25/08/2026
"وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ"
لەم رۆژە پیرۆزەدا و لە یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى خۆشەویستمان حەزرەتى محەممەد (د. خ)، باڵاترین قسە و وەسفێک کە بکرێت، وەبیرهێنانەوەى ئەو ئایەتەى پەروەردەگارى بێ هاوتایە، کە دەفەرمێ "وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ"؛
بەڵێ، لەم رۆژەى یادى لەدایکبوونى ئەو سەروەرەى مێژووى مرۆڤایەتیدا، ئەوەندە بەسە ئەو ئایەتە وەبیربێنینەوە و بە ئیلهام لە هزر، رەفتار و رەوشتى باڵاى، بیکەینە سەرمەشقمان بۆ ژیانێکى ئاسوودە، پڕ لە رێز، خۆشەویستى، وەفا، چاکە و دادپەروەری، کە بۆ ئەم سەردەمە ئاڵۆزەى داڕمانى بەها باڵاکان، گەورەترین رەحمەتە.
یادى لەدایکبوونى سەرمەشقى باڵاى هەموو سەردەمەکان، لە هەمووان پیرۆز بێت.