01/06/2026
ئەرکێکی قورسوگران...
هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باشیش بۆ چارەخوازانی گورچیلە دەخوازین...
لەهەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان (٢٤) ششتنەوەی گورچیلە لەلایەن کارمەندانی سەنتەرەکەوە بۆ چارەخوازانی گورچیلەی دانیشتووی چەمچەماڵ و دەوروبەری ئەنجامدراوە. بەپێی ئامارێکیش:
لەمانگی ڕابردودا( ١٩٥) جار ششتنەوەی گورچیلە بۆ (٢٢) نەخۆشی گورچیلە لە سنوری چەمچەماڵ ئەنجامدراوە.
"دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و ئیدارە وسەرجەم پزیشک و کارمەندان و کارمەندانی خۆبەخش و ماندونەناس و دڵسۆزی تەندروستی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد دەکەین هیوای سەلامەتی و لەشساغی بۆ هەموو لایەک ئەخوازین "
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ