قەڵای چەمچەماڵ :: Chamchamal Citadel

قەڵای چەمچەماڵ :: Chamchamal Citadel له‌ڕێی ئه‌م په‌ڕه‌یه‌وه‌ خوێنه‌ر ئاشنا ئه‌بێت به?

ئەڵێن ئەم وێنەیە سەدەی ١٨ی قەڵای چەمچەماڵە.
31/10/2021

ئەڵێن ئەم وێنەیە سەدەی ١٨ی قەڵای چەمچەماڵە.

قەڵای چەمچەماڵ - ساڵی ۱۹۰۰ ی لەدایکبوونThe Citadel of Chamchamal in 1900 A.D.
23/10/2021

قەڵای چەمچەماڵ - ساڵی ۱۹۰۰ ی لەدایکبوون
The Citadel of Chamchamal in 1900 A.D.

لە ستۆری بەڕێز محمد فاتح وەرگیراوەوێنەکێش: مریوان محموود، وێنەیەکی کێشراوی جوانی قەڵا و مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ لەگ...
30/07/2021

لە ستۆری بەڕێز محمد فاتح وەرگیراوە
وێنەکێش: مریوان محموود، وێنەیەکی کێشراوی جوانی قەڵا و مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ لەگەڵ بۆری یەک و چەند دڵۆپێک ئاو وەکو دەربڕینێک لەهەمبەر دابین نەکردنی ئاوی خواردنەوەی پێویست لەلایەن دەسەڵاتدارانی سنورەکە. بەڕاستی عەیبەیە بۆ خەڵکانێک نەتوانن ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵکی دابین بکەن و داوای دەنگ و پشتیوانیان لێبکەن. بە هیوای چارەسەری بەپەلە

29/07/2021

بە داخەوە بۆ ئەم ڕووداوە نەخوازراوە، گەنجێک لەسەر قەڵای چەمچەماڵ خۆی کوشت. خوا لێی خۆش بێت و جێی بەهەشت بێت.

سه‌ر قه‌ڵای چه‌مچه‌ماڵ ( ناسراو به‌قه‌ڵای سپی حه‌سار ) له‌كاتی كنه‌و پشكنین
09/06/2014

سه‌ر قه‌ڵای چه‌مچه‌ماڵ ( ناسراو به‌قه‌ڵای سپی حه‌سار ) له‌كاتی كنه‌و پشكنین

01/06/2014

به‌ده‌ستی خۆم نی یه‌، وه‌ڵا له‌ دیوانی خودا كوردم
له‌ناو شێخ و به‌گ و میر و مه‌لاو شاه و گه‌دا كوردم
ته‌ماشای گه‌وهه‌ری من كه‌ی، ده‌زانی ئاشكرا كوردم
به‌كوردی بووم و خولقاوم هه‌تا ڕۆژی جه‌زا كوردم
( قانع )

له‌چه‌مچه‌ماڵ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی 2710 ی كوردی له‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌ كرا The Kurdish new year's celebration was held on th...
30/05/2014

له‌چه‌مچه‌ماڵ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی 2710 ی كوردی له‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌ كرا
The Kurdish new year's celebration was held on the citadel

30/05/2014

به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر مێژووی ژیان له‌شاره‌كه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 4000 ساڵ پێش میلاد واته‌ 6000 ساڵ پێش ئێستا

According to other references, the history of life in Chamchamal refers back to 4000 years B.C. i.e 6000 years ago

30/05/2014

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، مێژووی قه‌ڵای سپی حه‌سار بۆ سه‌رده‌می ساسانی یه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 224 - 651 ی میلادی حوكمی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌

According to historians, the history of the Chamchamal Citadel refers back to the Sasanian Empire which they ruled the are between 224 CE - 651 CE

شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی ١٠ کم لە گوندی (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چی لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوە…

30/05/2014

كنه‌و پشكنین بۆ قه‌ڵای‌ سپی‌ حه‌سار ده‌كرێت ‌

هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر‌و پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف
رۆژی 28/2/2012، تیمێكی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری سلێمانی‌و په‌یمانگه‌ی به‌رلین بۆ كنه‌و پشكنین، گه‌یشته‌ چه‌مچه‌ماڵ.
تاریق ره‌شید قایمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ به‌كوردستانی‌ نوێ-ی‌ راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ كنه‌و پشكنین بۆ قه‌ڵای‌ سپی‌ حه‌سار كه‌قه‌ڵایه‌كی‌ مێژووییه‌، تیمێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆفیسۆر مارگرێتا ڤانئیس كه‌ سه‌ر به‌په‌یمانگه‌ی‌ به‌رلین بۆ شوێنه‌واری‌ عیراقن، سه‌ردانی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و قه‌ڵاكه‌یان كردو له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ قه‌زاكه‌ش باسیان له‌و رێوشوێنانه‌ كرد كه‌پێویسته‌ ئه‌نجامیبده‌ن.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بڕی‌ 200 ملیۆن دینار بۆ كنه‌و پشكنینی‌ قه‌ڵای‌ سپی‌ حه‌سار دابینكراوه‌و بڕیاریشه‌ له‌مانگی‌ نیسان-ی‌ ئه‌مساڵدا ده‌ست پێبكات. وتیشی‌: له‌بودجه‌ی‌ 2012دا بڕی‌ یه‌ك ملیار دینارمان دابینكردووه‌ بۆ چاككردنی‌ رێگه‌ی‌ گوندی‌ چه‌رموو كه‌ له‌مێژوودا به‌یه‌كه‌مین گوندی‌ كشتوكاڵی‌ ناسراوه‌.
جێی‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌، له‌سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵدا 154 شوێنه‌واری‌ مێژوویی‌ هه‌یه‌و تائێستا كه‌مترین کاریان بۆ کراوه‌و هه‌ندێكیشیان باش نه‌پارێزراون‌و رووبه‌ڕووی‌ له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ كوردستانی نوێ وه‌ وه‌رگیراوه‌

Address

The Old Citadel (Spihasar Castle), 4
Chamchamal
46023

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قەڵای چەمچەماڵ :: Chamchamal Citadel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share