگ مەبە و ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوە ببەرەوە! ئەگەر تۆ یان قوتابییەکەتان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بوونەوە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ٢٤ کاتژمێریی ئێمەوە بکەن (١١٩)؛ ئێمە هەمیشە پاڵپشتیتان دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
خێزان هەولێر

06/06/2026

تەکنەلۆژیا گۆڕاوە، تۆش ئاگاداری خۆت بە! ⚠️

ژیریی دەستکرد دەتوانێت وێنەیەکی ئاساییت بکاتە هۆکاری تێکدانی ژیانت! تۆمەتباران سڵ لە دەستکاریکردنی وێنەکانت ناکەنەوە بۆ هەڕەشەکردن. هەر ئێستا وێنە تایبەتەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بپارێزە و ڕێگە مەدە ببنە چەک دژت.
​بۆ پاراستنی خۆت و خێزانت، ئەم ڤیدیۆیە تا کۆتایی ببینە و لای خۆت هاوبەشی پێبکە! 👇

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

🛑 پێش ئەوەی ژیانت وێران بێت، چاوەکانت بکەرەوە!عقیدی پۆلیس/ سەفین تاهیر محمدامین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەو...
05/06/2026

🛑 پێش ئەوەی ژیانت وێران بێت، چاوەکانت بکەرەوە!

عقیدی پۆلیس/ سەفین تاهیر محمدامین
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر رایدەگەیەنێت کە،
​ساحیر و فێڵبازەکان هاتوون و بە ناوی سحر و جادوو و چارەسەری کێشە، ژەهر دەڕێژنە ناو خێزانەکانمان!
ئەوان نەک هەر کێشەکانتان چاک ناکەن، بەڵکو بە دزینی وێنە و زانیارییە تایبەتییەکانتان، دەتانکەنە قوربانیی سەرانەسەندن و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانتان. ئەنجامی متمانەکردن بەم تەڵەکەبازانە تەنها یەک شتە: سەرهەڵدانی کێشەی گەورە، نەهامەتی و تێکچوونی شیرازەی خێزان.
​مەڵێ عەیبە و کێشەکەم گەورەتر دەبێت؛ بێدەنگیی تۆ هێزی ئەوانە!
ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی تۆ و خێزانەکەت بە تەواوی نهێنییەوە.
​📞 پەیوەندیمان پێوە بکە: ئەگەر تۆ یان کەسێکی نزیکت کەوتووەتە ژێر هەڕەشەی ئەم فێڵبازانە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ١١٩ی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بکە. پاراستنی تۆ ئەرکی ئێمەیە.

گەورەترین پەرستش چاککردنی نێوان خۆتانەلەم ڕۆژی هەینییە پیرۆزەدا، گەورەترین عیبادەت ئەوەیە ئاشتی و ئارامی بگەڕێنیتەوە بۆ ...
05/06/2026

گەورەترین پەرستش چاککردنی نێوان خۆتانە

لەم ڕۆژی هەینییە پیرۆزەدا، گەورەترین عیبادەت ئەوەیە ئاشتی و ئارامی بگەڕێنیتەوە بۆ ناو خێزانەکەت.

​کێشەی خێزانی لە هەموو ماڵێکدا هەیە، بەڵام چارەسەرەکەی لە هاوارکردندا نییە! پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت: «خَيرُكُم خَيرُكُم لأَهْلِهِ، وأَنا خَيرُكُم لأَهْلي».
کلیلەکە لێرەدایە:

١. گوێگرتن پێش قسەکردن: ڕێگە بدە بەرانبەرەکەت ناخی خۆی خاڵی کاتەوە.
٢. دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش: لەجیاتی تۆمەتبارکردن، پێکەوە بەدوای چارەسەردا بگەڕێن.
٣. چاوپۆشی: بۆ مانەوەی خۆشەویستی، پێویستە لە هەندێک هەڵە خۆشبین.

​پێکەوەبوون هێزە، نەک جەنگ.

ئێوە چۆن کێشەکانی خێزانتان چارەسەر دەکەن؟
لە کۆمێنت بۆمان بنووسن.
ئەگەر پێویستیشتان بە ڕاوێژ هەیە، هێڵی گەرمی ١١٩ی بەڕێوەبەرایەتیمان هەمیشە لەپشتتانە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

03/06/2026

مۆبایلی قوتابیان و مامۆستایان پارێزراوە یان لەژێر هەڕەشەی هاککەراندایە؟
​لە سیمینارێکی تایبەتدا بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی قەزای پیرمام، بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکارە جدییەکانی خۆپاراستن لە توندوتیژی ئەلیکترۆنی و مەترسییەکانی هاککردنی خستە ڕوو.
هێڵی سوورمان پاراستنی خێزان و قوتابییان و مامۆستایانە لە جیهانی دیجیتاڵیدا.
​👇
خۆت و خێزانت بپارێزە؛
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

02/06/2026

بەرنامەی کارامەییەکانی #خێزان

مێوان / د.هێڤی حسن
مامۆستای زانکۆ و ئەندامی لێژنەی ئاشتەوایی خێزانی

پێشکەشکار / پەیڕەو ئەنوەر

رادیۆ و سۆشیال میدیای یەکسانی لەسەر شەپۆڵی 101.9
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

Address

5XR2+MW Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share