بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ

  • Home
  • Iraq
  • Chamchamal
  • بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ پەڕەیەکی فەرمی حکومییە تایبەتە بە کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری وهونەر لە چەمچەماڵ

راپۆرتی کۆتایی لیژنەی بینین و هەڵبژاردنی فیلمەکان، بۆ خولی شەشەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید.لیژنەی بین و هەڵس...
02/06/2026

راپۆرتی کۆتایی لیژنەی بینین و هەڵبژاردنی فیلمەکان، بۆ خولی شەشەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید.

لیژنەی بین و هەڵسەنگاندن فێستیڤاڵ پاش بینین و هەڵسەنگاندنی (٦٣) فیلم کە لە هەریەک لە وڵاتانی ( ئێران، تورکیا، سوریا، ئەرمینیا، ناوەڕاست و خواری عێراق)، ئاراستەی فێستیڤاڵ کرابوون، لیژنەکە بڕیاریاندا بە هەڵبژاردنی(٤٤) فیلم بۆ نمایش کە بەسەر دوو تەوەردا دابەشکراون.
تەوەری یەکەم/ تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵ بریتییە لە (٢٦) فیلم و کورتە فیلم
تەوەری دووەم/ کۆرناڵ بریتییە لە (١٨) فیلم و کورتە فیلم

تەوەری یەکەم/ تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵ

١- ڕیکاوی – دەرهێنانی/ ئیلهام ڕەحیمی
٢- بۆنی بارووت – دەرهێنانی/ مهردار مجید
٣-پەرژین – دەرهێنانی/ ساکار عوسمان
٤- فایلی ژمارە (١) – دەرهێنانی/ سۆنیا جلیل زەنگەنە
٥- آخر وەعد – دەرهێنانی/ علی عبدالستار
٦- ئێمە – دەرهێنانی/ سەلاحە ڕەش
٧- گۆڕ – دەرهێنانی/ بەرهەم جەزا
٨- هۆشیار – دەرهێنانی/ زوالفقار المیطری
٩- ژیان لە ئەرشیفدا– دەرهێنانی/ بورهان آحمدی
١٠-سەربازێکی بچووک – دەرهێنانی/ رکسانا کرمی
١١- گەڕانەوە بۆ قەڵای مەرگ– دەرهێنانی/ محمد سەید
١٢- گەڕانەوەی رۆحە سپییەکان– دەرهێنانی/ عبدالرحمان محمد
١٣- سەرسی – دەرهێنانی/ مەهدین ئەرسەلان، محمود چەکمەجی
١٤- سیتاف– دەرهێنانی/ عبدالرعمان ئۆنچۆ
١٥- تەدارەکی ئەنفال – دەرهێنانی/ هەردی آبراهیم
١٦- جەنگ و ڕەنگ – دەرهێنانی/ عدنان زەندی
١٧-کچی زستان – دەرهێنانی/ بەهرۆز نۆر نیور
١٨-خەون وبێزمان – دەرهێنانی/ ئەیمەن عیسا
١٩-ڕوششت – دەرهێنانی/ قرشید عیدس
٢٠-سرتە لەگەڵ با– دەرهێنانی/ ساسان سالوور
٢١- شمس الحد– دەرهێنانی/ منتضر سعودی
٢٢- گەڕان بەدوای ناسنامەدا – دەرهێنانی/ نامۆ سەربەست
٢٣- ماندو – دەرهێنانی/ آبراهیم سعیدی
٢٤- ١٣ی ٥ – دەرهێنانی/ تاریق تۆفیق
٢٥- -angles of snjar deutschدەرهێنانی حەنان پۆلاک
٢٦- - protection patrickدەرهێنانی فەرشید گاڤیلاند

تەوەری دووەم/ کۆرناڵ بریتییە لە (١٨) فیلم و کورتە فیلم

١- سەماکردن بۆ ئازادی- دەرهێنانی/ سەلیم سەلاڤەتی
٢- روانگەیەکی جیاواز- دەرهێنانی/ شارۆ شۆڕش
٣- کۆشکی مێرولەکان- دەرهێنانی/ تۆفیق ئەمانی
٤- ئاوات - دەرهێنانی/ حەسەن سالح
٥- دەنگی شەپۆلەکان - دەرهێنانی/ نەڤید زاری
٦- فەیمە کۆچەری - دەرهێنانی/ جومعە کەریم
٧- رۆس - دەرهێنانی/ ئەمیر حسین هەشترۆدی
٨- فیلمی ١٣ - دەرهێنانی/ ادوارد هەڵکەوت تەیمور
١٠- ئایفۆن ١٤- دەرهێنانی/ محمد عەلی موکری
١١- ئاهەنگ - دەرهێنانی/ نەڤید زاری
١٢- مرۆڤین - دەرهێنانی/ زمناکۆ هیدایەت زەنگەنە
١٣- رێبەندان - دەرهێنانی/ عابدین عەلی وەیسی
١٤- هەورەبان - دەرهێنانی/ گۆران سەرگەڵویی
١٥- بوکەڵە- دەرهێنانی/ سەبری عەبادی
١٦- چی رویدا- دەرهێنانی/ رێبەر رابەر
١٧- ژن - دەرهێنانی/ ژیوار محمد
١٨- لیمۆ هەموو شت دەزانێ - دەرهێنانی/ ئدریس محەمەدیان

لیژنەی بین و هەلسەنگاندنی فیلمەکان

دانا محمد عەبدوڵا/ سەرۆکی لیژنە
رۆژە حسن ساڵح/ ئەندام
رزگار زاهر محەمەد/ ئەندام

بە کەرنەڤاڵی گۆرانی و میوزیک پێشوازی لە رۆژی جیھانی مناڵان کرائێوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٦/٦/١)، خانەی شۆڕش - چەم...
02/06/2026

بە کەرنەڤاڵی گۆرانی و میوزیک پێشوازی لە رۆژی جیھانی مناڵان کرا

ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٦/٦/١)، خانەی شۆڕش - چەمچەماڵ بۆ رۆشنبیری مناڵان بەھاوکاری شاری یاری شەھیدان، بەناونیشانی( مناڵەکانمان پەپولەن، گوڵن- چران بۆ داھاتوی گەلەکەمان ) لە رۆژی جیھانی مناڵان کەرنەڤاڵێکی ناوازەیان لە شاری یاری شەھیدان لە چەمچەماڵ بۆ مناڵان رێکخست.

کەرنەڤاڵەکە بە ئامادبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مناڵان خێزانەکانیان ئەنجامدرا.

لەدەستپێکی کەرنەڤاڵەکە ھەریەک لە ئدریس شەوکەت بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ و محمد عبدالکریم سەرپەرشتیاری خانەکانی چەمچەماڵ - شۆڕش بۆ رۆشنبیری مناڵان وتەی بەخێرھاتنیان پێشکەش بە مناڵان و خێزانەکانیان کرد، پاشان مژدەی دەستپێکردنی خولی ھاوینەی خانەکانیان بە مناڵان راگەیاند و داوایان لە خێزانەکانیان کرد مناڵەکانیان بەشداری خولەکان بکەن.

دواتر لە ئاھەنگەکەدا چەندین گۆرانی و نمایشی ھونەری پێشکەش بە مناڵان کرا. منداڵان تێکەڵ بە کەشێکی ھونەری و میوزیک کران.

ھەرلەو ئاھەنگەدا ھەریەک لە رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە و رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان - سەنتەری گەنجانی شۆڕش خەڵاتی تایبەتیان بە مناڵان پێشکەش کرد.

پاشان خەڵاتی تایبەت بە پرۆژەی (خوێندەوە خۆراکێکە بۆ مێشک) کە پرۆژەیەکە تایبەت بە خوێندنەوە و گرنگیدان بە کتێب پێشکەش بە مناڵانی بەشدار لە پرۆژەکە کرا.

31/05/2026

پیرۆزبێت ٦/١- رۆژی جیھانی مناڵان

بەخێربێن بۆ کەرنەڤاڵی گۆرانی و میوزیکی خانەی (شۆڕش-چەمچەماڵ) بۆ رۆشنبیری مناڵان

دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١
شوێن : شاری یاری شەھیدان
کات: ٨:٠٠ ی شەو

فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەم نزیکانە چەمچەماڵ دەبێتە خاوەن شاکارێکی تری ھونەریدەستمان پێکردوە، بەم نزیکانە ر...
29/05/2026

فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید

بەم نزیکانە چەمچەماڵ دەبێتە خاوەن شاکارێکی تری ھونەری

دەستمان پێکردوە، بەم نزیکانە رایدەگەیەنین

#چەمچەماڵ
#سینەما
#جینۆساید

بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ خانەکانی(چەمچەماڵ، شۆڕش) بۆ رۆشنبیری مناڵان لە رۆژی جیھانی مناڵاندا....کەرنەڤاڵێ...
25/05/2026

بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ
خانەکانی(چەمچەماڵ، شۆڕش) بۆ رۆشنبیری مناڵان
لە رۆژی جیھانی مناڵاندا....

کەرنەڤاڵێکی گۆرانی و میوزیک ئەنجام دەدات

رۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١
کاتژمێر: ٨ی ئێوارە
شوێن: شاری یاری شەھیدان
ھاتن بۆ خێزنە

رێنماییەکانی بەشداری لە گەلەری چەمچەماڵ ١- گەلەری ھەریەک لە بەرھەمەکانی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک....)وەردەگرێت ٢- زانیاری...
20/05/2026

رێنماییەکانی بەشداری لە گەلەری چەمچەماڵ

١- گەلەری ھەریەک لە بەرھەمەکانی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک....)وەردەگرێت

٢- زانیارییە پێویستەکانی کارەھونەرییەکان(تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک....)
- ناو و نازناوی ھونەری(ئەگەر ھەبێت) لەسەر بەرھەمەکە نوسرابێت.
- ساڵی دروستکردنی بەرھەم
- کەرەسەی بەکارھاتو(ماتریاڵ)لە لە بەرھەمەکەدا
- قەبارەی بەرھەمەکە

٣- چۆنیەتی وەرگرتنی بەرھەمەکان

- بابەتی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک....) دیاریکراو نییە ھونەرمەند ئازادە بە چ جۆرە بەرھەمێک بەشداری دەکات
- قەبارە و شێوەی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک....) دیاریکراو نییە
- پێداویستییەکانی بەرھەم وەک(چوارچێوە، جام، کەرەسەی بەکارھاتوو...)لە ئەستۆی خودی خاوەن بەرھەمە
- بەرھەمەکان بۆ ماوەی دووساڵ نمایش دەکرێت، واتە خولی نمایشی گەلەری دووساڵ دەبێت.
- گەلەری بەرپرسیارە لە پاراستنی بەرھەمەکان
- ھیچ جۆرە کڕین و فرۆشتنێک لە لایەن گەلەرییەوە بە بەرھەمەکان ناکرێت، بەڵام گەلەری دەبێتە دەرفەتێک بۆ خاوەن بەرھەم بۆ فرۆشتنی بەرھەمەکەی لە ئەگەری ھەبوونی دڵخوازی بەرھەمەکەی، ئەم کرین و فرۆشتنەش گەلەری لێی بەرپرسیار نییە.
- گەلەری ھیچ جۆرە باج و بەرامبەرێک لە ھونەرمەند وەرناگرێت لە بەرامبەر فرۆشتنی بەرھەمەکەی.
- خاوەن بەرھەم ئازادە بەرھەمەکەی پێشکەش بە گەلەری دەکات یاخود لەگەڵ کۆتایی ھاتنی خولی نمایش بەرھەمەکەی وەردەگرێتەوە.
- ئەو بەرھەمانەی پێشکەش بە گەلەری دەکرێت، لەگەڵ کۆتایی ھاتنی خولی نمایش لە لایەن گەلەرییەوە پارێزراو دەبێت و لە ئەرشیفی گەلەریدا دەمێنێتەوە بە ھیچ شێوەیەک کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکریت.
- بەرھەمەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت پاشان لە گەلەری نمایش دەکرێت.
- لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی٥/٢٤ /٢٠٢٦، بەرھەمەکان وەردەگیرێت.

15/05/2026

گەلەری چەمچەماڵ ناوەندێک بۆ نمایشی بەھرە و توانا ھونەرییەکانی چەمچەماڵ

وتەی ھەریەک لە ھونەرمەندان(فاتح بابا- سامی سەعدوڵا) سەبارەت بە بنیادنانی گەلەریەک لە چەمچەماڵ.

ھونەرمەندان و بەھرەمەندانی چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە لە ماوەیەکی نزیکدا لە دوای تەواوبونی کارەکانی گەلەرییەکە لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە کارەھونەرییەکان وەردەگیرێت و لەم گەلەرییە نمایش دەکرێت.

ئەم گەلەرییە لەلایەن بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵەوە بنیات دەنرێت و سەرپەرشتی دەکرێت، لە ئێستا ھەریەک لە ھونەرمەندان(فاتح بابا- سامی سەعدوڵا) خۆبەخشانە کار لە بنیادنانی ئەم گەلەرییە دەکەن.

13/05/2026

گەلەری چەمچەماڵ مژدانە و دیارییەکی ھونەری بۆ چەمچەماڵ

گەلەری چەمچەماڵ ناوەندێک بۆ نمایشی بەھرە و توانا ھونەرییەکانی ھونەرمەندان و بەھرەمەندانی چەمچەماڵ.

بەمزوانە بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ دیارییەکی ھونەری پێشکەش بە ھونەرمەندان و بەھرەمەندانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکات، لێرەوە بەھرە و توانا ھونەرییەکانی چەمچەماڵ پیشانی میوانانی چەمچەماڵ تەواوی کوردستان دەدەین.

سوپاس و دەستخۆشی بۆ ھەردوو سیمبولە ھونەرییەکەی چەمچەماڵ ھونەرمەندان(فاتح بابا، سامی سەعدوڵا)، کە ماوەی چەندین رۆژە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە ھەوڵی بنیادنانی ئەم گەلەرییە دەدەن.

#گەلەری
#چەمچەماڵ

12/05/2026

گەڕاینەوە

ھاونیشتمانیان، ھونەرمەندان، ھونەردۆستان ھاوڕێگەکانی رۆشنبیری

ئەگەرچی زیانەکان زۆربوون، ئەگەرچی کارێکی سەخت بوو، بەڵام ھیوا و ئامانجەکانمان لە خزمەتکردن بە رەوتی ھونەری و کلتوری و رۆشنبیری لە قەزای چەمچەماڵ ھێز و توانای پێبەخشین.
ئێمە وەک بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ لەو کارەساتە سروشتییەی کۆتایی ساڵی رابردوو زەرەرمەندی لە پێشینە بووین، راستە بۆماوەیەک شوێنمان لە دەستدا بەڵام ھیوا و ئامانجەکانمان لە دەست نەدا، ھەربۆیە خاوەنی بەڵێنی خۆمان بووین کە لەیەکەم بەیاننامەی دوای ئەو کارەساتە سروشتییە بەڵێنماندا ئەم ناوەندە ھونەری و کلتورییە لە کەوتن رزگار بکەین.

بەڕێزان پاش نۆژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرێتیمان ئەگەرچی بەشێک لە پێویستی و کەموکوڕییەکان ھێشتان ماون، لێرە بەدواوە بەپێی توانا دەست دەکەینەوە بە چالاکییە رۆشنبیری و کلتوری و ھونەرییەکانمان.

یەکەمین مژدانەی ھونەریشمان پاش گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانمان بریتی دەبێت لە:.

١- ئەنجامدانی خولی شەشەمی فێستیڤاڵ چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید.
٢- دروستکردنی گەلەرییەکی ھونەری بۆ قەزای چەمچەماڵ

ماوەتەوە بڵێن پێویستە سوپاس پێزانینی خۆمان ئاراستەی ھەریەک لەم بەڕێزانە بکەین کە پاڵپشت و ھاوکاری سەرەکی بوون لە نۆژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ..

- نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
- کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ.
- بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر لە سلێمانی
- شارەوانی چەمچەماڵ
- بەڕێز پیشەوا شێخ رەوف.
- بەڕێز گروپی را.
- زۆرێک لە ھونەرمەندان و ھونەردۆستانی چەمچەماڵ.
- فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ.

بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ
٢٠٢٦/٥/١٢

رونکردنەوەیەکی پێویستبەڕێزان سینەماکاران دەرھێنەران و بەرھەمھێنەرانی فیلم، پاش راگەیاندنی ئەنجامدانی خولی شەشەمی فێستیڤا...
05/05/2026

رونکردنەوەیەکی پێویست

بەڕێزان سینەماکاران دەرھێنەران و بەرھەمھێنەرانی فیلم، پاش راگەیاندنی ئەنجامدانی خولی شەشەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید، بەھۆکاری زۆری ئەو بەرھەمانەی بۆ فێستیڤاڵ دەنێردرێت لەسەرداواکاری بەشێک لە دەرھێنەران و سینەماکاران لە پێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەو بەرھەمانەی دەیانەوێت بەشداری فێستیڤاڵ بکەن، ماوەی وەرگرتنی فیلمەکان تا رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣١، درێژ دەکرێتەوە. بەڵێن دەدەین ئێمەش وەکو ستافی فێستیڤاڵ ئەپەڕی ھەوڵی خۆمان بخەینەگەر بۆ ئەوەی بتوانین فێستیڤاڵێکی شایستە پێشکەش بکەین کە لەئاست قوربانیانی تاوانەکانی جینۆساید دا بێت.

فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید
٢٠٢٦/٥/٥

Address

Chamchamal

Telephone

+964538970981

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share