01/06/2026
دکتۆر شاخەوان عبداللە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی بەسەرکردەوە …
سەرەتا سەردانی خاتوو سوڵتان یان کرد دایکی هەردوو شەهیدان ، شەهید بدرالدین عزالدین ساڵەیی و شەهید فخرالدین عزالدین ساڵەی و هەروەها خوشکی شەهید وەیسی قادر و سەرەخۆشییان گەیاندە خانەوادەیان بەبۆنەی لەدەستدانی کاکە محمد نورالدین.
هاوکات سەردانی بەڕێز عبدالخالق عبدالرحیم هەرکی باوکی شەهید هۆشەنگ یان کرد کەبەداخەوە شەهید هۆشەنگ هەرکی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەمانگی ٩ ی سالی ٢٠١٤ لەگوندی سەعد لەسنوری کەرکوک بەدیل گیرا و لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە و کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان. وە لە درێژەی سەردانەکانیدا خێزانی شەهید وریا عبداللە دووبزی یان بەسەرکردوە و لەنزیکەوە لەدۆخی منداڵ و خێزانەکەیانی پرسی.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق