24/08/2026
لەژێر چاودێری بەڕێز ئوومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەوڕۆ دووشەمە ،24ی ئابی 2026کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا لەناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (Joint Crisis Coordination Center (JCC لەپارێزگای هەولێر لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر،ناوەندی هاوبەشی و هەماهەنگی قەیرانەکان ،ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر،ڕێکخراوەکان
(WFP,UNICEF,WHH,IR,WEO,Oxfam,IOM
لەکۆبوونەوەکە گفتووگۆی ورد کرا لەسەر ئەو دووپرۆژەی کە لەلایەن بەڕێوەبارایەتی ئاودێری هەولێر پێشکەش کرا
یەکەم:پرۆژەی "با ئاودێری سەردەمیانە بەکاربهێنین لەپێناو پاراستنی سامانی ئاو زیادکردن و باشترکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان"
لەبەرئەوەی بەپێی داتای ڕێکخراوەنێودەولەتیەکان 70% ئاوی شرینی جیهان بۆ ئاودێری کشتووکالە بۆیە زۆر پێویستە لەپێناو پاراستنی سامانی ئاو ئاسایشی خۆراک پەرە بە ئاودێری سەردەمیانە بدرێت..
دووەم:" دامەزراندنی کێلگەی تاقیگەیی بۆ توێژینەوەی ئاودێری"
ئەو پرۆژە بۆ یەکەم جارە لەهەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دادەمەزرێت بێگوومان گۆڕانی کەش و هەوا لەهەرێمی کوردستان بوویتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرما و ناڕێکی لەدابارین بۆیە خواستی ڕووەک بۆ ئاو زیادی کردووە ئاوی دابینکراو کەمبووە بۆیە زۆر پێویستە ئەو کێلگانە بۆ توێژنەوەی ئاودێری دابمەزرێت بۆ دراسەت بکرێت کام ڕێگای ئاودێری کەمترین ئاو زۆرترین و باشترین بەرهەمی دەبێت...
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر عرض أقل