21/05/2026
دوای بڕینی تەمەنێک لە خزمەتی بەردەوام و بێبڕانەوە لە کەرتی پەروەردە و فێرکردن،
ئەمڕۆ قوتابخانەی هەریاد لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەو پەڕی شکۆ و شانازیەوە، چەپکە گوڵی ئەمەکداری و سوپاسگوزاری پێشکەشی کۆڵەکەی زانستی قوتابخانەکەمان (مامۆستا سەرهەنگ) مامۆستای بابەتی زانست کرد بەبۆنەی خانەنشینبوونی.
مامۆستا سەرهەنگ لە ماوەی خزمەتیدا، ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە گەیاندنی کاروانی پەروەردە و فێرکردن،بەتایبەت لە پەرەپێدانی ئاستی زانستیی قوتابییان،کە بەوپەڕی دڵسۆزی و پیشەییبوونەوە ئەرکە پەروەردەیییەکانی خۆی بەجێهێناوە.
ئێمەش بەناوی کارگێڕی و ستافی مامۆستایان و تەواوی قوتابیانی قوتابخانەکەمانەوە پیرۆزبایی ئەم قۆناغە لەبەڕێزیان دەکەین، لەخودای مەزن و دلۆڤان داواکارین، تەندروستیەکی هەمیشەیی، تەمەنێکی درێژ و پڕ لەئارامی بە بەڕێزیان و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
➖ شوێنپەنجەی دڵسۆزی و ماندووبوونیان بۆ هەمیشە لە دڵی ئێمە و لاپەڕەکانی مێژووی قوتابخانەی هەریاد بە زیندوویی دەمێنێتەوە
قوتابخانەی هەریادی بنەڕەتی کوڕان