بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی ئاگادار بیت لە کاروو چالاکییەکانمان لایکی لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە بکەن /سوپاس

بسم الله الرحمن الرحيم​﴿ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ﴾​بە ​بۆنەی هاتنەوەی ...
26/05/2026

بسم الله الرحمن الرحيم
​﴿ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ﴾


بە ​بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بە گشتی و گەلی کوردی بەڕێز بە تایبەتی دەکەم.
​پیرۆزباییەکی تایبەت و پڕ لە ڕێز و ئەمەک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، مامۆستایانی ئاینی بەڕێز و خەمخۆر، هاوڕێیان، خزمان و سەرجەم دۆست و ئازیزان دەکەم.
​لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارم حەجی حاجیانی ماڵی خودا و طاعەت و عیبادەت و نزاى هەموو لایەک قبوڵ بکات و ئەم جەژنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێرو بەرەکەت، سەقامگیری و قووڵبوونەوەی تەبایی و برایەتی لە نێوانماندا، ئومێدەوارم هەمیشە لە سایەی خوای گەورەدا لەناو جەژن و شادی و بەختەوەریدا بن.
​هەمیشە تەمەن درێژ و لەش ساغ و تەندروست باش بن .
​دووبارە جەژنتان پیرۆز و موبارەک بێت.

​شێخ ئارام شێخ جەمال
ب.گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە

ئەمڕۆ، یەکشەممە  بەرواری ٢٤ / ٥ / ٢٠٢٦، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێز (کاک شێخ ئارام شێخ...
24/05/2026

ئەمڕۆ، یەکشەممە بەرواری ٢٤ / ٥ / ٢٠٢٦، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێز (کاک شێخ ئارام شێخ جمال)، بەڕێوەبەری گشتی، ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینی ئاراستەی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی دڵسۆز کرد.

​ڕێزلێنان لە کەرتی خوێندنی ئیسلامی
​هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی تایبەتی ئاراستەی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگای دواناوەندی ئیسلامی هەڵەبجە کرد، لە پای ماندووبوون و دڵسۆزییان لە سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا.
​ڕێزلێنان لە فەرمانبەرانی نموونەیی دیوان
​هەر لەم بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە دوو لە فەرمانبەرە دڵسۆزەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد، لەپای ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بە شێوازێکی شایستە و ماندووبوونی بەردەوامیان:
​م. نجمدین حامید — لێپرسراوی بەشی خۆیەتی.
​خاتوون ئاڤێستا رەحیم — لێپرسراوی بەشی ژمێریاری.
​لە کۆتاییدا، بەڕێز شێخ ئارام شێخ جمال هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ هەموو لایەک خواست لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە.

​ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە

ئەمڕۆ بەرواری  ١٧/٥/٢٠٢٦ بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی دواناوەندی ئیسلامی هەلەبجە لەلایەن بەڕێزان؛ (م. ...
17/05/2026

ئەمڕۆ بەرواری ١٧/٥/٢٠٢٦ بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی دواناوەندی ئیسلامی هەلەبجە لەلایەن بەڕێزان؛ (م. شێخ ئارام شێخ جمال) بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێزان م. نجمدین حامید لێپرسراوی خۆیەتی و کاک هارون کارمەند لە ب. گشتییمان، ​بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و دڵنیابوونەوە لە ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ قوتابییان،

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفەو جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریکرادادگای باڵای دەوڵەتی سعودیە بەفەرمی ڕایگەیاند، کەڕۆژی ٢٦ی ئایاری...
17/05/2026

ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفەو جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریکرا

دادگای باڵای دەوڵەتی سعودیە بەفەرمی ڕایگەیاند، کەڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦، وەستانی حاجیانە لەکێوی عەرەفە، ڕۆژی ٢٧ ی ئایار یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
١٧⁄٥⁄٢٠٢٦

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٦، لە هۆڵی (مامۆستا جەمیل عبدالرحمن) لە دیوانی قائیمقامییەتی هەڵەبجە، کۆبوون...
06/05/2026

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٦، لە هۆڵی (مامۆستا جەمیل عبدالرحمن) لە دیوانی قائیمقامییەتی هەڵەبجە، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری سازکرا.
​کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان: کاک (سمکۆ سالار) قائیمقامی هەلەبجە (شێخ ئارام شێخ جەمال) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەڵەبجە، بەڕێز (مامۆستا عەبدولحەمید) لێپرسراوی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان، (موقەدەم بەختیار مەنوچەر) لێپرسراوی پۆلیسی ناوشار، و کۆمەڵێک لە زانایان و وتاربێژانی مزگەوتەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
​لەبەر ئەوەی زانایانی ئایینی هەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەر و گرنگیان لە نێو کۆمەڵگەدا هەبووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرایەوە:
​١. دیاردەی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا: بەکارهێنانی نادروستی ماتۆڕسکیل لەلایەن هەندێک کەسەوە بووەتە دیاردەیەکی نەخوازراو و بووەتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان. داوا لە مامۆستایانی ئایینی کرا لەڕێی وتارەکانیانەوە ئامۆژگاری گەنجان و خێزانەکان بکەن بۆ بەکارهێنانی دروستی ماتۆڕسکیل. هەروەها جەختکرایەوە کە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و لیژنەی ئەمنی بن و دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی (لەزگەی جام و پەردە) و ئەو کەلوپەلانەی پێچەوانەی یاسان. و لە ناو بازاڕدا ئۆتۆمبێلەکانیان بەکار نەهێنن و سەرپێچی یاساکان نەکەن.
​٢. ئامادەکاری بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز: داوا لە ئاژەڵداران و قەسابەکان کرا بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی و پاکوخاوێنی شار، پاشماوەی ئاژەڵەکان لەو شوێنانە فڕێ بدەن کە لەلایەن شارەوانی و قائیمقامییەتەوە دیاری کراون. هەروەها پێویستە سەربڕینی ئاژەڵ تەنها لە کوشتارگە فەرمییەکان بێت و مۆری تەندروستییان پێوە بێت.
​٣. چاودێری بازاڕ و قەدەغەکردنی تەقەمەنی: داوا لە فرۆشیاران کرا کە بە هیچ شێوەیەک کاڵای ماوەبەسەرچوو نەخەنە بازاڕەوە. هەروەها جەخت لە قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتنی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان کرایەوە، بەو پێیەی لیژنە هاوبەشەکان بەردەوام لە چاودێریکردنی بازاڕدا دەبن.
​٤. پاراستنی ژینگە و بەرگری شارستانی: بەهۆی هاتنی وەرزی وشکبوونی گیا، داوا لە هاووڵاتیان کرا لە کاتی گەشت و سەیراندا ڕەچاوی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی بکەن و لە کاتی گەڕانەوەیاندا دڵنیا ببنەوە لە کوژاندنەوەی ئاگر، بۆ ئەوەی سروشتی جوانی ناوچەکە لە مەترسی سووتان بپارێزرێت.
لە کۆتایدا لەلایەن مامۆستایانی ئایینی کۆمەڵێک داواکاری پێشکەشکرا لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان، کە لەگەڵ قائیمقامیەت و پۆلیس، زۆرێک لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان ئەم جۆرە کۆبوونەوانە ئەنجام بدرێت چەند مانگ جارێ، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، مامۆستایانی ئاینی لای خۆیانەوە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینییان پێشکەش کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە کە لە شارەکەدا هەیە. پێشکەش کرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە دیدارانە کردەوە لە نێوان زانایانی ئایینی، قائیمقامییەت، پۆلیس و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکاندا. هەروەها پێشنیاریان کرد کە ئەم کۆبوونەوانە چەند مانگ جارێک بە شێوەیەکی خولی ئەنجام بدرێن، بە مەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە دانیشتووانی ناوچەکە.

ئاگاداریبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵەبجە بەپێی سیستمی زیادکردن و کەمکردنی ئاشکرای تایبەت بە ئەوقاف ژم...
03/05/2026

ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵەبجە بەپێی سیستمی زیادکردن و کەمکردنی ئاشکرای تایبەت بە ئەوقاف ژمارە (٤٥) ساڵی (١٩٦٩)ی هەموارکراو وە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٢١)ی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت بەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا هەڵدەسێت بەبەکرێدانی ژمارەیەک دوکانی مزگەوتی گەورەی تەوێڵە له گەڕەکی مالیدەر بۆماوەی (۱)ساڵ کەبرتین لە دوکانەکانی ژمارە (١٫٢٫٤٫١٣٫١٤) هەرکەس ولایەنێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە لە دوای (٣٠) ڕۆژ لەبەرواری بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵەبجە/بەشی یاسا بکات لە کاتژمێر (١٠)سەرلەبەیانی
زانیاری زیاتر ‌‌⤵⤵

کوردیبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک ...
05/04/2026

کوردی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و جیهان دەکەین، هیوای جەژنێکی پڕ لە شادی و ئارامی و تەبایی بۆ هەمووان دەخوازین، ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵتربوونەوەی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکاندا.

بالعربية:
بمناسبة حلول عيد قيامة السيد المسيح (عليه السلام)، نتقدم بأحر التهاني وأجمل التبريكات لجميع الإخوة والأخوات المسيحيين في كوردستان والعالم أجمع. نتمنى لكم عيداً مليئاً بالأفراح والسكينة والوئام. نأمل أن تكون هذه المناسبة فرصة لتعزيز روح التعايش السلمي والتآخي بين جميع المكونات الدينية.

In English:
On the occasion of the Resurrection Day of Jesus Christ (Easter), we extend our warmest and most sincere congratulations to all our Christian brothers and sisters in Kurdistan and across the world. We wish you a holiday filled with joy, peace, and harmony. We hope this occasion further strengthens the spirit of coexistence and brotherhood among all religious communities.

شێخ ئارام شێخ جەمال
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ﴿وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُ...
19/03/2026

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
﴿وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾ [البقرة: ١٨٥]

بەبۆنەی تێپەڕاندنی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزان و هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان، بەتایبەتی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، کەسایەتییەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید دەکەم.
لە خوای مەزن و میهرەبان داواکارم، ڕۆژوو و عیبادەت و نزای مانگی ڕەمەزانی لە هەموولایەک قبووڵ کردبێت، و پاداشتی خێر و چاکەی بەخشیبێت بە هەمووان.
جەژن؛ وێستگەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، ئاشتەوایی، تەبایی و گەردەن ئازادی، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی، و کۆتاییهێنان بە قەیران و ناخۆشییەکان، وەک پارێزگای هەڵەبجە، کە هێمای قوربانیدان و پایتەختی ئاشتییە، با ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی، بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوانمان و خزمەتکردنی زیاتری شارەکەمان.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانمان دادەنوێنین و سڵاو لە خانەوادەی سەربەرزیان دەکەین، کە ئارامیی ئەمڕۆمان بەرهەمی خوێنی ڕۆڵەکانی ئەوانە، هەروەها سڵاو و ڕێز بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ناوخۆ، کە هەمیشە شەونخونی دەکەن بۆ پاراستنی ئارامیی وڵاتەکەمان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت، هیوادارم هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێت و هەمیشە لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا ژیانێکی پڕ شکۆ بەسەر بەرن.

براتان..
شێخ ئارام شێخ جەمال
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە

 #هەڵەبجە: برینێک لە جەستەی زەوی.. پەیامێک بۆ مرۆڤایەتی.ئەمڕۆ (٣٨) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو پێش نیوەڕۆیەی، کە بۆنی سێو بو...
16/03/2026

#هەڵەبجە: برینێک لە جەستەی زەوی.. پەیامێک بۆ مرۆڤایەتی.

ئەمڕۆ (٣٨) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو پێش نیوەڕۆیەی، کە بۆنی سێو بووە پەیامبەری مەرگێکی بەکۆمەڵ، ئەو ساتەی شارێک بە هەموو دانیشتووانەکەیەوە؛ پیر، گەنج، ژن و منداڵ، لەبری هەوای ژیان ژەهریان هەڵمژی و پێکەوە لە کۆڵانەکاندا کەوتن خێزانەکان لە دوا باوەشدا، بە بێدەنگییەکی هەمیشەیی چاویان لێک نا.
(١٦)ی ئازار، تەنیا ژمارەی (٥٠٠٠) شەهید نییە؛ بەڵکوو هاوارێکی خنکێنراوە، کە تا هەتایە پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی مێژوو و ویژدانی بێدەنگی مرۆڤایەتییەوە.
لە کۆتاییدا، داوا لە حکوومەتی عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان دەکەم، خزمەتی زیاتر بەم شارە خۆشەویستە بکەن، ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی هەڵەبجە کەمترین وەفایە بۆ ئەو برینەی قەت ساڕێژ نابێت. 🥀

حلبجة: جرحٌ في جسد الأرض.. رسالةٌ إلى الإنسانية.
(٣٨) عاماً مرت على ما قبل ظهيرة ذلك اليوم الذي حملت فيه رائحة التفاح موتاً جماعياً. اللحظة التي تنفست فيها مدينةٌ بأكملها؛ بشيوخها وشبابها ونسائها وأطفالها، السم بدلاً من هواء الحياة، ليسقطوا معاً في أزقة المدينة. عائلاتٌ تعانقت في لحظاتها الأخيرة، وأسلمت الروح بصمت.
إبادة (٥٠٠٠) إنسان، ليست مجرد ذكرى؛ بل هي صرخةٌ مكتومة، ووصمة عارٍ أبدية على جبين التاريخ.
في الختام، أدعو الحكومة العراقية، وحكومة إقليم كوردستان، والمجتمع الدولي، لتقديم المزيد من الخدمات لهذه المدينة الحبيبة. إن إعمار حلبجة وخدمة أهلها هو أقل وفاءٍ لجرحها الذي لن يندمل أبداً. 🥀

Halabja: A wound in the Earth... A message to Humanity.
Today marks 38 years since that late morning when the sweet scent of apples became the harbinger of mass death. In a matter of minutes, an entire city—the elderly, the youth, women, and children—breathed in poison instead of air, falling together in the streets. Families locked in a final, desperate embrace were silenced forever.
March 16th is not merely a date marking 5,000 lost souls; it is a suffocated scream and a permanent scar on history.
Finally, I call upon the Iraqi Government, the Kurdistan Regional Government, and the international community to provide greater services to this beloved city. Rebuilding and serving Halabja is the least we can do to honor a wound that will never truly heal. 🥀
#هەڵەبجە #حلبجة


ئەمشەو شەوی ٢٧ مانگی رەمەزان بەڕێز کاک( شێخ ئارام شێخ جمال) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە بە...
16/03/2026

ئەمشەو شەوی ٢٧ مانگی رەمەزان بەڕێز کاک( شێخ ئارام شێخ جمال) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە بە یاوەری بەشی پشکنین و مزگەوتەکان لە ب. گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە وەک ئەرکی سەرشانیان هەستان بە بەسەرکردنەوەی چەند مزگەوت و حوجرەیەک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، داواکارین لە خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەک قبول بکات ان شاءالله..

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

Address

Lauku Iela 59
Halabja
LV-3411

Telephone

+9647510185282

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە:

Share