یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان Kurdistan Democratic Students and Youth Union

The main headquarter in The capital of Kurdistan Region , to open centers and activity centers in cities and districts of Kurdistan as necessary, and has the right to open its representative out of Kurdistan.

20/09/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦
هەڤاڵ (شڤان مەحموود؛ سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان) پێشوازیکرد لە هەر یەکە لە بەڕێزان (د. لەزگین هەرکی، سەرۆکی ڕێکخراوی (MAIN)ـی نەرویجی لە عێراق و ئاسیا) و (خالید منظر؛ بەڕێوەبەری هەرێمی تۆڕی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سوێد).

لە هەردوو دیدارەکەدا باس لە کاری ڕێکخراوەیی هاوچەرخ و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دائەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێزدار مەسرو...
20/09/2026

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 لە قوتابخانەی (گڵۆباڵ) لە شاری هەولێر لێدا.

ڕێزدار مەسرور بارزانی لە گوتەیەکدا، وێڕای پیرۆزیایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد، هیوای خواست کە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و خۆشی بێت بۆ قوتابییان و مامۆستایان. هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کرد کە نەیانهێشتووە لە هیچ قۆناغێکدا پرۆسەی خوێندن لە کوردستان پەکی بکەوێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ، تەواوبوونی 36 باڵەخانەی نوێی باخچەی منداڵان و قوتابخانەی حکوومی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.

ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێم ئەوەی لە توانایدا بێ بۆ پشتیوانیكردنی ئێوە و پشتیوانیكردنی مامۆستایانی بەڕێز درێغی ناكات و وەزارەتی پەروەردە بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە كە ئاستی خوێندن وەكوو ناوەڕۆك، قوتابخانە و دروستكردنی ئەو شوێنانەی كە پێویستن بۆ فێركردن، پەرەی پێبدات و زیاتر پرۆسەی خوێندن بەرەوپێشەوە ببات. گوتیشی، ئەو ژمارانەی كە لەبەردەستمن، هەر ئەو ماوەیە زیاتر لە 310 قوتابخانەی نوێ دروستكراون و نزیکەی 629 ژووری نوێ لە هەندێك لە قوتابخانەكان زیادكراون، كۆی گشتیی ئەو قوتابخانانەی كە لەم ماوەیە نۆژەنكراونەتەوە، 3175 قوتابخانەیە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایەکی ئاڕاستەی قوتابیان کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داواتان لێ دەكەم ژینگەدۆست بن، ماڵی خۆتان بە خاوێن و پاكی ڕابگرن، قوتابخانەی خۆتان بە خاوێنی ڕابگرن، وڵاتی خۆتان بە خاوێنی ڕابگرن. من زۆرجاریش گوتوومە ئەگەر بزانن گەورەكانیش ڕێز لە ژینگە ناگرن، ئێوە ڕێگەیان پێ مەدەن، ئێوە داهاتووی ئەم وڵاتەن، ئێوە دەتوانن بڕیار بدەن كە داهاتووی ئەم وڵاتە بە چ ئاراستەیەكدا دەڕوات. بۆیە تاوەكوو بتوانن ژینگەی وڵاتەكەی خۆتان بپارێزن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦...
20/09/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ـ٢٠٢٧) لێدا و پەیامێکی ئاڕاستەی مامۆستایان و قوتابیان کرد.

19/09/2026

سبەی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ دەدرێت و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە.
تۆی قوتابی ئامادەکاری تەواوت کردووە؟

پەیامی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)سڵاوی زانست و تێکۆشانقو...
19/09/2026

پەیامی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)

سڵاوی زانست و تێکۆشان
قوتابیانی هێژا....
بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، کە بڕیارە سبەی ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ زەنگی دەستپێکی لێ بدرێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابیان، مامۆستایان و زانستخوازانی کوردستان دەکەین. پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن کۆڵەکەی سەرەکیی پێشکەوتن و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە، بۆیە گرنگیدان بە زانست و پەروەردە و بەردەوامیدان بە خوێندن، تاکە ڕێگەی مسۆگەرە بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی گەش و ئامانجە باڵاکانمان.

زانستخوازانی خۆشەویست....
لە کاروانی پەروەردەدا، جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی کوالێتیی وانەگوتنەوە و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتری خوێندن دەکەینەوە، ئەمەش پێویستی بە دڵسۆزی و شەونخوونی زیاتری مامۆستایان و پابەندبوونی تەواوی قوتابیانە بە ئەرکەکانیان. لێرەشەوە هانی مامۆستایانی بەڕێز دەدەین، ساڵی نوێی خوێندن بکەنە ساڵی چاندنی گیانی نیشتمانپەروەری و پیرۆزڕاگرتنی ئاڵا و ناوی پیرۆزی کوردستان بێت لە ناخ و هزری قوتابیاندا.

قوتابیانی سەرەڕم....
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی تەواوی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە، تەنیا بە چەکی خوێندن و زانستخوازی دەتوانین زامنی پاراستنی ئەم ئەزموونە سەرکەوتووەی هەرێمی کوردستان بین، هەروەها بە هێزی زانست دەتوانین هەنگاو بەرەو پێشڤەچوونی زیاتر بنێین و ئامانجی گەورەی نەتەوەکەمان کە سەربەخۆیی یەکجارییە، بەدی بهێنین.

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

19/09/2026

سبەی یەکشەممە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێزدار مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 لێ دەدات.

لەیلا قاسم، بووکی کوردستان و یەکەمین ژنە شەهیدی سیاسی لە سێدارەدراو لە مێژووی عێراقدا.
19/09/2026

لەیلا قاسم، بووکی کوردستان و یەکەمین ژنە شەهیدی سیاسی لە سێدارەدراو لە مێژووی عێراقدا.

18/09/2026

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان 10 کورسی خوێندن لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت.

بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی و ڕێزدار مەسرور بارزانی خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچووئ...
17/09/2026

بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی و ڕێزدار مەسرور بارزانی خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ئێوارە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی دهۆک، خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو کە تێیدا 122 دەرچوو بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت. هاوکات لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا بەشێکی ناوخۆییەکی نوێ بۆ 200 قوتابی کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمی خولی حەوتەمی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک 122 قوتابی لە چوار کۆلێژ و هەشت بەشی جیاواز بڕوانامەی دەرچوونیان بەدەستهێنا، کە ژمارەیەک لەو دەرچووانە کچ و کوڕی شەهیدانن و بە شێوەی بێبەرانبەر لەو زانکۆیەدا خوێندنیان تەواو کرد.

ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێک له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولى حه‌وته‌مى زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند؛ دەرچوون کۆتایی فێربوون نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکە کە تێیدا بەرپرسیارێتیی ئێوە بەرانبەر هەڵبژاردەکانتان و بەرانبەر ڕۆڵ و کاریگەرییتان لەسەر کۆمەڵگە و وڵاتەکەتان، زیاتر و گەورەتر دەبێت.

ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی گوتیشی؛ پەیامی زانکۆ تەنیا ئەوە نییە ئێوە فێربکات کە چۆن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
بەڵکوو فێرتان دەکات کە چۆن بەدوای ڕاستیدا بگەڕێن و شتەکان باشتر بکەن. دەشڵێت؛ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، (ئەی ئای)، شێوازی فێرکردن، کارکردن، ئابووری، پزیشکی و زۆر بابەتی دیکە کە ئەمڕۆ لە خەیاڵماندا نین، دەگۆڕێت. نابێت ئێمە تەنیا بەکارهێنەری ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە بین، بەڵکو دەبێت بە زانست و توێژینەوە و داهێنان،
بەشداریی تێدا بکەین.

هاوکات ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی گوتارێک له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولى حه‌وته‌مى زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند؛ ئێوە چوار ساڵتان لەژێر سایەی ئەو بنەمایەدا بەڕێ کرد؛ لە هەر پڕۆژەیەکی بەکۆمەڵدا لەگەڵ هاوپۆلێکتان لە شارێکی دیکە، لە هەر شەوێکی درەنگوەختی کتێبخانەدا لە پاڵ کەسێکدا کە چیرۆکەکەی لە هیی تۆ جیایە. ئێوە بەڵگەی زیندوون کە ئەم ئەزموونە سەردەکەوێت.

ڕێزدار مەسرور بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان بەهۆی لێهاتوویی ئەکادیمییەوە، دانپێدانانی بەدەست هێناوە؛ یەکەم زانکۆیە لە عێراقدا کە پێگەی بەربژێریی لەلایەن دەستەی دانپێدانانی دامەزراوەیی ئەمریکاوە پێدراوە، یەکەم زانکۆی عێراقیشە کە دانپێدانانی ئەمریکای لە پڕۆگرامی پەرستاریدا بەدەست هێنابێت.

گوتیشی، هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنی ورد کە ئێمە بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە دەبەستێتەوە؛ ئاسانکاری و ئامرازی پێشکەوتوو، زانکۆیەک کە بە سیستم بەڕێوە دەچێت نەک تەنیا بە کەسەکان؛ زانکۆیەکی بەدامەزراوەییکراوە و بۆ مانەوە بنیات نراوە. ئەم دەستکەوتانە بە یەک دەیە بەدی هاتوون و شانازییان پێوە دەکەم.

زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک لە ساڵی 2014 بە دەستپێشخەریی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی سیستمی خوێندنی پێشکەوتووی ئەمەریکی و پێگەیاندنی سەرکردەی داهاتوو لە عێراق و ناوچەکەدا، زانکۆکە هاوشانی پرۆسەی خوێندن، لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بووەتە سەکۆیەکی دیپلۆماسی و ساڵانەش لە ڕێگەی کورسیی خوێندنی بێبەرانبەر (سکۆلەرشیپ)ـەوە پاڵپشتی لە کەسوکاری شەهیدان، قوتابیانی یەکەم و کەسانی کەمداهات دەکات.

ڕێزدار مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشە ناوخۆیی کوڕانی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستانی لە دهۆک کردەوەئەم ...
17/09/2026

ڕێزدار مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشە ناوخۆیی کوڕانی زانکۆی ئەمەریکیی کوردستانی لە دهۆک کردەوە

ئەم باڵەخانەیە کە تایبەتە بە بەشەناوخۆییی کوڕان، لە شەش نهۆم پێکهاتووە و بەپێی ستانداردەنێودەوڵەتییەکان جێگەی نیشتەجێبوونی بۆ 200 قوتابی تێدا دابین کراوە.

باڵەخانەکە بە شێوازێکی هاوچەرخ دروستکراوە و گەراجی تایبەتی بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و پایسکل لەخۆ دەگرێت، هاوکات تایبەتمەندیی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێدا دانراوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەمترین زیان بە ژینگە دەگەیەنن.

Address

هەولێر-٦٠ مەتری/بەرامبەر هۆڵی زەرد
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان:

Shortcuts

Share