01/06/2026
بەبۆنەی ١ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن ئاڕاستەی
سەرجەم منداڵانی چاوگەشی شارەکەمان دەکەین.
منداڵان سەرمایەی ڕاستەقینە و هێمای پاشەڕۆژێکی گەش و ئاوەدانن بۆ کۆمەڵگەکەمان.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، لەم بۆنە جیهانییەدا دووبارە جەخت لەسەر ستراتیژ و بنەما سەرەکییەکانی کارکردنمان دەکەینەوە، کە بریتییە لە: پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی منداڵان، دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو و تەندروست بۆ گەشەکردنیان، و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە پەروەردە، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی بەهرەکانیان.
لە ڕێگەی سەرجەم بەش، هۆبە و سەنتەرەکانمانەوە، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بنبڕکردنی دیاردەی کارپێکردنی منداڵان و هەر جۆرە پێشێلکارییەک کە بەرامبەر بەم توێژە ناسکە دەکرێت، تاوەکو دڵنیا بین هەموو منداڵێک لە کەشێکی پڕ لە ئارامی، ڕێز و سۆزدا دەژی.
دووبارە ئەم ڕۆژە لە هەمووان پیرۆز بێت، هەمیشە شاد و تەندروست بن و خەونەکانتان بێنە دی.
تێبینی /لە سەنتەرەکانی چالاکی و پاراستنی منداڵان لە چەند رۆژی ئایندەدا چالاکی ئەنجام دەدریت
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە