03/06/2026
ئەمڕۆ چوار شەممە (٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان عمید (وەهاب عزیز محمد) بەڕێوەبەری چاكسازی گەوران سلێمانی و بەڕێز (فوئاد جزا كریم) بەڕێوەبەری چاكسازی ژنان و منداڵان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی (PAO) و تۆڕی دادپەروەی بۆ بەندییەكان لە عێڕاق و ڕێكخراوی (DHRD) و بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی چاكسازی گەوران و ژنان و منداڵان ، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەچوو بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی تەندروستی لە چاكسازیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی هیوای خواست سەندیكاكـانی پزیشكی و تەندروستی و ددان و كـۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی دەرمـان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم بابەتە هاوكارو پشتیوان بن لە دابین كردنی پێداویستیەكان بۆ چاكسازیەكان و سەرخستنی هەڵمەتەكە .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی