31/07/2023
واز لەشەڕی ئەمشەوی بیرکردنەوەکانت بهێنە، بڵێ هاتووم پێت بڵێم ماندووم، هاتووم پێت بڵێم ڕووناکییەکەی من خەریکە ڕادەماڵێ، بڵێ سەرم لێ شێواوە و هیچ قسەیەک دادم نادات، هەر تۆ بە بەتوانایت، بڵێ خەمەکان هێندە زۆرن دڵ پڕ دەکەن، ئازارەکان لە هەموو لایەکەوە دەورییان داوم، زۆرێک لە خەونەکانم لەبەرچاومەوە نامێنن، ئیلاهی بمگێڕەوە، شوێنی مەبەستەکەم پیشان بدە و ڕێگە مەدە بکەوم، قورساییەیی دڵم پڕ بکە لەئاسانی.
بەندەکەت وا خۆی دەردەخات کە باشە، بەڵام ماندووە ئیلاهی، بڵێ من لێرەم بە دڵێکی ونەوە، سەیرم بکە و ئاگات لێم بێت ئیلاهی..