08/13/2026
سەربازێکی ئەفریقی لە ژێر خۆری سووتێنەری وڵاتەکەیدا وەستاوە و پاسەوانی کانێک دەکات بۆ فەرەنسا کە یۆرانیۆمی وڵاتەکەی هەل دەكێشێت وەک چۆن خوێنی گەلەکەی دەكێشێت.
تفەنگێک هەڵدەگرێت کە ڕۆژئاوا بۆی کڕیوە بە ئارەقەیی نیوچەوانی خۆیی، پاسەوانی سامانێک دەکات کە تەنها فەرەنسا سوودی لێی وەردەگرێت. مووچەکەی ٧٠ دۆلارە، كه بەزەحمەت بەشی خۆراکدانی خۆی و خێزانەکەی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەیە بمرێت و بەرگری لەو کەسانە بکات کە دزی لە گەلەکەی دەکەن.
کۆلۆنیالیزمی مۆدێرن بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت: بە تفەنگی گەل و خاکەکەیی خۆی، بە خیانەتێک کە خۆی به بەرگی نیشتمانپەروەری پۆشیوە و وه کۆیلایەتیش بە "کارو فەرامانبەری" وێناو ناوی دەبات.