01/06/2026
ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاوڵاتییە لەنەخۆشخانەی شارەو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە، بەڵام ناو و ناونیشانی ماڵەوەیان نازانێت و هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتووە، داوا لەکەسوکاری یان هەرکەسێک دەکەین کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی نەخۆشخانەی ناوبراو بکات یان پەیوەندی بکەن بەژمارە موبایلی ئەفسەری ئێشکگری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە:
07725120480
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی