17/08/2023
لە کتیبی (شۆرش لەزاری پیشمەرگەیەک)
وەرگیراوە لە لاپەرە(١٥)مەجید طیب
پەیوەندیردنم بە شۆرشی ئەیلول و بوونم بە پیشمەرگە
ئیمە کاروباری ریکخستنەکانی پارتیمان لە ناو پۆلیس
ئەنجام دەدا لەناو شاری هەولیر تاکو رۆژی ١٩٦٢/٨/٢٠
خەریکی کاری پارتایەتی بوون دوای ئەوە حیزب بریاریدا بچم بۆ ریزی شۆرشگێرانی کوردستان ئەوەبوو لە شەوی ١٩٦٢/٨/٢١ من و نۆکەسی تر کە یەکیکیان مەولود حاجی زراری بوو کە هەموومان پۆلیس بووین لە شار دەرچووین بۆ کاتژمیر(١٠)ی شەو چوینە ناو باخچەیەک لە نیوان هەولیر و بنەسلاوە کادێرێکی پارتی رێبەری (دلیل) ریگمان بوو ناوی (مەولود رۆژباش)بوو بەوشەوە بە پێیان رۆیشتین تاکو بەیانی گەیشتینە گوندی (گۆمەشین)لە دەشتی کۆیە پاش پشوودانمان ماوەی چەند کاتژمیریک دوو ئەندامی پارتی بونە رێبەرمان ریگامان بۆ گوندی (بێتواتە)رۆیشتین کە بارەگای سەرکردایەتی شۆرشی لیبو بۆ بەیانی رۆژی دووەم گەیشتینە بیتواتەوناوگەیشتینە ناو بارەگای گشتی لەوێ چاوم کەوت بە (مەلا عبدولا ئیسماعیلی) ناسراو بە(مەلا ماتۆر) کە لیپرسراوی بارەگابوو هەرواها چاوم کەوت بە کاک عوسمان یوسف ناسروابوو بە (عەریف عوسمان) ئەویش لیپرسراوی دووەمی بارەگابوو ئیش و کاریان دابەش کرد بەسەرمانو منیان کرد بە لیپرسراوی کارگیری بارەگا پاش ماوەیەکی کەم هەستم بە دووبەرەکی نیوان سەرۆک مەلا مصطفی بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی کرد زۆرم لەلاگران و ناخۆش بوو بەلام هیج جارم نەبوو مامۆستایەک بەناوی اسماعیل سەرهەنگ کاری ئەوەبوو لە رادیۆ هەرجی شیفرە و بروسکەی حوکمەت بوو وەری دەگرت لیکیدەداوە شیدەکردەوە سەحات بە سەحات دەیدایە دەستی (مەلا ماتۆر)رۆژیک بروسکەی حکومەت وەردەگریت و دەلیت کە مەلامصطفی بە سەختی بریندارە و ئاودیوی تورکیابوو هەموومان زۆر پەشۆوکاین و دلتانگ بووین (مەلا ماتۆر)بەپەلا نامەکی نوسی بۆ بارەگای بارزانی و دوو پیشمەرگای رەوانی بارەگای بارزانی کرد لە ناوجەی بادینان مەلا گۆتی بەپەلە برۆن و هەوالم بۆ بیننەوە بانگی منی کرد گۆتی زوو برۆ دووبزنە مەرەزی گەورە بکرە و بیکوژەوە و بیکە خێری بارزانی سەلامەت بیت چووم لەناو گوندی دوو بزنم کری هەر لەناوگوندی کوشتمەوە و کردم بەخیری بارزانی بۆ ماوەی دوو رۆژ هەوال گەرایەوە کە بارزانی بە سەلامەتیدەرچوو پروپاگەندەی میرییە بلاوی کردۆتەوە
لەگەل ریزی براتان خەسرۆی مەلاماتۆری