30/05/2026
بانگەوازێکی گرنگ و بەپەلە لە پەیجی (سروشتی کانی وەتمان)ەوە بۆ سەرجەم دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی خەلەکان
وەک چۆن هەمیشە و لە هەموو قۆناغەکاندا ئەم پەیجە خەمخۆری سەرەکی بووە لە گەیاندنی دەنگی ئێوە و بەرگریکردن لە کێشەکانی دۆڵەکە ئەمجارەش بە هەمان شێوە و لەبەرامبەر کێشەی بێکارەباییدا بێدەنگ نابێت و لەگەڵتاندایە
بەڕێزان:
وەک هەموان ئاگادارن دۆخی بێ کارەبایی لە دۆڵی خەلەکان گەیشتووەتە دۆخێکی خراپ و چیتر بێدەنگی چارەسەر نییە! لە ڕابردوودا چەندین جار بە شێوازی جیاواز و لە ڕێگەی خۆپیشاندانەوە دەنگمان بەرز کردەوە، بەڵام نەک تەنها سوودێکی نەبوو بەڵکو تەنها خەڵکی فەقیر و کاسبکاری ناوچەکەمان باجەکەیان دا و ڕێگایان لێ گیرا
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بە یەکڕیزی بە شێوازێکی ڕێکخراو و شارستانییانە ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە ببینەوە و مافی سەرەتایی خۆمان بەدەستبهێنین، بۆ ئەو مەبەستەش:
داوا لە سەرجەم گوندەکانی دۆڵی خەلەکان دەکەین، بەپەلە (٢ بۆ ٣ کەس) وەک نوێنەری گوندەکەیان دیاری بکەن. نوێنەران پێویستە لەگەڵ لایەنی بەرپرس کۆببنەوە وەک (بەڕێوبەری ناحیەی خەلەکان، بەڕێوبەرایەتی کارەبای دوکان، قائیمقامییەتی دوکان) ئەگەر پێویستبکات لەگەڵ لایەنی زیاتر کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی ئەم کێشە بەردەوامە.
کەبەشێکی چارەسەرەکەی پەیوەندی بە ( )ی ناوچەکە هەیە، چونکە زۆرجار کارەبای ناوچەکە بەهۆی ڕوداوە سروشتییەکانەوە یان بەهۆی زۆری شۆرتی کارەباوە دەپچڕێت!
لەکۆتایدا بەیەکگرتووی دەتوانیین مافە سەرەتاییەکانمان بسەنین.