سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ـ لقی هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ـ لقی هەڵەبجە

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ـ لقی هەڵەبجە سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ڕێكخراوێكه‌ له‌ ساڵی 1983 دامه‌زراوه‌ ، ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان

Kurdistan Artists Syndicate an organization was established in 1983, the aim of co-ordinating all the artists who work in the fields of theatre, music, filmmaker and painting

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢ لەدیوانی پارێزگابەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو (نوخشە  ناصح )پارێزگاری هەڵەبجە بۆر...
02/06/2026

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢ لەدیوانی پارێزگابەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو (نوخشە ناصح )پارێزگاری هەڵەبجە بۆردی ڕاوێژکاریی هونەریی پارێزگا کۆبونەوە کە پێكهاتبوون لە (سەرۆکایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی، دامەزراوەی هەڵەبجە بۆ فیلم، لقی هەڵەبجەی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان)، بەڕێوەبەرانی (پلاندانان و بەدواداچوون، ڕاگەیاندن و پڕۆژەکان)ی دیوانی پارێزگا
لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی گرنگیان بۆ گەشەپێدانی سیمای شارستانی هەڵەبجە تاوتوێ کرد، لەوانە:
* ڕێکخستنی ناوبازاڕ بەشێوەی یەك سیستەمی و دەروازەکانی شار بە دیزاینێکی مۆدێرن و گونجاو.
* پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری کولتووریی پارێزگاکە.
* زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و دروستکردنی باخچەی نوێ لە سەنتەری شاردا.
بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە جەختی کردەوە لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان بەئامانجی گەشەپێدانی ژێرخانی کولتووری و خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی شارەکەمان بە ڕوخسارێکی نوێ و پێشکەوتووەوە ببینین."

27/05/2026
بەناوی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەندامی کارای لقەکەمان  هونەرمەند (هام...
12/05/2026

بەناوی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەندامی کارای لقەکەمان هونەرمەند (هامنۆ عبداللە) دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان(عبداللە سۆفی وەهاب تەوێڵەیی ) لەخوای گەورە داواکارین ناوبرا بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و ئارامی بە کاک هامنۆ و و سەرجەم بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
لقی هەڵەبجە
‌ ٢٠٢٦/٥/١٣

بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس وکارو هاوڕێیان وه...
10/05/2026

بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس وکارو هاوڕێیان وهونەرمەندان دەکەین بەبۆنەی ژیان ئاوایی ئەندامی کارای لقەکەمان لە ناوەندی شێوەکاران هونەرمەند مامۆستا (هیوا محمود ف*ج ) لەخوای گەورە داواکارین ناوبرا بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و ئارامی بەسەرجەم بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
لقی هەڵەبجە
‌ ٢٠٢٦/٥/١٠

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەتی ٢٠٢٦/٥/٩ لە بارەگای لق بەڕێز (محمد  عبداللە )سەرۆکی لقمان پێشوازی کرد لە ستافێکی شانۆیی( ...
09/05/2026

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەتی ٢٠٢٦/٥/٩ لە بارەگای لق بەڕێز (محمد عبداللە )سەرۆکی لقمان پێشوازی کرد لە ستافێکی شانۆیی( شەوێکی لەبیرنەکراو) کەپێک هاتبوون هەریەک لەبەڕێزان (خەڵات نەوزاد) دەرهێنەری شانۆییەکەو (وەرزێر مەنسور)بەڕێوەبەری ئیداری شانۆییەکە لەدیدارەکەدا بەرەو پێش بردن و خزمەت کردنی هونەر لەپارێزگاکەماندا بەهەموو بوارەکانیەوە جەختی لەسەرکرایەوە لەکۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنانی ستافی شانۆیی (شەوێکی لەبیر نەکراو) بەخشرایە سەرۆکی لقەکەمان لەپای هاوکاری و پشتیوانیەکانی بۆسەرخستنی شانۆییەکە

دوای بەشداری کردن و گەڕانەوەی  بەڕێز (محمد عبدالله احمد)سەرۆکی لقەکەمان وبەڕێز (سەربەست میرزا محمد)لێپرسروای ناوەندی شان...
30/04/2026

دوای بەشداری کردن و گەڕانەوەی بەڕێز
(محمد عبدالله احمد)سەرۆکی لقەکەمان وبەڕێز (سەربەست میرزا محمد)لێپرسروای ناوەندی شانۆکارانی لقەکەمان لەگەڵ ستافی شانۆیی (شەوێکی لەبیر نەکراو)لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی شانۆی ئامەد ، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٣٠ بەڕێز(سەرخێڵ غفار) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەڵەبجە پێشوازی کرد لەستافی شانۆییەکە دوای سوپاس وپێزانینی بۆستافەکە بەڕێزیان چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم کاستی شانۆییەکە کرد

بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی هەڵەبجەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنیین بەبۆنەی ئەو کارە...
26/04/2026

بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /لقی هەڵەبجەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنیین بەبۆنەی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٦ بەهۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێکەوە لە شاری کەرکوکی خۆشەویست ڕویدا کەبوە هۆی گیان لە دەستدانی کۆمەڵێک هاوڵاتی و برینداربوونی کۆمەڵێکی تر ئەم ڕووداوە هاوکات بوو لەگەڵ بۆردمان کردنی شاری هەڵەبجە بەچەکی ناپاڵم لە لایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لە ١٩٧٤/٤/٢٦ کەتێدا چەندین هاوڵاتی شەهیدو بریندار بوون ئەم کارەساتەی ئێوەش دڵی هەموومانی خەمبار کردوە ئێمەش لەگەڵتان هاوخەمین لەخوای گەورە داواکارین قوربانیەکان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای سەرجەم بریندارەکانیش بدات . دووبارە هاوخەمین لەگەڵ کەرکوک و خەڵکە خۆشەویستەکەی

‌ سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
لقی هەڵەبجە
٢٠٢٦/٤/٢٧

بەناوی سەرۆک و سکرتێرو دەستەی کارگێڕی وئەندامانی  لقەکەمانەوە  پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەردوو هونەرمەند (جهانگیر ج...
11/04/2026

بەناوی سەرۆک و سکرتێرو دەستەی کارگێڕی وئەندامانی لقەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەردوو هونەرمەند (جهانگیر جلال نادر ) و ( کرمان جلال نادر ) ئەندامانی کارای لقەکەمان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان(مریم عبدالحکیم احمد ) لەخوای گەورە داواکارین ناوبرا بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و ئارامی بە کاک جهانگیرو و کاک کرمان و سەرجەم بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
لقی هەڵەبجە
‌ ٢٠٢٦/٤/١١

کوردی عەرەبی Englishتایبەت بەدەزگاکانی ڕاگەیاندنخولێکی نوێی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەدەچێتبە مەبەستی ئ...
07/04/2026

کوردی عەرەبی English

تایبەت بەدەزگاکانی ڕاگەیاندن

خولێکی نوێی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەدەچێت

بە مەبەستی ئەنجامدانی خولێکی نوێی فێستیڤاڵ( فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید) داوا لە فیلمسازان و بەرھەمھێنەرانی بواری فیلم دەکات کە بەرھەمەکانیان تایبەتە بە تاوانەکانی جینۆساید لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected])) فیلمەکانیان بنێرن بۆ فێستیڤاڵ، بەم مەرجانەی خوارەوە.

مەرجەکانی بەژداری کردن


1- پێوستەفیلمەکان بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٦، بن و بەشدار خولەکانی پێشوتری ئەم فێستیڤاڵەی نەکردبێت.

2- پێویستە کاتی کورتە فیلمەکان لە (٢٠ )خولەک زیاتر نەبێت.

3- پێویستە چیرۆکی فیلمەکان لە چوارچێوەی تاوانەکانی جینۆسایددابن کە دژ بە گەلی کوردستان و نەتەوەکانی تر ئەنجامدراون.

4-پێویستە لینکی فیلمەکە بەگۆگڵ درایڤ ڕوانە بکرێ لەگەڵ کۆدی کردنەوەی فیلمەکە بەژێرنوسی عەرەبی یاخود ئینگلیزی فیلمە بیانیەکانیان بەژێرنوسی ئینگلیزی

5- پێویستەفایلێکی پیدی ئێف پێکبێت لە بایۆگرافی دەرهێنەر، سینۆپسی فیلم، وردەکاری کاست و ستافی فیلم و ژمارە مۆبایل و ئیمەیلی دەرهێنەر و پرۆدیوسەر.

6-پێویستە وێنەی پۆرترەیتی دەرهێنەر وپۆستەری فیلم ڕەوانە بکرێت

7- پێویستە چوار وێنەی باکستەیجی فیلم وچوار وێنەی نێو فیلمەکە و پۆستەری فیلم‌ و ترەیلەری فیلم ڕەوانە بکرێت.

" بـــەشـــەکـان"

٭فیچەری فیلمی کوردی

٭فیلمی بڵندی کوردی

٭کورتە فیلمی دوکمێنتەری

٭فیلمی بڵندی دوکمێنتاری

٭فیلمی جینۆسایدی قوتابی

٭فیلمی کلاسیکاڵ بەمەرجێ لە پێش ساڵی 2000 بەرهەم هێنرابێت.
٭ فیلمی (کۆرنەر = پەراوێز) لەدەرەوەی پێشبڕکێ تەنها نمایش دەکرێت، بۆهەموو فیلمێک ئەبێ ئەو فیلمانەی پێش ٢٠٢٠ بەرهەم هاتون یان ئەو فیلمانەشی پاش ٢٠٢٠ بەرهەم هاتون.
تێبنی/ دوا وادە بۆ وەرگرتنی فیلمەکان ٢٠٢٦/٤/٢٥، دەبێت

فیستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید.
٢٠٢٦/٤/١
New Edition of the Chamchamal Genocide Film Festival
The Chamchamal Genocide Film Festival invites filmmakers and producers whose works address genocide crimes to submit their films to participate in the festival via email: ([email protected]), in accordance with the following conditions:
Participation شروط / Conditions:
Films must have been produced between (2020) and (2026), and must not have participated in previous editions of this festival.
Short films must not exceed (20) minutes in duration.
Films must address stories related to genocide crimes committed against the Kurdish people and other nations.
The film link must be submitted via (Google Drive), including the access code, along with Arabic or English subtitles. Foreign films must include English subtitles.
The submission must include the director’s biography, a synopsis of the film, details of the cast and crew, and the contact information (phone number and email) of the director and producer, all in (PDF) format.
A personal photo of the director and the film poster must be submitted.
Four behind-the-scenes photos, four stills from the film, the film poster, and the promotional trailer must be included.
Film Categories:
Kurdish Feature Films
Kurdish Films
Short Documentary Films
High-Quality Documentary Films
Films about Student Genocide
Classical films must have been produced before the year (2000).
Only the film “The Corner” (Korner = Parawaz) will be screened out of competition. This does not apply to other films, whether produced before or after (2020).
Note: The deadline for submissions is (April 25, 2026).
Chamchamal Genocide Film Festival

دورة جديدة من مهرجان جمجمال لأفلام الإبادة الجماعية
يدعو مهرجان جمجمال لأفلام الإبادة الجماعية صانعي الأفلام والمنتجين من الذين تتناول أعمالهم جرائم الإبادة الجماعية إلى إرسال أفلامهم للمشاركة في المهرجان عبر البريد الإلكتروني ([email protected])، ، وذلك وفقًا للشروط الآتية
شروط المشاركة :
1- ان تكون الأفلام قد أُنتجت بين عامي (2020) و(2026)، وألا تكون قد شاركت في دورات سابقة من هذا المهرجان.
2- ألا تتجاوز مدة الأفلام القصيرة (20) دقيقة.
3- إن تتناول قصص الأفلام جرائم الإبادة الجماعية المرتكبة ضد الشعب الكردي وغيره من الشعوب الأخرى.
٤- يُرسل رابط الفيلم على شكل (Google Drive) مع رمز تشغيل الفيلم ومع ترجمة عربية أو إنجليزية، وتكون الأفلام الأجنبية مترجمة إلى الإنجليزية.
٥- إن يتضمن ملف الفيلم سيرة المخرج وملخص الفيلم وتفاصيل طاقم العمل والممثلين ورقم هاتف وبريد المخرج والمنتج بصيغة (PDF).
٦- تُرسل صورة شخصية للمخرج وملصق الفيلم.
٧- تقدم أربع صور من كواليس التصوير، وأربع صور من داخل الفيلم، وملصق الفيلم، والإعلان الترويجي.
أنواع الأفلام المشاركة :
* أفلام كردية طويلة
* أفلام كردية
* أفلام وثائقية قصيرة
* أفلام وثائقية عالية الجودة
* أفلام عن إبادة الطلاب
* إن تكون الأفلام الكلاسيكية قد تم انتاجها قبل عام (2000).
* فقط سيتم عرض فيلم "الزاوية" (کۆرنەر = پەراوێز) خارج المسابقة، فيما لا يشمل ذلك بقية الأفلام سواء تلك التي أُنتجت قبل عام (2020) أو تلك التي أُنتجت بعده.
ملاحظة: آخر موعد لاستلام الأفلام هو (25 / أبريل / 2026).
مهرجان جمجمال لأفلام الإبادة الجماعية
1/4/2026

🎭 پەیامی پارێزگاری هەڵەبجە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ:بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شانۆکاران ...
27/03/2026

🎭 پەیامی پارێزگاری هەڵەبجە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ:

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شانۆکاران و هونەرمەندانی کوردستان بە گشتی و پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەتی دەکەم.

هەڵەبجە هەمیشە لانکەی داهێنان بووە؛ بە شانازییەوە ڕۆڵی شانۆکارانی شارەکەمان بەرز دەنرخێنین کە لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و ناوچەییەکاندا هەمیشە خاوەن دەستکەوتی گەورە و پلەی بەرچاو بوون. درەوشانەوەی ئێوە لەسەر تەختەی شانۆ، سەلمێنەری زیندوویی و پەیامی ئاشتیی ئەم شارەیە.

ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە، دووپاتی پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵ و داهێنانەکانتان دەکەینەوە، بۆ ئەوەی هەمیشە ناوی هەڵەبجە لە لوتکەی هونەری ڕەسەنی کوردیدا بمێنێتەوە.
سەرکەوتوو بن و شانۆتان ئاوەدانی.

نوخشە ناصح
پارێزگاری هەڵەبجە

Address

Charmo Street/halabja/
Halabja

Opening Hours

Monday 13:00 - 17:00
Tuesday 13:00 - 17:00
Wednesday 13:00 - 17:00
Thursday 13:00 - 17:00
Friday 13:00 - 17:00
Saturday 13:00 - 17:00
Sunday 13:00 - 17:15

Telephone

+9647501085852

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ـ لقی هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ـ لقی هەڵەبجە:

Share