شەماڵ نـاوپـردانی

شەماڵ نـاوپـردانی ڕاگەیاندکار

13/05/2026

گۆتم با ئەو دیمەنە جوانە کە خوا بە ئێمەی بەخشیە پێشانی ئێوەش بدەم 😊
ناوپردان - قەیماسان - باڵەکایەتی

05/05/2026

مامۆستایان و تەلەبەکان پەیامی ژینگەیان هەیە و داواش دەکەن ژینگەی کوردستان بپارێزن .

لەمە بەدوا بینینی گۆمی فێڵاو قورس دەبێت، چونکە رێگاکەیان گرتووە دەبێت زیاتر لە کیلۆ مەترێک بە هەورازدا برۆی بۆ بینینی گۆ...
03/05/2026

لەمە بەدوا بینینی گۆمی فێڵاو قورس دەبێت، چونکە رێگاکەیان گرتووە دەبێت زیاتر لە کیلۆ مەترێک بە هەورازدا برۆی بۆ بینینی گۆمە جوانەکە، ئەمە لە دوای ئەوە دێت کە گەشتیاران بئ گوێدانە پاراستنی ژینگەی ئەو گۆمە رێژەیەکی زۆری پاشماوەیان لەدوای خۆیان بەجێ دەهێشت .

مامۆستا نەریمان وێنەکەی ناردوە .

15/04/2026

⚠️ ئاگادارییەکی گرنگ بۆ دایکان و باوکان لە کاتی گەشت و سەیراندا
​خێزانە بەڕێزەکان، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و چوونە دەرەوە بۆ ناو سروشت، تکایە ئەم چەند خاڵە وەک "ئەرکێکی پیرۆز" سەیر بکەن بۆ پاراستنی گیانی جگەرگۆشەکانتان:
​دوورنەکەوتنەوە لە شوێنی گەشت: تکایە ڕێگە مەدەن منداڵەکانتان بە تەنیا یان بە بێ چاودێری بۆ شوێنە دوورەکان و هەوراز و نشێوەکان بڕۆن. مەودای چاو چاودێرییان بکەن.
​مەترسی لغم و پاشماوەی جەنگ: بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، خاک ڕاماڵراوە و زۆرێک لە لغم و تەقەمەنییە شاراوەکان هاتوونەتە سەر ڕووی زەوی یان شوێنەکانیان گۆڕاوە. ئەمە مەترسییەکی کوشندەیە کە ڕەنگە بە چاو بە ئاسانی نەیبینن.
​دەستکاری نەکردنی تەنە نامۆکان: منداڵەکانتان فێر بکەن کە هەرگیز دەستکاری هیچ پارچە ئاسن، پلاستیک، یان تەنێکی نامۆ نەکەن کە لە ناو گژوگیادا دەیبینن.
​مانەوە لە ڕێگە گشتییەکان: هەوڵ بدەن لەو شوێنانە بمێننەوە کە پێشتر خەڵکی لێ بووە و ناسراون، و مەچنە ناو ئەو زەوییانەی کە کێڵدراون یان نیشانەی ئاگادارییان لێدراوە.
​"خۆشییەکی کاتی مەگۆڕنەوە بە پەژارەیەکی هەمیشەیی. چاوتان لەسەر منداڵەکانتان بێت تا گەشتەکەتان بە سەلامەتی کۆتایی بێت."
​هیوای کاتێکی خۆش و سەلامەت بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

بیرۆکە و وێنەو جوڵەی کارتۆنی :
چۆمان نجم الدین احمد

14/04/2026

بەرشلۆنە دۆڕا

بەهیوای ئەوەم ساڵی داهاتوو بباتەوە

14/04/2026

هەلی کار بۆ خانمانی قەزای چۆمان
لە کۆمێنتە

13/04/2026

لەجیاتی ، بە خۆی بفڕێ
نرخەکەی ئەفڕێ
مریشک

Address

Salahaddin Unuversty/college Of Science
Choman
CHOMAN

Telephone

+9647824851214

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شەماڵ نـاوپـردانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share