Wahab Halabjay _ وەهاب هەڵەبجەی

Wahab Halabjay _ وەهاب هەڵەبجەی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆری کوردستان
General Director of Counter Terrorism Group

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرکۆمەڵێک میدیای دەستلەپشتدراوی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە بڵاوک...
24/04/2026

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

کۆمەڵێک میدیای دەستلەپشتدراوی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەیانەوێت دەستە چەورەکەیان بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و یەكێتی نیشتیمانیی کوردستان بسڕن.

دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازیی بڵاوکراوەتەوە کە گوایا ئەمانە ئەو چەکانەن لەلایەن ئەمریکاوە نێردراون بۆ ئێران و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

تەنها کەمێک شارەزایی سەربازیی پێویستە تا بزانرێت ئەو چەکانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەکەوێت ڕووسین و لەجۆری موشەکی گرادن کە ئەمریکی نین، تەنانەت گەر ئەمریکیش بن شتێکی ئاساییە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر کە هاوپەیمانێکی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆر.

پێویستە ئەوەش بوترێت نەک چەند بارێکی گەورەی چەک، بەڵکو دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت مەسرور لێی بەرپرسە چونکە بە ناخێری سەرۆکی حکومەتە، ئەم سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە کە بووەتە پیشەی ڕۆژانەی مەسرور و چواردەورەکەی نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت و سکانداڵی براکانی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەکەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریکا، وەک هەمیشە بوونەتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی کوردەوە.

لە کۆتایشدا هەمووان ئێمە دەناسن و ئێوەش دەناسن.

لە خۆمان پاراستن
لە ئێوەش درۆ و تەڵەکەبازی و هەڵهاتن

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG

24-4-2026

جەژنی چارشەمما سۆر لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت، ئومێد دەکەین هەمیشە لە ئارامی و ئاسوودە...
15/04/2026

جەژنی چارشەمما سۆر لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت، ئومێد دەکەین هەمیشە لە ئارامی و ئاسوودەیدا جەژن بەڕێبکەن.

بە ڕێز و شکۆوە یادی کەسوکار و ئازیزان و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتیمانە دەکەینەوە دەکەینەوە، کە بە قوربانیدانیان بوونە ناسنامەی ف...
14/04/2026

بە ڕێز و شکۆوە یادی کەسوکار و ئازیزان و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتیمانە دەکەینەوە دەکەینەوە، کە بە قوربانیدانیان بوونە ناسنامەی فیداکاری گەلی کورد.

پیرۆزبایی لە بەڕێز نزار ئامێدی دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری عێراق، دڵنیایین کە ئەزمونی فراوان و دێرینی جەنا...
11/04/2026

پیرۆزبایی لە بەڕێز نزار ئامێدی دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری عێراق، دڵنیایین کە ئەزمونی فراوان و دێرینی جەنابیان لەناو سیاسیەت و بە تایبەت لەناو دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار دەتوانێت سەنگ و قورساییەکی بەهێز بەو پۆستە ببەخشێت.

ئەم سەرکەوتنەی کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،پێشکەش بە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و شەهیدانی دەستی تیرۆر بەتایبەتی دەکەین کەلەسایەی خوێنی ئەوان و خۆڕاگری کەس و کارییان ئەم ئەنجامە بەدەست هاتووە.

وەهاب هەڵەبجەیی
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی.ن.ک

یادی ڕۆژێکی پرشنگداری مێژووی گەلەکەمان دەکەینەوە، ئەو ڕۆژەی پێشمەرگەیەکی پەروەردەی شاخ و دۆڵ و چیاکانی کوردستان بووە یەک...
06/04/2026

یادی ڕۆژێکی پرشنگداری مێژووی گەلەکەمان دەکەینەوە، ئەو ڕۆژەی پێشمەرگەیەکی پەروەردەی شاخ و دۆڵ و چیاکانی کوردستان بووە یەکەم سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی عێراق.

لە هەر بارودۆخێکی سەخت کە گەلەکەمان و کوردستان و عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت، بیرمان دێتەوە کە چەند پێویستیمان بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال هەیە.

بە هاوڕێیەتی هەریەکە لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی، شێخ ئەحمد حەمە کەریم و دکتۆر هاوڕێ دارۆ و ژمارەیەک لە فەرەماندەکانی دژەت...
24/03/2026

بە هاوڕێیەتی هەریەکە لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی، شێخ ئەحمد حەمە کەریم و دکتۆر هاوڕێ دارۆ و ژمارەیەک لە فەرەماندەکانی دژەتیرۆر بەشداربووین لە پرسەی تێکۆشەری دێرین و هەڵۆ بەرزەفڕەکەی پێدەشتی هەولێر و مەخمور (مام غفور) ئەو پیاوە تەمەنی بە پێشمەرگایەتی بەڕێکرد لەپێناو پارێزگاری لە گەل و خاک و نیشتیمانەکەی.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَپرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی ئەو 6 پێشمەرگەیە دەکەین کە شەوی ڕ...
24/03/2026

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی ئەو 6 پێشمەرگەیە دەکەین کە شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای خەلیفان شەهیدبوون، هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ بریندارەکانیش دەخوازین.

هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لەگەڵ دەستپێکی ئەم جەنگەدا بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان ئاشکراکرد کە نابنە بەشێک لە هیچ بەرەیەکی جەنگەکە دژ بە بەرەی بەرامبەر، بەڵام لەبری ڕێزگرتن لەم هەڵوێستە بەبەردەوامی ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە درۆنی خۆکوژ و موشەک، سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە مەترسییەوە بە مەبەستی پەلکێشکردنی هەرێمەکەمان بۆ ناو ئەم جەنگە.

پێش هەمووان ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی خاکەکەی لەلایەن دراوسێکانی و هێرشی میلیشیا لە یاسادەرچووەکانی سنووری دەسەڵاتی خۆی دابنێت و هەڵوێستێکی ڕوون لەم بارەیەوە بخاتە ڕوو.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر - CTG

جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆزبێتنەورۆز هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی حەق و ڕاستییە بەسەر زوڵم و س...
20/03/2026

جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆزبێت
نەورۆز هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی حەق و ڕاستییە بەسەر زوڵم و ستەمدا، پەیامی یەکێتی نەتەوەیی و شۆڕش و تێکۆشانی گەلەکەمانە، ئومێد دەکەین وەک هەمیشە هەمووان بە یەک دەست ببینە پارێزەری ئەم پەیامانە لەپێناو پاراستنی گەل و خاک و ئاسایشی نەتەوەییمان.

نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

تقبل الله منا و منكم صالح الأعمال و الطاعاتبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، بەناوی بەڕێوبەری گشتیی، سەرجەم ئەفسەرا...
19/03/2026

تقبل الله منا و منكم صالح الأعمال و الطاعات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، بەناوی بەڕێوبەری گشتیی، سەرجەم ئەفسەران و پێشمەرگەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتیی و کوردستانیان بە تایبەت دەکەین.

خوای گەورە نوێژ و ڕۆژ و پەرستشی هەمووان قبوڵ بکات و کوردستان و کوردستانیان لە پریشکی ئەم شەڕە بپارێزێت.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کور...
17/03/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق خرایەبەر باس.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و ناشبێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، جەخت لە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو لایەک دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان کرد وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.

إنا لله وإنا إليه راجعونپرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی خۆمان لە ڕۆژئاڤای کوردستان و کوردستانی گەورە دەکەین بەبۆنەی کۆچی د...
11/03/2026

إنا لله وإنا إليه راجعون

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی خۆمان لە ڕۆژئاڤای کوردستان و کوردستانی گەورە دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیەکی مەزنی وەک هەڤاڵ ساڵح موسلیم.

لەدەستدانی (باڤێ شەهید وەڵات) ڕووداوێکی کارەساتبارە بۆ گەلەکەمان بەڵام دڵنیایین گەلی کورد چەندین پیاوی دیکەی مەزنی لەسەرپێیە بۆ ئەوەی جێی هەڤاڵ ساڵح موسلیم بە بەتاڵی نەمێنێت.

براتان
وەهاب هەڵەبجەیی

Em serxweşî û xemxwariya xwe radestî gelê xwe yê Rojavayê Kurdistanê û hemû Kurdistanê dikin ji ber wendabûna kesayetiyek mezin û giranbiha wek heval Salih Muslim.
Windakirina “bavê Welat” bûyereke trajîk e ji bo gelê me. Lê em bawer in û dilniya ne ku gelê Kurd xwedî gelek kesên baş û biaqil e, û cihê heval Salih Muslim vala nayê hiştin.

Birayê we
Wehab Helebceyî

لە شاری کەرکوک لەگەڵ هەڤاڵانم لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هەڤاڵ دیار عومەر فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان،...
01/02/2026

لە شاری کەرکوک لەگەڵ هەڤاڵانم لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هەڤاڵ دیار عومەر فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان، بەشداربووین لە پرسەی شەهیدی پاراستنی خاکی کوردستان (شەهید ئەحمەد هێمن)، ئەو ڕۆڵە بەجەرگەی قودسی کوردستان کە چپاندی بە گوێی جیهاندا پاش زیاتر لە 100 ساڵ هێشتا نەوەکانی کوردستان هیچ بەهایەک بەو سنورە دەستکردانە نادەن کە داگیرکەران دروستیانکرد و لە هەر شوێنێک پێویستبکات ئەوا ئامادەن لەوێ قوربانی بدەن.

Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Wahab Halabjay _ وەهاب هەڵەبجەی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category