مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک pdk

  • Home
  • Iraq
  • Duhok
  • مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک pdk

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک pdk دروشمی پارتی : نوێبوونەوە-دادپەروەری-پێکەوە ژیان

*جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک دەکات* ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ...
14/08/2023

*جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک دەکات*

ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە شاری دهۆک سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک-ی کرد و لەلایەن د.پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئەندامانی مەکتەب پێشوازی لێکرا.
پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا ، جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بە گرنگیی زیاتر تێکەڵبوونی بەرپرس و کادیر و ئەندامەکانی پارتی لەگەڵ خەڵک کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە، ئاگاداری خواست و داواکاری و پێداویستییەکانی جەماوەر بن و ببنە هەماهەنگار و یارمەتیدەری دامەزراوەکانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشترین شێوە ، کارنامە خزمەتگوزارییەکەی جێبەجێ بکات.
جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی کردەوە کە پارتی، خاوەن سەرۆکێکی مەزن و ڕابردوویەکی پڕ لە شانازی و حزبی پێشرەوی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و پارێزەری دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بۆیە دەبێ سەرکردە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە ئاستی گەورەیی پارتی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بن و خزمەتکاری میللەتی خۆیان بن و لە خزمەتکردنی خەڵکدا، هەرچی لە توانایاندایە کەمتەرخەمی نەکەن.
جێگری سەرۆکی پارتی ، ئاماژەی بەوەدا کە پارتی حزبێکی کوردستانی و هی هەموو ناوچە و دەڤەرەکانی کوردستانە، بەڵام بادینان پێگەیەکی تایبەتی هەیە و خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان داوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی بادینان دەنرخێنین.

قەزای شێخانئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی بەڕێز "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەگوندی خنس بەشداریمان کرد لەڕێوڕەسمی بەخ...
31/05/2023

قەزای شێخان

ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی بەڕێز "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەگوندی خنس بەشداریمان کرد لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خوالێخۆشبێت "بێوار خنسی" کۆچکردو ڕاوێژکاری بەڕێز سەرۆک وەزیران بوو بۆکاروباری وزە، ھەروەھا یەکێک بوو لەکەسە بەتواناو ئەکادیمیەکان و لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەرو دڵسۆز بۆخاک و نیشتمانەکەی بوو.
خوای گەورە گیانی کۆچکردو بەبەھەشتی خۆی شادی بکات
د.پشتیوان صادق

ئەمڕۆ سەربەرزوخۆشحاڵبووین بە سەردانی ڕابەروسەرۆک مەسعود بارزانی بۆ مەکتەبی ڕێکخستنی  پارێزگای دهۆک،ئامۆژگاری وڕێنمایەکان...
28/05/2023

ئەمڕۆ سەربەرزوخۆشحاڵبووین بە سەردانی ڕابەروسەرۆک مەسعود بارزانی بۆ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک،ئامۆژگاری وڕێنمایەکانی بەڕێزیان نەخشە ڕێگای سەرەکیمان دەبێت بۆ خزمەتی دەڤەری بادینانی خۆشەویست

د.پشتیوان صادق

بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەشداریمان کرد لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە خانمی شازاد...
25/05/2023

بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەشداریمان کرد لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە خانمی شازادە دەچێس سۆفی،هاوسەری میر ئیدواردی دوکی ئەدنبەرەی برای خاوەنشکۆ شا چارلسی شای بەریتانیا،ئەم پێشوازیکردنە لە لایەن کونسلی گشتی شانشینی بەریتانیاوئێرلەندای باکوور ڕۆزی کەیفڤ ڕێکخرابوو،سەرۆکی حکومەتی كوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد وبەخێرهاتنی مێوانەکەمانی کردو تیشکی خستە سەر چەندین بابەتی مرۆیی وهاوکاری بەریتانیا لە شەڕی داعش وماف وڕۆلی ئافرەت،هەروەها خانمی شازادە زۆر بە خۆشحالیەوە باسی پێشوازیەکەی لە کوردستان وپێکەوەژیان وگرنگی هەرێمی کوردستانی کرد
د.پشتوان صادق

ئەمڕۆ شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەل شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەولێر کۆبووینەوە،دەستپێشخەریەکەی سەرۆ...
21/05/2023

ئەمڕۆ شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەل شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەولێر کۆبووینەوە،دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی وھەلبژاردنی کوردستان وپێوەندی ھەردوولا تەوەری گفتوگۆکان بوون

د.پشتیوان صادق

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام ئەنجامدرا،بابەتی ھەلب...
21/05/2023

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام ئەنجامدرا،بابەتی ھەلبژاردن وپێوەندی ھەردوولاو ژمارەیەک بابەتیتر گفتوگۆی لە بارەیەوە کرا،بەگشتی لێکتێگەیشتنی ئەرێنی ھەبوو ،بریاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن

د.پشتیوان صادق

ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵبووین لە خزمەت جەنابی سەرۆک بارزانی،وەک مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک،ئامۆژگاری وپێشنیارەکانی بەڕێزیان ...
20/05/2023

ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵبووین لە خزمەت جەنابی سەرۆک بارزانی،وەک مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک،ئامۆژگاری وپێشنیارەکانی بەڕێزیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان وخەڵکی خۆشەویستی بادینان نەخشە ڕێگای ئایندەمان دەبیت

د.پشتیوان صادق

بارزانلە دووەم ڕۆژی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی"بارزانی"،تاجە گوڵینەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکمان لەسەر مەزاری نەمرا...
12/05/2023

بارزان
لە دووەم ڕۆژی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی"بارزانی"،تاجە گوڵینەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکمان لەسەر مەزاری نەمران دانا
د.پشتیوان صادق

Address

Duhok-Badinan
Duhok
42001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک pdk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share